"تویته‌ر و فه‌یسبوك" له‌ روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كانی‌ عیراق به‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كاندا سه‌رده‌كه‌ون

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > "تویته‌ر و فه‌یسبوك" له‌ روماڵكردنی...

 

ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی

"تویته‌ر و فه‌یسبوك" له‌ روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كانی‌ عیراق به‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كاندا سه‌رده‌كه‌ون

"ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی" له‌ راپۆرتی چل و چواره‌مین خۆیدا چاودێری ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ چۆن تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونه‌ هۆكاری‌ روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌كتۆبه‌ر له‌ عیراق و سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا له‌ زۆر رووه‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بوونه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ هیچیان كه‌متر نییه‌ له‌ ده‌زگا ته‌قلیدییه‌كان له‌ روماڵكردنی رۆژانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، هه‌روه‌ها چۆنێتی گه‌شه‌كردنی راگه‌یاندنی هاوڵاتی له‌ وڵاتدا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و به‌رچاو.

سه‌ره‌تای مانگی ئه‌كتۆبه‌ری 2019 خۆپیشاندانی فراوان دژی حكومه‌ت ده‌ستیپێكرد و داوای كۆتاییهاتنی گه‌نده‌ڵی و سیسته‌می پشكپشكێنه‌ و خراپی ئیداره‌دان و راگرتنی ئه‌دای سیاسی و شێوازی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی‌ حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانیان ده‌كرد، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان به‌ تووندوتیژی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ وه‌ڵامدراونه‌وه‌، جارێكی تر و دوای تێپه‌ڕبوونی سێ هه‌فته‌ و له‌ 25 ئه‌كتۆبه‌ری 2019 خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر و فرانتر، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ندین شاری‌ عیراقی گرته‌وه‌، جارێكی تر به‌ شێوه‌یه‌كی تووند وه‌ڵامدرانه‌وه‌ و تاوه‌كو ئێستاش خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه‌.

له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كاندا، ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ بوونه‌وه‌ و له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ چه‌ندین كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ره‌كی داخران و ده‌ستبه‌سه‌ر ئامێره‌كانیاندا گیرا، هه‌روه‌ها چه‌ندین رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندنكار رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كردنی به‌ كۆمه‌ڵ بوونه‌وه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ به‌هۆكاری‌ روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس به‌ناچاری كاره‌كانیان راگرت و ژماره‌یه‌كی تریش به‌ ناچاری شاری‌ به‌غدادیان به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات جێهێشت.

په‌ره‌سه‌ندنی گرنگی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وایكرد كه‌ كه‌سانێك ده‌ربكه‌ون بۆ روماڵكردنی روداوه‌كان له‌و تۆڕانه‌وه‌، به‌ڵام تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش بێ هه‌واڵی ساخته‌ و هێرشی سوپا ئه‌لیكترۆنیه‌كان نه‌بوون، كه‌ هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنیان له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو بۆ ئامانجی جیاجیا، كه‌ به‌شی زۆریان جه‌ختیان له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست ده‌كرده‌وه‌ له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و خۆپیشانده‌ران.

 

راپۆرته‌كه‌ گه‌یشته ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه‌:

 1-خۆپیشاندانه‌كان په‌رده‌یان له‌سه‌ر بوونی چه‌ندین كه‌لێنی قووڵ لادا كه‌ راگه‌یاندنی عیراقی‌ له‌ دوای‌ ساڵی 2003ه‌وه‌ رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه‌، له‌ نێویاندا لایه‌ندارێتی و حزبایه‌تی كه‌ له‌ ئه‌ستۆگرتنی رووماڵی خۆپیشاندانه‌كان هاوتای قه‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ نه‌بوو، هه‌روه‌ك رووداوه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه‌ هه‌نگاوه‌كانی وڵات به‌ ئاراسته‌ی دیموكراسیه‌تی و هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراندنی بناغه‌كانی ئازادی راده‌بڕین و پاراستنی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و رۆژنامه‌نوسان له‌ هه‌ر ئان و ساتێكدا بێت ئاماده‌یه‌ بۆ تێكشكان، كه‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه‌ بۆ نه‌بوونی بناغه‌یه‌كی سه‌لیم و جێگیر بۆ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌. به‌وپێییه‌ی ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی رووبه‌ڕووی هێرشی گروپه‌ چه‌كداره‌كان بوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن لێیان بۆ رووماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان، هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵات چه‌ند بڕیارێكیدا بۆ داخستنی كه‌ناڵ و رادیۆ چالاكه‌كان، هه‌روه‌ك رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنكاران هه‌ستیان به‌مه‌ترسی ده‌كرد و له‌ كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان دڵنیا نه‌بوون.

2-تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو له‌ وڵاتدا بوونه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی رووماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان له‌ وڵاته‌دا، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی سه‌دان نووسه‌ر و هاوڵاتیانی ئاساییه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامبوون له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی خۆپیشاندانه‌كان له‌ ته‌واوی‌ پارێزگاكان و كاتژمێر دوای كاتژمێر،  به‌مه‌به‌ش تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌سه‌ر ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ ته‌قلیدییه‌كان له‌ كه‌ناڵ و رادیۆ و ماڵپه‌ر و ئاژانس و رۆژنامه‌كاندا سه‌ركه‌وت.

3-تێبینی ئه‌وه‌كرا كه‌ ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵی ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن زیاتر بابه‌تی هه‌واڵی به‌ په‌له‌ بوون كه‌ كه‌ناڵ و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و رادیۆكان وه‌ك سه‌رچاو پشتیان به‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌به‌ست كه‌ بریتین له‌ هه‌واڵ و پارچه‌ ڤیدیۆ و وێنه‌، هه‌روه‌ك ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دوو دڵ نه‌بوون له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ و ئه‌و ڤیدیۆ و وێنه‌ و هه‌واڵانه‌ و ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ سه‌رچاوه‌كانیان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه، كه‌ هاوكات بوون‌ له‌گه‌ڵ نه‌بوونی رووماڵێكی مه‌یدانی نیمچه‌ ته‌واوه‌تی ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن بۆ رووداوه‌كان و كورتكردنه‌وه‌یان له‌ به‌رنامه‌ی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران.

4-هه‌روه‌ك "ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی" تێبینی نه‌بوونی روماڵكردنی پیشه‌ییانه‌ی ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی و دابه‌شبوونیانی كرد بۆ دوو به‌ره‌، یه‌كه‌میان به‌شێوه‌ی ته‌واوه‌تی روماڵی روداوه‌كانی نه‌ده‌كرد و ئه‌مه‌ش وایكرد رووماڵی دژیان بۆ دروست بێت، یان رووماڵه‌كانیان شه‌رمنانه‌ و سنوردار بوون، به‌ڵام دووه‌میان رۆڵیان هه‌بوو له‌ روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ رێگه‌ی به‌رنامه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ و وای له‌ قسه‌كه‌ره‌كان ده‌كرد كه‌ ستایشی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ بكه‌ن له‌به‌رده‌م مایكه‌كاینان ئه‌مه‌ش بۆ هۆكاری‌ بانگه‌شه‌كردن بوو زیاتر له‌وه‌ی پیشه‌ییانه‌ بێت.

5-ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵێك گه‌نجی دیار كه‌ به‌رده‌وام بوون له‌ گواستنه‌وه‌ی رووداوی خۆپیشاندانه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی‌ هاوڵاتی به‌شێوه‌یه‌كی‌ فراوان و پۆست و تویته‌كانیان بوونه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ رای گشتی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ئه‌و كه‌سانه‌ی گرنگی به‌دوایین پێشهاته‌كانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ده‌ن له‌و 10 شاره‌ی خۆپیشاندانیان تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، هه‌روه‌ك رووماڵه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی شاره‌ بچووكه‌كانی نێو شاره‌كانیش بوو، هه‌روه‌ك تێبینی ئه‌وه‌كرا ئه‌و نوسه‌رانه‌ به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕست و وێنه‌ و ڤیدیۆكان له‌ ترسی له‌ ده‌ستنه‌دانی راستگۆیی و جه‌ماوه‌ره‌كانیان.

6-دوای‌ لابردنی سانسۆر له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وایكرد جارێكی تر "تره‌ند"ی عیراق ده‌ربكه‌وێته‌وه‌ له‌سه‌ر پێگه‌ی جوگرافی عیراق، كه‌ئه‌مه‌ش پێشتر به‌هۆی‌ به‌ركاهێنانی‌ به‌رنامه‌ی VPNه‌وه‌ دیارنه‌مابوو، به‌هۆی‌ گۆڕینی شوێنی جوگرافی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان و به‌كارهێنه‌رانی ئاسایی به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی VPN ه‌وه‌.

7-دوای تپێه‌ڕبوونی ته‌نها كاتژمێرێك به‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌ندی عیراق، به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناوكاو سوپای‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌ركه‌وتن كه‌ هاشتاگیان بۆ مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كردن بڵاوده‌كرده‌وه‌ و به‌شێك له‌و هاشتاگانه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ تره‌ندی پێشكه‌وتوو، به‌ڵام بڵاوكه‌ره‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زۆرینه‌ی عیراقییه‌كان كه‌ به‌شداربوون له‌ گواستنه‌وه‌ی روداوه‌كان و كۆمێنتیان له‌سه‌ریان نوسی به‌گوێره‌ی‌ شێوه‌ی هه‌واڵه‌ راسته‌كان كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ ده‌هاتن، ئه‌مانه‌ش بوونه‌ هۆكاری‌ پاشه‌كشه‌كردنی ئه‌و هاشتاگانه‌ و كارلێكنه‌كردنی خه‌ڵك له‌گه‌ڵیاندا، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شێك له‌و هاشتاگانه‌ ته‌نها له‌و هه‌ژمارانه‌وه‌ ئاڵوگۆڕییان پێده‌كرا كه‌ سوپا ئه‌لیكترۆنیه‌كان به‌كاریانده‌هێنا به‌بێ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ر.

8-ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی لایه‌ندارانه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان به‌كارهێنا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ روماڵكردن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌جیندای تایبه‌تی خۆیاندا، چونكه‌ تێبینی ئه‌وه‌كرا كه‌ ده‌زگای راگه‌یاندن به‌به‌رده‌وام وێنه‌ و هه‌واڵ و ڤیدیۆیی ساخته‌یان بڵاوده‌كرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سوپا ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه‌ بڵاوده‌كرانه‌وه‌، وه‌ك بابه‌تێكی سه‌ره‌كی له‌ روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كاندا.

 

راسپارده‌كان:-

1-پێوسته‌ له‌سه‌ر ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن به‌ جۆره‌ جیاوازه‌كانییه‌وه‌ له‌ بینراو و نوسراو گه‌شه‌ به‌ شێوازی كاریان بده‌ن به‌تایبه‌ت له‌ كاتی روداوه‌ گه‌وره‌كانی وه‌ك خۆپیشاندان، له‌ رێگه‌ی ئه‌كتیفكردنی په‌یجه‌كانیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌ خێراكان له‌ رێگه‌ی په‌یامنێره‌كانیانه‌وه‌ كه‌ له‌ شار و شارۆچكه‌كاندا بڵاوه‌یانپێكراوه‌ هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر وێنه‌ و ڤیدیۆكان به‌ ئامێری مۆبایلیش تۆماركرابوون، چۆنكه‌ پێده‌چێت له‌و كاتانه‌دا په‌یامنێران و وێنه‌گران نه‌توانن به‌كامێرای پرۆفیشناڵ روداوه‌كان تۆمار بكه‌ن به‌هۆی‌ گۆڕانكارییه‌كانی دۆخه‌كه‌وه‌، هه‌روه‌ك پێویسته‌ له‌سه‌ریان هانی راگه‌یاندنی هاوڵاتی بده‌ن له‌ رێگه‌ی ته‌رخانكردنی ئیمه‌یڵ و ژماره‌ ته‌له‌فۆن به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندن هه‌واڵه‌كان پێیان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵ تووندكردنه‌وه‌ی گرنگ بوونی تیمێكی تایبه‌تمه‌ند له‌ هه‌ر ئامرازێكی راگه‌یاندن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسی ره‌قمی و جیاكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته‌ له‌ هه‌واڵی راست.

2- پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی كه‌ پشت به‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌به‌ستن بۆ روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان، ناوی‌ خاوه‌ن ئه‌و هه‌ژماره‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌وته‌وه‌ له‌به‌ر دوو هۆكار، یه‌كه‌میان بۆ متمانه‌دانی زیاتر به‌ هه‌واڵه‌كه‌ و بانگهێشتكردنی جه‌ماوه‌ر بۆ ئاگاداربوون به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌ خاوه‌نی هه‌ژماره‌كه‌ و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌و هه‌واڵه‌ی له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دووه‌م بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی نووسه‌ر و به‌كارهێنه‌رانی ئاسایی له‌ خاوه‌ندارێتی بڵاوكراوه‌كانیان له‌ هه‌واڵ و گرته‌یی ڤیدیۆیی، چونكه‌ به‌شێكی زۆر ئه‌و كه‌سانه‌ بێكارن و به‌دوای‌ كاردا ده‌گه‌ڕێن له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هه‌ژمار و په‌یجه‌ تایبه‌ته‌كانیان به‌كارده‌هێنێت بۆ ریكلامكردن له‌ توانا و لێهاتووی خۆیی بۆ روماڵكردنی رووداوه‌كان.

3-پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی چالاكن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی خۆپیشاندانه‌كان وریابن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی چاودێری هه‌واڵه‌كانیان ده‌كه‌ن پێشتر متمانه‌یان پێیان بووه، له‌و كاته‌دا بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵیكی ناڕاست به‌مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ستی ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌دان و هه‌زاران هه‌واڵی ناڕاست له‌ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا، هه‌روه‌ك پێویسته‌ له‌سه‌ریان شاره‌زایی زیاتر به‌ده‌ستبهێنن سه‌باره‌ت به‌ ئاڕاسته‌ی رووداوه‌ سیاسی و ئه‌منی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنیری، بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ یان هاشتاك كه‌ ببێته‌ هۆكاری وتار یان هه‌واڵی رق لێبوونه‌وه‌ كه‌ زیان به‌ شار و دانیشتوان و تاكه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت له‌ رێگه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی یان كه‌مكردنه‌وه‌ له‌ ئاستی هه‌ر گروپێك.

 

بۆ بینینی راپۆرته‌كان به‌ زمانی عه‌ره‌بی كلیك لێره‌ بكه الرصد الإعلامي_اضغط هنا 

 

  • بيت الاعلام العراقي

    رصد تسلل مصطلحات "داعش" إلى أروقة الصحافة

    أصدر "بيت الإعلام العراقي" سلسلة تقارير رصد فيها المصطلحات المستخدمة من قبل تنظيم الدولة الإسلامية المعروف بـ"داعش" في حملاته الدعائية والتي تسللت بصورة واسعة إلى التغطية الصحفية لوسائل الإعلام المختلفة.

  • الرصد السنوي لجمعية الدفاع عن حرية الصحافة في العراق

    يؤشر الرصد السنوي لجمعية الدفاع عن حرية الصحافة في العراق/ PFAA نكوصا مماثلا لما سجلته العام الماضي، في أعداد الانتهاكات التي تطال الصحفيين/ات والعاملين/ات في مجال الصحافة والاعلام، من خلال الرصد اليومي والآني لمجمل الانتهاكات.

  • ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

    ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

    "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

  • The killing of journalist Shireen Abu Akleh must be condemned

    The Palestinian journalist was shot and killed on Wednesday 11 May while she was on duty covering the occupation’s illegal actions in the Palestinian city Jenin. IMS condemns what looks like a extrajudicial execution and calls on all human rights organisations and democratically minded States to do the same.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية