بەکارهێنانی هەردوو زاراوەی غەزوە"غزوة" وغەنیمە"غنيمة".. شێواندنی ڕاستییە

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > بەکارهێنانی هەردوو زاراوەی غەزوە"غزوة" وغەنیمە"غنيمة".....

بەکارهێنانی هەردوو زاراوەی غەزوە

 

ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕووماڵی دزەكردنی چەمك ودەستەواژەكانی ”داعش” دەكات بۆ ناو ڕاڕەوەكانی ڕۆژنامەگەری

 http://www.imh-org.com/ 

پێشەکی

‎"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێك بڵاو دەكاتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی  دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" هەوڵی سنووردار كردن ولێكدانەوەی مانای ئەم دەستەواژە وچەمكانە دەدات وپێشنیاری دەستەواژە وچەمك و ووشەی جێگرەوەی ڕاست دەكات لەڕووی یاسایی وزمانەوانی وڕۆژنامەگەرییەوە دەكات لەسەر دەستی كەسانی پسپۆر وتایبەتمەند.

‎هەروەها "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" جەخت دەكاتەوە كە ئەم ڕێكخراوە توندڕەوە سووربووە لەسەر بەكارهێنانی ئەم چەمكانە كە پەیوەندار وتوند گرێدراون بە ڕووداوی مێژوویی، یا داب ونەریتی كۆمەڵایەتی، یان حوكمی فیقهی ئایینی بۆ پاساو هێنانەوە بۆ كار وكردەوە تاوانكاریەكانی بەرانبەر بە دانیشتوانی سڤیل وبێچەك لەو موسڵمانانەی كە هاوڕا نین لەگەڵ تێڕوانینی توندڕەوانەی ڕێكخراوەكە”ڕێكخراوی داعش”، هەروەها بەرانبەر بە ڕۆڵەكانی كەمینە تائیفی وئایینییەكان.

سەرنج

لە هەردوو راپۆرتی پێشوویدا کە بەشێکن لە زنجیرە راپۆرتەکانی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" سەبارەت بە "دزەکردنی زاراوەکانی (داعش) بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕاگەیاندن"، چاودێریکردنی "ڕووماڵە راگەیاندنیەكانی تایبەت بە پرسی ڕفاندنی کچان وژنانی ئێزدی" دەكات پاش كۆنترۆڵكردنی چەند بەشێك لە پارێزگای نەینەوا (لە باكوری خۆرهەڵاتی عێراق) لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش".

بەپێی راپۆرتی یەكەم، دەزگاكانی ڕاگەیاندنی عێراقی وعەرەبی وبیانییەكان(ئەوانەی بە زمانی عەرەبی پەخش دەكەن)، بەشێوەیەكی بەرفراوان هەمان ئەو چەمك ودەستەواژە وزاراوانەیان بەكارهێناوە كە ڕێكخراوە توندڕەوەكە بەكاریهێناون لەكاتی باسكردنی ژنە ڕفێندراوەكاندا لە سەكۆ جیاوازە زانراوەكانی ڕاگەیاندنی خۆیەوە، وئەم دەزگایانەش(عێراقی وعەرەبی وبیانییەكان(ئەوانەی بە زمانی عەرەبی پەخش دەكەن) چەمك و ووشە راست و وورد ویاساییەكانیان فەرامۆش كردووە بۆ وەسفكردنی قوربانیانی ئەو كردە نامرۆییانە.

‎بە جۆرێك كە زاراوەی سەبیە"سبیة" كە كۆكەی سەبایا"سبایا"یە بەزۆری بەكارهێنراوە لە ڕووماڵە ڕۆژنامەگەری وڕاگەیاندنیەكانی دەزگاكانی ڕاگەیاندندا بۆ وەسفكردنی ژنان ومنداڵانی ڕفێندراو لەلایەن ڕێكخراوی "داعش"ەوە لە ڕێكەوتی 15 ی مانگی ئابی ساڵی 2014 دا پاش هێرشكردنە سەر قەزای شەنگال(سنجار) وچەند بەشێكی دیكە لە پارێزگای نەینەوا.

كە ئەم زاراوەیەش هەمان ئەو زاراوەیەیە كە ڕێكخراوە تیرۆرستیەكە بەكاریهێناوە بۆ پاساو هێنانەوە بۆ كردەوەكانی كوشتن وڕفاندن وكۆیلایەتی سێكسی كە ئەنجامی داون دەرهەق بە (6417) كەسی ئێزدی كە زوربەی زۆریان ژن ومنداڵن.‎

بۆ بینینی ڕاپۆرتی یەکەم  کرتە لێرە بکە

لە راپۆرتی دووەمیشدا "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" چاودێری ناوهێنانی سەرۆکی ڕێکخراوی "داعش" کە ناوی (ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم ئەلبەدری) لەلایەن راگەیاندنە عێراقیەكانەوە  دەکات لە نێوان ساڵانی 2019 – 2013، کە خۆی ناونابوو "ئەبوبەکر ئەلبەغدادی"، وخۆی وەك "خەلیفە" ناساندبوو پاش ئەوەی ڕێکخراوەکەی دەستی بەسەر شاری موسڵدا گرت (دووەم گەورە شاری عێراق) لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 دا، ودواتر ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ناوینا بە "خەلافەت" کە چەند بەشێکی فراوانی لە عێراق وسوریا لەخۆگرتبوو.

لەو کاتەوە هەندێك لە هۆکار ودەزگاکانی ڕاگەیاندنی عێراقی وعەرەبی وبیانی(ئەوانەی بە زمانی عەرەبی پەخش دەكەن) لەسەرجەم سەکۆکانیانەوە زاراوەکانی (خەلیفە، خەلافەت)، (Caliph، Caliphate)یان بەکارهێناوە لە کاتی ناوهێنانی سەرۆکی ڕێکخراوی "داعش" یان باسکردنی ئەو ناوچانەی کە کەوتونەتە ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکە.

بۆ بینینی ڕاپۆرتی دووەم  کرتە لێرە بکە 

ڕاپۆرتی سێیەم

بەکارهێنانی هەردوو زاراوەی غەزوە"غزوة" وغەنیمە"غنيمة".. شێواندنی ڕاستییە

لە راپۆرتی شەست ودووەمینیدا "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" چاودێری بەکارهێنانی هۆکارەکانی ڕاگەیاندن ودەزگاکانی میدیای عێراقی دەکات بۆ زاراوەی غەزوە"غزوة" کە لە زمانی ئینگلیزیدا بەرانبەرە بە زاراوەی (Foray)، وە کۆی ئەم زاراوەیە لە زمانی عەرەبیدا غەزوات"غزوات"ە، لە ناوهێنان و وەسفکردنی ئەو هێرشانەی کە ڕێکخراوی داعش ئەنجامیداون،  هەروەها بەکارهێنانی زاراوەی غەنیمە"غنیمة"، کەکۆی ئەم زاراوەیە لە زمانی عەرەبیدا غەنائیمە"غنائم"ە،لە ناوهێنان و وەسفکردنی کارە دزی وتاڵانکارییەکان کە ئانجامدراون لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی ڕێکخراوەکە بەسەر ڕووبەرێکی فراوانی باکوور وخۆرهەڵاتی عێراق لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 دا.

لەو کاتەوە هەندێك لە هۆکار ودەزگاکانی ڕاگەیاندنی عێراقی وعەرەبی وبیانی(ئەوانەی بە زمانی عەرەبی پەخش دەكەن) لەسەرجەم سەکۆکانیانەوە زاراوەکانی غەزوە"غزوة" وغەنیمە"غنیمة" یان بە بەربڵاوی بەکارهێناوە لە کاتی ڕووماڵکردنیاندا بۆ ئەو هێرشانەی کە ئەندامانی ڕێکخراوەکە پێیهەستاون.

ئەم زاراوانەش زاڵبوون بەسەر زاراوە ڕاست ویاساییە ووردەکاندا بۆ ناوهێنانی لێکەوتی هێرشەکانی ڕێکخراوە تیرۆرستیەکە.

شارەزایان وڕۆژنامەنووسانی یاسایی وئەکادیمی ولێزان وپسپۆرانی زمانی عەرەبی ئاماژەیان بە مەترسی بەکارهێنانی زاراوەی "غەزوە" کرد وپێشنیاری بەکارهێنانی زاراوەی ڕاست ودروستیان کرد لەبری ئەو زاراوەیە کە زاراوە ڕاستەکە بریتیە لە هێرش"هجوم"، بە هەمان شێوە بۆ زاراوەی غەنیمە"غنیمة"ش پێشنیاری بەکارهێنانی زاراوەی ڕاست ودروستیان کرد لەبری ئەو زاراوەیە کە زاراوە ڕاستەکەش بریتیە لە دزی"سرقة" یان لێسەندن"سلب" یان هەر زاراوەیەکی نزیك وهاومانا.

ئەمەش دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە ڕێکخراوەکە هەمیشە هەوڵی بەدەستهێنانی شەرعیەت دەدات لەبەردەم لایەنگران وپشتیوانەکانیدا لەگەڵ دابینکردنی پاساوی عەقیدەیی وئایینی بۆ هەڵسوکەوت وکردارە تیرۆرستییەکانی ڕێکخراوەکە وسەرۆکەکەی، کە بەناوی ئایینی ئیسلامەوە ئەنجامیانداوە.

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی"ش هەستاوە بە چاودێریکردنی سەمپڵێك لە ڕووماڵی ڕاگەیاندن ومیدیایی ژمارەیەك لە هۆکار ودەزگای جیاوازی ڕاگەیاندن ومیدیای نێودەوڵەتی وعەرەبی وعێراقی، وشیکردنەوەی هەندێكیان هەر لە سەرەتای ڕودانیانەوە لە مانگی ئابی ساڵی 2014 تا ساتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە.

 ڕاپۆرتەکە گەیشتە ئەم ئەنجامانەی لای خوارەوە:

1- ڕاپۆرتەکە بەکارهێنانی زاراوەی غەزوە "غزوة"ی تۆمارکردووە لەلایەن هەندێك لە هۆکارەکانی ڕاگەیاندنەوە بۆ ناوهێنان و وەسفکردنی هێرشەکانی ڕێکخراوی "داعش"، وهەر کارێکی دزی تاڵانکاری کە بەدوایدا هاتبێت کە داعش زاراوەی غەنائیم"غنائم"ی بۆ بەکارهێناوە، بە شێوەیەك کە بە تەواوی لەگەڵ ڕێنماییەکانی ڕێکخراوە توندڕەوەکەدا هاتۆتەوە کە لەڕێگەی سەکۆکانی ڕاگەیاندنی تایبەت بە خۆیەوە پەرۆشانە هەوڵی دەدا بۆ شەرعیەتدان بە کردەوە تاوانکارییەکان.

2- پشتگوێخستن وگوێپێنەدانی هۆکارەکانی ڕاگەیاندن ومیدیایی بە شێوەیەکی بی پاساو بۆ زاراوەی یاسایی باو وناسراو لە یاساکانی عێراق ویاسا نێودەوڵەتییەکاندا بۆ ناوهێنانی "هێرش"ەکانی ڕێکخراوەکە "داعش"، بە هەمان شێوە بۆ ناوهێنانی "هەر کارێکی دزی تاڵانکاری".

3- هەندێك لە هؤکارەکانی ڕاگەیاندن ودەزگا میدیاییەکان هەردوو زاراوەی غەزوە "غزوة" یان غەنائیم "غنائم"یان لە نێوان دوو کەوانەی بچوکدا"علامتي تنصيص" دادەنا وەك ئاماژەیەك کە ئەم ووشەیە ووشەیەکی دەرەکیە وەك هەوڵێك بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی لە بابەتە بڵاوکراوەکانی.

4- بەشی هەرە زۆری ئەو سەمپڵانەی کە لە چاودێرییەکەدا تۆمارکراون هەردوو زاراوەکەیان بەکارهێناوە بەبێ ئاماژەکردن بۆ سەرچاوە بنەڕەتییەکەی کە بریتییە لە داتا وزانیاری وتۆمارە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی داعش.

5- نەبوونی سیاسەتێکی نوسینی یەکگرتوو لەناو هەندێك لە دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن ومیدیادا، تایبەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە پەیوەندارەکان بە ناوهێنانی ڕێکخراوی "داعش"، کە ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی جیاوازی لە دید وتێڕوانینی هەواڵسازان وسەرنوسەراندا لەگەڵ نەبوونی چاودێری ئیداری وبەدواداچوونی یاسایی لە دیاریکردنی زاراوەی ڕاست ودروست بۆ بەکارهێنان.

راسپاردەکان

1- پێویستە پێداچوونەوە بکرێت بەو زاراوە وناولێنانانەی کە راگەیاندن ومیدیا ولایەنگر وپشتیوانانی دەستە وتاقمە تیرۆرستییە چەکدارەکان بەکاریاندەهێنن، بۆ ئەوەی نەکەوێتە خانەی رەواجدان وریکلام کردن بۆ هزر وبیروباوەڕی ئەو ڕێکخراوانە.

2- لە حاڵەتی بەکارهێنانی هەردوو زاراوەی غەزوە"غزوة" یان غەنیمە"غنیمة" پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت کە ئەم دوو زاراوەیە وەرگیراون لەو بڵاوکراوانەی کە ڕێکخراوی "داعش" تەبەنیان دەکات یان روونکەرەوەی ئەو میتۆدە ئایدۆلۆجییەن کە ڕێکخراوەکە پەیڕەوی دەکات.

3- لەسەر هۆکار ودەزگاکانی راگەیاندن ومیدیا پێویستە کە پەنا بۆ شارەزایانی بواری یاسا وراگەیاندن وزمان ببەن بۆ دیاریکردنی زاراوەی گونجاوی پەیوەندار بە تیرۆرەوە، بەتایبەتی لە کاتی قەیرانە مرۆییەکاندا کە دەرهاویشتەی توندوتیژیی چەکدارین، لەبەر هەستیاری زۆری ناو کۆمەڵگەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە کۆمەڵگەی کۆنزیرڤاتیز (موحافزکار) وترادیشناڵ (تەقلیدی)ن، لەگەڵ خۆلادان لەو دەستەواژانەی کە بەشێوەیەکی گشتی لەسەر زاری هەمووان بەکاردەهێنرێن.

4- پێویستە ماوەماوە هۆکارەکانی ڕاگەیاندن ودەزگا میدیاییەکان پێداچوونەوە بکەن بە تەواوی سیاسەتەکانی نوسینیاندا وزاراوەی تایبەت وەك زاراوەیەکی دیاریکراوی یەکگرتوو بەکاربهێنن لە گوتاری راگەیاندنیاندا، لەگەڵ دۆزینەوەی سەرچاوە وجێگەی هەڵە وکەموکورتییەکان وچارەسەرکردنیان. 

5- لەسەر یاساناسان وسەندیکا وکۆمەڵە وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێویستە رووبەڕووی هەڵە باوە بەکارهێنراوەکانی ناو راگەیاندن ومیدیا بوەستنەوە وئەو زاراوانەش دیاری بکەن کە دەبنە هۆی دروستبوونی هۆشیاری لای وەرگر(بیسەر وبینەر وخوێنەر) بە شێوەیەك کە ئامادەی بکات بۆ قبوڵکردنی ڕاڤە وشیکارە توندڕەویەکان کە دەستە وتاقمە تیرۆرستیەکان مژدەیان پێدەبەخشنەوە، ودەبنە هۆکار بۆ چاوداخستن ولێبووردەیی زیاتر بەرانبەر ئەو پێشێلکارییانەی کە دەرهەق بە ڕۆڵەکانی کەمینە ئایینییەکان ئەنجام دەدرێن.

ڕای شارەزایان

پێویستی گۆڕینی زاراوەکان

دکتۆر هاشم حەسەن

هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە ومامۆستای فەلسەفەی ڕاگەیاندنە، نوسەر ورۆژنامەوانە لە ساڵی (1974)ەوە، ژمارەیەك کتێب وتوێژینەوەی بڵاوکراوەی هەیە لەگەڵ هەزاران ووتار، ساڵانێکی زۆر سەرۆکی کۆلیژی راگەیاندن بووە لە زانکۆی بەغداد.

مامۆستا هاشم لە لێکۆڵینەوەیەکدا بۆ "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" ووتی "داعش هێمایەکی ووروژێنەری هەست وسۆزی بەکارهێناوە بە مەبەستی بەدەستهێنانی شوێنکەوتەی زیاتر بۆ خۆی یان تۆقاندنی نەیارەکانی لەڕێگەی زمان وئەو زاراوانە کە لە قورئانی پیرۆزەوە یان لە فەرموودەکانی پێغەمبەرەوە(د.خ) وەریگرتوون لەپێناو نیشاندانی وێنەیەکی هاندەر بۆ هەستە ئایینییەکان".

ئەم مامۆستایەی ڕاگەیاندن جەخت لەوە دەکاتەوە کە دۆزینەوەی زاراوەی شوێنگرەوە بۆ زاراوەکانی داعش " لەو پەڕی هەستیاریدایە، وپێویستی بە ئاگابوون وموتاڵای قووڵ هەیە دەربارەی کەلتوری عەرەبی ئیسلامی".

"هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی زاراوەی شوێنگرەوە وسەردەمیانە پێویستە بەبێ ئیستیفزازکردنی هەستە ئایینییەکان، ولەڕێگەی گوتارێکی میانڕەوانەوە کە بتوانێت هێواش هێواش بەڕەی ژێر پێی ڕەواجپێدەرانی گوتاری ڕق وکینە ڕابکێشێت، وسەلمێنەری نیەتی باشە بێت".

زاراوەکان لە تای تەرازووی یاسادا

دلۆڤان بەرواری

هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسا وڕۆژنامەنوسی بنكۆڵكاری كە سەرۆكایەتی تۆڕێك لە پارێزەرانی خۆبەخش دەكات بۆ بەرگریكردن لە ئازادی ڕادەربڕین.

دلۆڤان بەرواری لە لێكۆڵینەوەیەكدا بە ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕاگەیاند: "ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) كۆمەڵێك زاراوەی بەكارهێناوە كە دەریهێناون لە تێڕوانینە ئایینی وعەقیدەییەكان، ولە ئەدەبیاتی خەلافەتی ئیسلامی، وبەشێوەیەكی ڕێكوپێك وڕێكخراو ودیراسە بۆكراو ئەم زاراوانە بڵاو بكاتەوە تا ببێتە بەشێك لە واقیع وزمانی بەكارهێنراوی باو لەلایەن هەمووانەوە"

‎ووتیشی كە "ڕێكخراوەكە(داعش) بە ئاكاری توانیویەتی لە ماوەی فراونبوونیدا وا لە خەڵك بكات ئەم زاراوانە  لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەكاربهێنن بەشێوەیەكی ئاسایی، ولەمەش زیاتر ئەم زاراوانە دزەیان كردۆتە ناو ناوەرۆكی میدیایی وڕاگەیاندنەوە لە زۆربەی دامەزراوەكانی ڕاگەیاندندا، بەبێ ئەوەی كە ئەو دەزگا ودامەزراوانە بزانن كە ئەم زاراوانە لەوانەیە نایاسایی بن، یان بەشێوەیەك لە شێوەكان وەك زاراوەی گوتاری ڕق وكینە لێیان بڕوانرێت وئەژمار بكرێن وسنووری تایبەتی هەندێك لە توێژەكانی ناو كۆمەڵگە ببەزێنن".

 غەزوە"غزوة" یان غەزوات"غزوات"

دلۆڤان بەرواری لە لێكۆڵینەوەیەكدا بە ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕاگەیاند: "ووشەی غەزوە لە زمانی عەرەبیدا بەم شێوەیەیە: (غزَا غَزْوًا، فهو غازٍ، غزا العدوَّ: هاجمه، سار إلى قتاله في أرضه)، واتە غەزوە: بە مانای هێرش دێت وئەوەشی غەزوە دەکات بە مانای هێرشبەر دێت، وغەزوکردنی دوژمنیش بە مانای: هێرشکردنە سەری، یان ڕۆشتن بۆ شەڕکردن لەگەڵی لەناو خاکی خۆیدا)، بەم جۆرە غەزوە واتە ئەو هێرشەی کە دەستە وتاقمێك دەیکاتە سەر دەستە وتاقمێکی تر بە مەبەستی تێكوپێك شکاندنی وداماڵینی لە هێز وماڵەکەی.

بەرواری دەڵێت کە "غەزوە(غزوة) بەپێی باوەڕی ئایینیی پێویستە بکرێت دژ بە هەر کەسێك کە لە دەرەوەی بازنەی ئایین بێت وخۆی سازدابێت بۆ شەڕکردن، بە واتایەکی دیکە ئەوانەی کە دەچنە خانەی کافرەکانەوە، بەم پؤلێن کردنەش خوێن وماڵ وکەسوکاری ئەو کەسانە حەڵاڵ دەبێت".

هەروەها بەرواری جەخت دەکاتەوە کە "ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەم زاراوەیەی بەکارهێناوە لە وەسفکردن وناوهێنانی ئەوهێرشانەی کە ئەنجامی دەدان بۆ کۆنترۆڵکردنی شار ولادێکان لە عێراق وسوریا، چونکە ئەو(ڕێكخراوی داعش) ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەستی خۆیدا بوون بە خاکی ئیسلام یان خاکی خەلافەت ناوزەدی کردبوون، وئەو ناوچانەشی کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی خۆیدا بوون بە خاکی کوفر ناوزەدی کردبوون، وەك هەوڵێك بۆ پێدانی ڕەهەندێکی ئایینیی بۆ کارە تاوانکارییەکانی".

بەرواری ووتیشی کە ووشەی غەزوە"غزوة" هیچ بنەمایەكی یاسایی نیە، بە تایبەتی کە ڕێكخراوەکە(داعش) پۆلێن کراوە وەك باندێکی تاوانکاری یان (کۆمەڵێکی تیرۆرستی) وهەموو هێرشەکانی بۆ سەر تەواوی ناوچەکان بە تاوان دروەتە قەڵەم، وبەکارهێنانی ئەم زاراوەیەش ڕەهەندێکی ئایینیی دەدات بە ڕێکخراوەکە وپاساوێکی عەقیدەییش دەبێت بۆ کارە تاوانکارییەکانی، یان بەشێوەیەك لە شێوەكان وەك زاراوەی گوتاری ڕق وكینە لێیان دەڕوانرێت وئەژمار دەكرێن دژ بە کۆمەڵە ئایینییەکانی دیکە، وڕاستتر وایە زاراوەی هێرش یان هەڵکوتانە سەر بەکاربهێنرێت.

 غەنیمە"الغنیمة"، غەنائیم"الغنائم":

بەرواری ڕوونیشی دەکاتەوە کە مانایزمانەوانی ووشەی غەنیمە"غنیمة" بریتیە " لەهەر شتێك کە لە جەنگاوەران دەسێندرێت بەزۆر وزەبری هێز لە کاتی جەنگدا، وکۆی ئەم ووشەیەش غەنائیم"غنائم"ە، وئاماژەشی بەوەدا کە ئەم زاراوەیە لە ئەدەبیاتی ئیسلامیدا بەکارهاتووە وبەو کاڵا وکەلوپەل وشتانە ووتراوە کە جەنگاوەرانی سوپای موسڵمانان دەستیانکەوتووە لە جەنگەکانیاندا دژ بە هۆز وعەشیرەت ومیللەتانەی کە بەپێی تێگەیشتنی ئەو سەردەمانە پۆلێنکراون بە کافر ولەئایین دەرچوو(كفرة أو خارج الملة) بەم شێوەیەش ماڵ وموڵك وخوێنیشیان حەڵاڵە.

"ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەم زاراوەیەی بەکارهێناوە لە وەسفکردن وناوهێنانی هەر شتێك کە لە خەڵکی زەوت کردووە لەو هێرشانەی کە ئەنجامی دەدان بۆ کۆنترۆڵکردنی شار ولادێکان لە عێراق وسوریا، تا بیکاتە پاساوێك بۆ تاوانەکانی وڕەهەندێکی عەقیدەیی وئایینیی پێبدات بەپێی وەسف وناوزەدکردنی خۆی بۆ ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەستی خۆیدا بوون بە خاکی ئیسلام یان خاکی خەلافەت، وئەو ناوچانەشی کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی خۆیدا بوون بە (خاکی کوفر) ناوزەدی کردبوون، وەك هەوڵێك بۆ پێدانی ڕەهەندێکی ئایینیی بۆ کارە تاوانکارییەکانی" بەپێی ووتەکانی بەرواری.

لە ووتەکانیشیدا بەرواری جەختی لەوەش کردەوە کە زاراوەی غەنیمە"غنیمة" هیچ بنەمایەكی یاسایی نیە و"ئەم ڕێکخراوە(داعش) پۆلێنکراوە وەك باندێکی تاوانکاری تیرۆرستی، وسەرجەم کارەکانی تاوانن وئەوەشی لە هاوڵاتیانی زەوتکردووە بریتیە لە تاوانی دزی وڕاوڕووت وزەوتکردن".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە بەکارهێنانی ئەم زاراوەیە "پاساو دەهێنێتەوە بۆ تاوانەکانی ڕێکخراوەکە، ولەهەمان کاتیشدا قوربانیەکانی دەستی ڕێکخراوەکە بە کافر لە قەڵەم دەدات، وڕاستتر ئەوەیە کە زاراوەی دزراوەکان(المسروقات) بە کاربێت.

غەزوات"غزوات" وغەنائیم"غنائم" لە زماندا

د. ئەحمەد حسێن ئەلزوفەیری

‎خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرا ومامۆستای زمانی عەرەبی، چەندین ووتار ولێكۆڵینەوەی هەیە لە بواری ڕاگەیاندندا.

د. ئەحمەد دەڵێت كە پێناسەی زمانەوانی بۆ زاراوەی غەزوە"غزوة" ئەمەیە: "ڕۆشتن بەرەو دوژمن بە مەبەستی شەڕکەدن لەگەڵی، غەزوەش هێرشێکە لەسەر خاکێك ئەنجام دەدرێت کە خاکی هێرشبەرەکان نەبێت، بە مانای هێزێك بڕوات بۆ هێرش کردنە سەر خاکێکی تر کە خاکی خۆی نەبێت".

ئەم مامۆستایەی زمانی عەرەبی دەڵێت لە ڕووی چەمکەوە زاراوەی غەزو"غزوة" لە ڕوانگەی شارەزایانی سیرە وفەرمودەوە مەبەست لێی بریتیە لە: ئەو شەڕانەی پێغەمبەر(د.خ) خودی خۆی تێیدا ئامادە بووە، وئەوانەشی خۆی تێیدا ئامادە نەبووە بە بەعس"بعث" یان سەرییە"سَرِيَّةً" ناونراون.

زوفەیری وای دەبینێت کە لە ڕووی زمانەوانی وچەمکیشەوە "بەکارهێنانی ووشەی غەزوە(غزوة) هەڵگری بەڵگەیەکی ئایینیی ڕاستەوخۆیە، واتای پشتگیری پێغەمبەر وئامادە بوونی خودی خۆی دەگەیەنێت لەو هێرشەدا، بەم پێیەش پێویستە بەکارهێنانی ئەم زاراوەیە هەموار بکرێتەوە وبکرێت بە (هێرش، دەستدرێژی) لەبری غەزوە(غزوة)".

غەنیمە"الغنيمة" یان غەنائیم"الغنائم"

د. ئەحمەد دەڵێت كە پێناسەی زمانەوانی بۆ زاراوەی غەنیمە"غنیمة" لە بنەڕەتدا واتە بەدەستهێنان ولە ووشەی "الغُنْمِ"ەوە هاتووە (بأن أَصْلُها مِن الغُنْمِ) کە ئەویش بە مانای بردنەوە ودەستخستنی شتێکە بەبێ ماندووبوون (وهو: الفَوْزُ والظَّفْرُ بِالشَّيْءِ مِن غيرِ مَشَقَّةٍ)، ودەوترێت پارەکەم دەستکەوت، بە دەستکەوتن وبە غەنیمە، واتە: پارەکەم بەدەستهێنا (يُقال: غَنِمْتُ المالَ، غُنْماً وغَنِيمَةً، أيْ: فُزْتُ بِهِ). ولە ماناکانی تری غەنیمە : قازانج وزیادی وسوود، وکۆی ئەم زاراوەیەش غەنائیم"غنائم"ە، وغەنیمە بریتیە لە: هەر بڕێك لە پارە وماڵ وموڵکی دوژمن لە جەنگدا، ودەوترێت: جەنگاوەرەکە بەدەستیهێنا، واتە: پارە وماڵ وموڵکی دوژمنی بەدەستخست لە جەنگدا.

بەڵام لە ڕووی چەمکەوە زوفەیری پێناسەی دەکات ودەڵێت: بریتیە لەو پارە وماڵەی کە لە جەنگدا بەدەستخراوە بە زۆر وبەناچارکردن. ولە نمونەی ئەوەش ڕەوایەتی غەنیمەیە بۆ موسڵمانان لە دوژمنەکانیان لە جەنگدا، وحەڵاڵ بوونیەتی پێیان، ودابەشکردنیەتی لە نێوان ئەوانەی کە شایانین.

زوفەیری جەخت لەوە دەکاتەوە کە "بەکارهێنانی ئەم زاراوەیە لەڕووی میدیایی وڕاگەیاندنەوە تێڕوانینێکی شەرعی وڕەوای پێدەدات بەهۆی هەبوونی چەند ئایەتێکی قورئانی وفەرموودەی پێغەمبەر(د.خ) کە ڕەوایەتی دەدەن بەم کردە نەخوازراوە لە کاتی ئێستادا، هەروەها بیرۆکەی دزین دووردەخاتەوە کە وەسفی ڕاستەقینەی کار وکردەی تاوانکاری وتاڵانکارییە".

‎زوفەیری دوپاتیشی دەکاتەوە کە بردنی پارە وماڵ وموڵك وسامانی خەڵکی بە زۆرەملێ وناچارکردن پێویستە کە بە "دزی" ناوزەد بکرێت لە هەموو بارودۆخێکدا هەتاکو ئەم سیفەت وخەسڵەتەی لەسەر جێگیر بکرێت وببێتە لەکەیەکی لکاو بە کردەی "تاوانکاری" ڕێکخراوەکەوە.

ڕووماڵە ڕاگەیاندنیەکە

یەکەم:هەندێك نمونە لە بەکارهێنانی زاراوەکانی غەزوە"غزوة"، غەزوات"غزوات"، غەنیمە"غنیمة"، غەنائیم"غنائم" لەلایەن هۆکارەکانی ڕاگەیاندن ودەزگا میدیاییەکانەوە

ئەلسۆمەرییە (السومرية)

عمليات نينوى تؤكد احباط غزوة داعش الكبرى جنوبَ الموصل

الاطاحة بشبكة "إرهابية" كانت تخطط لـ"غزوة العيد"

امنية ديالى: ملايين الدنانير دخلت خزينة داعش من غزوات الغنم

بالصور .. معسكر لـ"داعش" خطط لـ"غزوة" فتحول الى ركام

مقتل 16 عنصراً من داعش باشتباكات بينهم بسبب غنائم في الموصل

قتلى وجرحى من مسلحي "داعش" باقتتال عنيف بينهم بسبب "الغنائم"

دیجلە (دجلة)

احباط "غزوة ارهابية" في بابل

الأمن الوطني يحبط غزوة جديدة لداعش من خلال عملية "صيد الضباع

إحباط مخطط ارهابي لداعش لاستهداف بغداد سمي بـ"غزوة رمضان"

رووداو

غزوة غويران: داعش.. القنبلة التي لم يُنزَع صاعقها

بالصور.. "غنائم" داعش استمرار لتسليحه

 القبض على "أمين صندوق الزكاة" ومسؤول غنائم داعش

براسا نیوز (براثا نيوز)

إلقاء القبض على احد المخططين لـ"غزوات داعش" الارهابي

طائرات عراقية تدمر مبنى "غنائم" (داعش) الارهابي في الشرقاط

قائد الغزوات والمففخات في "داعش" الارهابي في قبضة

زعيم "جبهة النصرة" الارهابية في سوريا يتوعد بغزوات ثأرية

ئەلئیخبارییە (الإخبارية)

الاستخبارات العسكرية تطيح بأمير غزوات داعش

سيارات "داعش" .. غنائم حرب تباع في "سوق العلوج" بأربيل

ئەلمەوازین (الموازين)

كنز من وثائق داعش يكشف تفاصيل غزواته وغنائمه وجنسيات

الكاظمي يعلن إحباط غزوة إرهابية لـ"داعش"

اعتقال مسؤول الغنائم بداعش في أيسر الموصل

نون

القبض على عصابة تتاجر بغنائم داعش في النجف الاشرف

عمليات البصرة تعلن عن احباط "غزوة" ارهابية

تفكيك خلية "إرهابية" حاولت تنفيذ "غزوة العيد" غربي العراق

شەفەق نیوز (شفق نيوز)

إحباط "غزوة" لداعش شمالي بابل

تفكيك خلية "إرهابية" حاولت تنفيذ "غزوة العيد" غربي العراق

أربيل تفكك عصابة وتضبط "غنيمة" أسلحة ومخدرات

بەغداد الایخبارییە (بغداد الإخبارية)

الكاظمي يعلن احباط غزوة إرهابية بعد اعترافات لـ''قرداش''

مسؤول محلي يكشف سر ''غزوات العظيم'' بديالى

 ئەلترا ئەلئیخبارییە (الترا الإخبارية)

"الغزوات" تهدد نينوى مع استمرار الأزمة.. من يعرقل اختيار المحافظ؟

الكاظمي: أحبطنا "غزوة" كشف عنها قرداش.. ونبحث عن حلول صعبة

 ئەلسەباح (الصباح الجديد)

إحباط 7 غزوات لـ”داعش” خلال رمضان في ديالى

أكثر من 2300 أفادوا من مشروع لدعم الناجين الايزيديين من غزوة داعش

 ئەلمەدا (المدى)

الاستخبارات تطيح بمسلحين خططوا لـ غزوات مؤقتة جنوب الموصل

الأجهزة الأمنية تحبط غزوة العيد وتضبط أكبر مضافات داعش

القوّات الأمنيّة تصدّ غزوة ثأر الشام فـي الكرمة وجرف النصر

 دووەم:هەندێك نمونە لە بەکارهێنانی زاراوەکانی غەزوە"غزوة"، غەزوات"غزوات"، غەنیمە"غنیمة"، غەنائیم"غنائم"لە ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی داعشدا

داعش بە مەبەست زاراوەکانی غەزوە"غزوة"، غەزوات"غزوات"، غەنیمە"غنیمة"، غەنائیم"غنائم"ی بەکارهێناوە لە زۆرینەی تۆمارە بینراوەکانی وبەیاننامە نوسراوەکانیدا تەنانەت پێش کۆنترۆڵ کردنی شاری موسڵ لەلایەن ڕێکخراوەکەوە لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 دا.

هێرشەکانی ڕێکخراوەکە کە بە غەزوە"غزوة" یان غەزوات"غزوات" ناوزەدی دەکردن زوربەی کات بە ناوی ئەو شوێن وشارانەی کە ئەو هێرشانەی تیادا ئەنجام دەدان، وەکو غەزوەی کەرکوك"غزوة کرکوك"، غەزوەی ئەلئەنبار"غزوة الانبار" .. هتد ...، یان دەیبەستنەوە بەو بەروارە تایبەتانەی کە پەیوەندارن بە ئایینەوە وەك غەزوەی ڕەمەزان"غزوة رمضان"، غەزوەی جوژن"غزوة العید"، یان ناوی هەندێك لە سەرکردەی ڕێکخراوەکەی لێدەنان کە لە کردە سەربازییەکانیدا کوژراون.

وێنەیەك کە ڕێکخراوی داعش لە 18  ئایاری ساڵی 2015 بڵاویکردۆتەوە

 

ڕێکخراوی داعش بە مەبەست وەك ریکلامێك زاراوەکانی غەنیمە"غنیمة" یان غەنائیم"غنائم" ی پەخش وبڵاوکردۆتەوە لەکاتی ئاماژەدان بە کردەی دزی وزەوتکردن وتاڵانکردن ودەستبەسەرداگرتنی موڵكی گشتی وتایبەت لەو ناوچانەی کە لەکەوتبوونە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارەکانیەوە.

ئەم بابەتی ناوهێنان و وەسفکردنەش تەنها بە کەلوپەل وشمەك وموڵکەوە نەوەستاوە، بەڵکو ڕێكخراوە تیرۆرستیەكە بە مەبەست وبە ئەنقەست ئەم زاراوەیەشی بەكاریهێناوە بۆ وەسفکردن وناوهێنانی ئەو ژن ومنداڵانەی کە ڕفاندبوونی لە 15 ی مانگی ئابی ساڵی 2014 دا پاش کۆنترۆڵکردنی قەزای شەنگال(سنجار) وهەندێك ناوچەی دیکە لە پارێزگای نەینەواو ئەوانی بە غەنائیم"الغنائم" ناوزەدکردووە وهەروەها وەك پاساوێك بەکاریهێناوە بۆ كردەوەكانی كوشتن وڕفاندن وكۆیلایەتی سێكسی كە ئەنجامی داون دەرهەق بە (6417) كەسی ئێزدی.

سێیەم: هەندێك نمونە لە بەکارهێنانی زاراوەکان لە ڕاگەیاندنی حکومیی عێراقیدا:

هەندێك لە بەیاننامەکانی لایەنە فەرمیەکان کە زاراوەکانی غەزوە"غزوة"، غەزوات"غزوات"، غەنیمە"غنیمة"، غەنائیم"غنائم"، بۆ نمونە:

وەزارەتی دەرەوە (وزارة الداخلية)

بەیاننامەیەك بڵاوکراوەتەوە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە لە بەرواری 2012021 سەبارەت بە دەستگیرکردنی یەکێك لە ئەندامانی ڕێکخراوی داعش، کە "دانی بەوەدا ناوەکە بەشداریکردووە لە سێ غەزەوەی داعشدا لە ساڵی 2014 دا دژ بە هێزە ئەمنیەکان" بەپێی دەقی بەیاننامەکە.

 ئەنجومەنی باڵای دادوەری (مجلس القضاء الأعلى)

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەکانیدا زاراوەکانی غەزوە"غزوة"، غەزوات"غزوات"، غەنیمە"غنیمة"، غەنائیم"غنائم"ی بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام هەندێك ڕاپۆرتی بڵاوکردۆتەوە ژمارەیەك دانپێدانانی ئەندامانی ڕێکخراوی داعشی تێدایە کە لە ووتەکانیاندا ئەم زاراوانە هەیە کە لە ناو کەوانەی تەنسیسدا(اقواس التنصيص) بڵاوکراوەتەوە لەسەر پێگەی فەرمی ئەنجومەنەکە.

قيادي بارز في داعش يكشف الهيكلية الجديدة.. ويروي أحداث "غزوة رمضان"‏

"القضاء" تنفرد بعرض اعترافات نائب البغدادي الإرهابي "حجي حامد"

 چوارەم: چەند نمونەیەك لە بەکارهێنانی زاراوەکانی غەزوە"غزوة"، غەزوات"غزوات"، غەنیمە"غنیمة"، غەنائیم"غنائم" لە ڕاگەیاندن ومیدیای عەرەبی وبیانی کە بە عەرەبی دەدوێن

ئەلمەیادین (الميادين)

تداعيات غزوة داعش للموصل وحدودها

العراق: مراسل الميادين: الإرهابي أبو الغزوات هرب مع داعش الى سوريا 

 ئەلنەهارولعەرەبی (النهار العربي)

'داعش' يطلق غزوة 'لبّوا النّداء'.

 عەرەبی 21  (عربي 21)

"غزوة الفتح".. إصدار لتنظيم الدولة يوثّق سيطرته على الحسكة

 "داعش" يعلن "تحرير" الموصل ويتعهد بـ"غزوات" جديدة

 غزوة الخندق.. تكتيك الدولة الإسلامية لحماية الموصل

سەحیفەتولعەرەب (صحيفة العرب)

تنظيم داعش في العراق يُحْيي أجواء ما قبل غزو الموصل

 ئەلعەرەبیە (العربية)

العراق يعرض غنائم داعش..مدفع طائرات وسيارات ملغومة

CNNئەمریکی (سي ان ان الامريكية)

بالصور.. داعش ينشر لقطات من "الغنائم" في الرمادي 

 بالصور.. غنائم وخسائر من مواقع استولى عليها "داعش" من القوات

فرانس 24

"داعش" تعلن سيطرتها على محافظة نينوى وتتعهد "بغزوات" أخرى

DW عەرەبی ( DW العربية)

دبابات وصواريخ ضمن عرض لغنائم تنظيم الدولة الإسلامية

 

  • بيت الاعلام العراقي

    رصد تسلل مصطلحات "داعش" إلى أروقة الصحافة

    أصدر "بيت الإعلام العراقي" سلسلة تقارير رصد فيها المصطلحات المستخدمة من قبل تنظيم الدولة الإسلامية المعروف بـ"داعش" في حملاته الدعائية والتي تسللت بصورة واسعة إلى التغطية الصحفية لوسائل الإعلام المختلفة.

  • ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

    ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

    "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

  • The killing of journalist Shireen Abu Akleh must be condemned

    The Palestinian journalist was shot and killed on Wednesday 11 May while she was on duty covering the occupation’s illegal actions in the Palestinian city Jenin. IMS condemns what looks like a extrajudicial execution and calls on all human rights organisations and democratically minded States to do the same.

  • منظمة تمكين النساء في الاعلام

    في اليوم العالمي لحرية الصحافة: 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات

    كشفت نتائج استبيان أجرته منظمة تمكين النساء في الاعلام ان 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات مما يعرقل عملهن ويشكل تحديا كبيرا للمهنة.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية