"خۆپیشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر": رووماڵی شه‌رمنانه و سانسۆركردنی ئه‌نته‌رنێت شكستیان هێنا له رێگریكردن له گه‌یشتنی روداوه‌كان به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > "خۆپیشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر": رووماڵی شه‌رمنانه و...
"خۆپیشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر": رووماڵی شه‌رمنانه و سانسۆركردنی ئه‌نته‌رنێت شكستیان هێنا له رێگریكردن له گه‌یشتنی روداوه‌كان به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
پێشه‌كی:
"ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی" له راپۆرتی چل و سێیه‌مینی خۆیدا چاودێری رووماڵی راگه‌یاندنه‌كانی كردووه بۆ خۆپیشاندانه‌كان كه له‌سه‌ره‌تای مانگی تشرین یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ر)ی 2019دا له عیراق سه‌ریهه‌ڵدا و دواتر سانسۆركردنی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك.
راپۆرته‌كه چاودێری ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵی چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندنی كردووه سه‌باره‌ت به رووماڵه‌كانیان پێش و پاش ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان و كاریگه‌ری سانسۆركردنی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌سه‌ر قه‌باره و شێوه‌ی رووماڵی راگه‌یاندنه‌كان و چۆنێتی گۆڕینی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه بۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی رووماڵی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رۆژئاوایی و عه‌ره‌بی و جیهانی.
خۆپیشاندان سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ر) له شاری به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر ده‌ستیپێكرد بۆ داواكردنی خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی هه‌لی كار و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌به‌شداریی هه‌زاران كه‌س كه زۆرینه‌یان گه‌نج بوون، دواتر رێوشوێنه‌كانی حكومه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا كه بریتی بوون له به‌كارهێنانی تووندوتیرژی دژی خۆپیشانده‌ران و له‌كارخستنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت، له‌پاڵ هێرشی سه‌ر چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندن له شاری به‌غدا كه چه‌ند كه‌ناڵێكی سه‌ره‌كی گرته‌وه كه له رۆژانی سه‌ره‌تادا رووماڵی خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌كرد.
چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی رێوشوێنه‌كانی حكومه‌تیان كرد، هه‌روه‌ك رێكخراوه تایبه‌تمه‌نده‌كان به ئازادی راده‌بڕین و پاراستنی رۆژنامه‌نوسان ئیدانه‌ی به ئامانجكردنی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندكارانیان كرد.
راپۆرتی چاودێرییه‌كه گه‌یشته ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه:
1- تێبینی رووماڵێكی راگه‌یاندنی لاوازكرا له رۆژانی پێش ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان كه جگه له چه‌ند راپۆرتێكی جۆراوجۆر، هاوشانی سنورداری رووماڵی راگه‌یاندنه‌كان بۆ خۆپیشاندانه‌كان ته‌نانه‌ت دوای ده‌ستپێكردنی كه ته‌نهای چه‌ند راگه‌یاندنێكی دیارییكراو رووماڵی مه‌یدانیان هه‌بوو، به‌ڵام چه‌ندین ده‌زگای تری راگه‌یاندن هه‌واڵی وه‌رگیراوی سنورداریان له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هه‌بوو.
2- له‌كارخستنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بوونه هۆكاری بچڕانی رووماڵی به‌شی زۆری ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عیراقی به رێژه‌یه‌ك ده‌گاته 90%، له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به رێژه‌یه‌كی كه‌متر كه ده‌گه‌یشتنه 70%، هه‌روه‌ك مه‌ترسییه‌كانی به ئامانجكردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسان بوونه هۆی له قاڵبدانی ئاستی رووماڵی ده‌زگاكان.
3- سه‌ره‌ڕای له‌كارخستنی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت، ده‌یان گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه و هه‌واڵ له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرانه‌وه كه بوونه سه‌رچاوه‌ی سه‌ركی رووماڵی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناوخۆیی و عه‌ره‌بی و جیهانی بۆ رووداوی خۆپیشاندانه‌كان.
4- تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌تی "تویته‌ر" بوونه سه‌كۆیه‌كی سه‌ره‌كی بۆ هه‌واڵی خۆپیشاندانه‌كان، ئه‌مه‌ش هۆكاربوو بۆ ئه‌وه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ببێته شوێنێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست، هه‌روه‌ك له‌كارخستنی ئینته‌رنێت بووه هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی رووماڵه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی شیكردنه‌وه‌ی جۆراوجۆ بۆ هه‌واڵ و گرته‌ی ڤیدیۆیی ناڕاست له روماڵه‌كاندا.
5- به‌هۆی له‌كارخستنی ئینته‌رنێت و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بوونه‌وه، رووماڵه‌كان زیاتر شێوه‌ی فه‌رمییان وه‌رگرت، زیاتر خۆیان له به‌یاننامه‌دا ده‌بینییه‌وه كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چوون له‌گه‌ڵ غیابی لایه‌نی خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و سه‌ره‌ڕای خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان و سانسۆركردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌یان گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه و چیرۆك دزه‌یانپێكرا كه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا روویاندابوو.
6- له‌كارخستنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت شه‌پۆلێكی فراوانی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی به‌رگریكار له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین و رێكخراوه‌كانی پاڵپشتیكردن له رۆژنامه‌وانی و راگه‌یاندنه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پاشه‌كشه‌كردنی عیراق له ریزبه‌ندی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری جیهانی بۆ ئاستی زۆر نزم كه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له مامه‌ڵه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ عیراقدا.
راسپارده‌كان:
1- پێویسته لایه‌نه فه‌رمییه‌كان خۆیان دووربگرن له داخستنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رێگریكردن له رۆژنامه‌نوسان بۆ رووماڵكردنی رووداوه گرنگه‌كان، چونكه قه‌ده‌غه‌كردنی رووماڵكردن ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامانجه به‌دیبهێنێت كه لایه‌نه فه‌رمییه‌كان به گرنگ و پێویستی ده‌بینن، به‌ڵام لێكه‌وته‌كانی گه‌وره‌ن له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان و دوای خۆپیشاندانه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت و ده‌بێته هۆكاری شكاندنی ناوبانگی وڵات له پرسی ریزبه‌ندی ئازادی راده‌بڕینی جیهانی.
2- پێویسته لایه‌نه فه‌رمییه‌كان د‌رك به‌وه‌بكه‌ن كه هه‌وڵه‌كانی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی رووماڵه‌كان و شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان له‌باره‌ی رووداوه گشتیه‌كانی وه‌ك خۆپیشاندان ناتوانرێت بشاردرێته‌وه تاهه‌تایه له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیادا، هه‌روه‌ك هه‌واڵه‌كانی له‌كارخستنی ئینته‌رنێت نه‌بوونه رێگر له‌به‌رده‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی پارچه ڤیدیۆ و هه‌واڵ و وێنه‌ی رووداوه‌كان.
3- له‌كارخستنی ئینته‌رنێت و رێگریكردن له‌كاركردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌بنه هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و درۆ له‌رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه زه‌رده‌كان و سوپا ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌كارخستنی ئینته‌رنێت ده‌قۆزنه‌وه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی رق و كینه و ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی ده‌بنه هه‌ره‌شه ه‌ل ئاشتی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی.