خۆپێشاندانه‌كانی عیراق.. لایه‌ندارێتی له‌ روماڵكردنی‌ راگه‌یاندنه‌كان و رۆڵی‌ فه‌یسبووك

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > خۆپێشاندانه‌كانی عیراق.. لایه‌ندارێتی له‌ روماڵكردنی‌...

خۆپێشاندانه‌كانی عیراق.. لایه‌ندارێتی له‌ روماڵكردنی‌ راگه‌یاندنه‌كان و رۆڵی‌ فه‌یسبووك

 

ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی

"ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی" له‌ راپۆرتی‌ سی و پێنجه‌مینی خۆیدا، چاودێریی‌ روماڵی راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ كردوه‌ بۆ ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی‌ له‌ مانگی ته‌مموز (یۆلیۆ)ێ‌ 2018 دا شاره‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باشوری وڵاتیان گرته‌وه‌ و لێكه‌وته‌كانی‌ پچڕانی خزمه‌تگوزاریه‌كانی‌ ئینته‌رنێت كه‌ هاوكات بوون له‌ گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر روماڵی راگه‌یاندنه‌كان و رۆژنامه‌نوسان له‌ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان، له‌گه‌ڵ سه‌ختی گه‌یشتنی زانیارییه‌كان به‌ جه‌ماوه‌ر.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا چاودێری‌ ژماره‌ و چۆنێتی رۆماڵی هه‌واڵه‌كان كراوه‌ بۆ زیاتر له‌ 40 ئامرازی راگه‌یاندن كه‌ بریتی بون له‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌ و ئاژانس و ماڵپه‌ڕه‌ هه‌واڵییه‌كان و جه‌خت له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كان و شێكردنه‌وه‌یان به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌ باوه‌كانی‌ رۆژنامه‌وانی كراوه‌ته‌وه‌.

جه‌ماوه‌رێكی فراوان كه‌ لیژنه‌كانی‌ هه‌ماهه‌نگی خۆپیشانده‌ران و كه‌سایه‌تییه‌ گشتیه‌كانیان له‌ نێودابوو، ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی راگه‌یاندنه‌كان كرد سه‌باره‌ت به‌ لاوازی روماڵكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.. به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نانه‌ روماڵی پرسه‌كه‌یان كرد و گرنگیان به‌لایه‌نێكی كێشه‌كه‌ ده‌دا، یان لایه‌نی فه‌رمی یاخود خۆپیشانده‌ران، هه‌روه‌ك به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان په‌نایان بردۆته‌به‌ر به‌كارهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی "رق و كینه‌" و هاندان له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا.

هه‌روه‌ك لاوازی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ئینته‌رنێت و پچڕانی بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ك، رێوشوێنه‌كانی‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له‌لایه‌كی تر هۆكار بوون بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسان له‌ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان له‌كاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كاندا، هه‌روه‌ك به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان په‌نایان بۆ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بردوه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی هه‌واڵ و وێنه‌ و گرته‌ی ڤیدیۆیی، كه‌ دواتر ده‌ركه‌وت به‌شێكیان كۆن بوون و هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه‌ نه‌كراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ ژوری هه‌واڵدا كار ده‌كه‌ن.

راپۆرتی‌ چاودێریه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی‌ خواره‌وه‌:

1- نه‌بونی روماڵی‌ مه‌یدانی بۆ خۆپیشاندانه‌كان به‌شێوه‌ی پێویست، به‌تایبه‌ت له‌ رۆژانی سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكردنییه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك بۆ پشتگوێخستنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ بۆ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌یانگرته‌به‌ر له‌ دژی رۆژنامه‌نوسان وه‌ك پێویستی به‌ده‌ستهێنانی‌ مۆڵه‌تی پێشوه‌خته‌ و قه‌ده‌غه‌كردنی بردنه‌ ژوره‌وه‌ی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌خشی راسته‌وخۆ و كامێرا بۆ شوێنی خۆپیشاندانه‌كان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر لاوازی شێوازی‌ روماڵه‌كان هه‌بووه‌ كه‌ زیاتر پشتیان به‌ هه‌واڵ و به‌كارهێنانی‌ وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ ئه‌رشیفكراوه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی‌ پێشوو به‌ستبوو.

2- لایه‌ندارێتی روماڵكردن، له‌ راپۆرتی چاودێریكردندا تێبینی ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ راگه‌یاندنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نانه‌ روماڵی خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌كرد، به‌شێكیان له‌ روماڵه‌كانیاندا تیشكیان ده‌خسته‌سه‌ر لایه‌نه‌ فه‌رمی و سیاسیه‌كانی‌ خۆپیشاندانه‌كان و فه‌رامۆشكردنی خۆپیشانده‌ران، هه‌روه‌ك به‌شێكی تریان زیاتر تیشكیان خستبووه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و فه‌رامۆشكردنی لایه‌نه‌ فه‌رمیه‌كان، ئه‌مانه‌ش بوونه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی شێواو ده‌ربكه‌ون و گوزارشت له‌ روداوه‌ راسته‌قینه‌كانی‌ سه‌ر زه‌وی نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ك به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان پشتیان به‌ژماره‌ گه‌لێك ده‌به‌ست له‌باره‌ی‌ ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ (كه‌متر یان زیاتر له‌وه‌ی هه‌بوو)، هه‌روه‌ك به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان گرنگیان به‌ ژماره‌ی كوژراو برینداره‌كانی نێو هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌دا له‌گه‌ڵ فه‌رامۆشكردنی ژماره‌ی كوژرا و بریندارانی خۆپیشانده‌ران، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

3- به‌كارهێنانی خۆپیشاندانه‌كان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌، به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان به‌ تووندنی ته‌بنی و لایه‌نگری خۆپیشانده‌رانیان ده‌كرد، كه‌ گوزارشت بوون له‌ هه‌ڵوێستی ئه‌و حزب و سیاسیانه‌ی كه‌ پاڵپشتی داراییان ده‌كه‌ن و بریتین له‌ سه‌ره‌نجدان له‌ قۆزتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بۆ ره‌خنه‌گرتنی سیاسی له‌ ركابه‌ره‌كانیان له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان كه‌ روماڵه‌كان لایه‌نی مه‌یدانیان فه‌رامۆش كردبوو، ته‌نها پشتیان به‌ لێدوان و به‌یاننامه‌ و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان ده‌به‌ست، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌شێكی تر له‌ راگه‌یاندنه‌كان هه‌ڵوێستی دژ به‌ خۆپیشانده‌رانیان هه‌بوو ته‌نها جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی حزبه‌كان ده‌كرده‌وه‌ كه‌ بریتین بوون له‌ تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ هێزه‌ سیاسیه‌ ركابه‌ره‌كانیان.

4- به‌شێك له‌ روماڵه‌كان ده‌سته‌واژه‌ی هاندان و وتاری رق لێبونیان به‌كارده‌هێنا، كه‌ بوونه‌ هۆی ئاڵۆزبونی رای گشتی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وه‌ك به‌كارهێنانی‌ ده‌سته‌واژه‌ی "ئاژاوه‌گێڕه‌كان"، "به‌كرێگیراوه‌كان"، "سیخوڕه‌كان"، "شه‌قاوه‌" له‌دژی خۆپیشانده‌ران، یان به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "سوپای پاسداران"، "میلیشیاكان" بۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، هه‌روه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی ناڕاست كه‌ مه‌ترسیداربون له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ نێویاندا ئاماژه‌دان به‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و هێزه‌ ئه‌منیانه‌ی له‌ چوارده‌وری‌ خۆپیشانده‌راندا بڵاوه‌یانپێكراوه‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی‌ موسڵ و ئه‌نبارن و هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ دانیشنوانی‌ باشور ده‌كه‌نه‌وه‌.

5- به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان بنه‌مای‌ بێ لایه‌نیان فه‌رامۆشكرد له‌ كاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان، چونكه‌ له‌كاتی به‌رنامه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌كانیان یان راپۆرته‌ بینراو نوسراوه‌كاندا میوانداری لایه‌نێكیان ده‌كرد به‌بێ ئاماده‌بونی لایه‌نه‌كه‌ی تری كێشه‌كه‌، وه‌ك بانگهێشتكردنی‌ سیاسی و به‌رپرسانی‌ حكومی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ میوانداری نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ندێكی تر له‌ به‌رنامه‌كانیاندا ته‌نها میوانداری خۆپیشانده‌ران و كه‌سانی‌ ناڕازی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و پرسه‌ی روماڵ ده‌كرێت پێویستی به‌ ئاماده‌بونی لایه‌نی فه‌رمی هه‌بووه‌.

6- به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان كه‌وتنه‌ نێو هه‌ڵه‌ی پیشه‌ییه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ باسكردنی شوێنی خۆپیشاندانه‌كان و ژماره‌ی‌ خۆپیشانده‌ران، به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌گواسته‌وه‌ كه‌ له‌ نزیك گێلگه‌ نه‌وتیه‌كان یان فه‌رمانگا حكومیه‌كان خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌درێت و ته‌نانه‌ت ئاماژه‌یان به‌ ناوی‌ ئه‌و شوێنانه‌ش ده‌كرد، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌و ناوچانه‌ به‌ڕێوه‌ناچن، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ كه‌مته‌رخی هه‌بووه‌ له‌ روماڵه‌كاندا و هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه‌ بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ زانیارییه‌كان كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ وه‌رگیراون به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ پشت به‌ په‌یامنێره‌كانیان ببه‌ستن له‌ شوێنی روداوه‌كانه‌وه‌.

7- به‌هۆی‌ پچڕانی‌ خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێـته‌وه‌، به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی فۆتۆ و ڤیدیۆیی هه‌ڵبه‌ستراوی‌ خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان ناچاربون په‌نابه‌رنه‌به‌ر به‌كارهێنانی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌ستهێنانی‌ فۆتۆ و ڤیدیۆ كه‌ ئه‌مه‌ش شێوازێكی باوی‌ راگه‌یاندنه‌ جیهانییه‌كانه‌ بۆ به‌كارهێنانی‌ گرته‌ی ڤیدیۆیی، به‌ڵام پێویسته‌ راگه‌یاندنه‌كان سه‌ره‌تا له‌ راستی و دروستی ئه‌و وێنه‌ و ڤیدیۆیانه‌ دڵنیابنه‌وه‌، به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان به‌وشێوه‌یه‌ هه‌واڵه‌كانیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ هه‌واڵی نوێن، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه‌ بابه‌ته‌كان كۆنن و بۆ خۆپیشاندانه‌كانی‌ چه‌ند ساڵی رابردوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

 

راسپارده‌كان:

 

1- پێویسته‌ له‌سه‌ر ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ (بینراو و بیستراو و خوێنراو) گرنگی زیاتر به‌لایه‌نی پیشه‌یی بده‌ن له‌ روماڵكردنی‌ روداوه‌ گرنگه‌كانی وه‌ك خۆپیشاندان، هه‌روه‌ها هه‌ست به‌ رۆڵی مه‌ترسیداری راگه‌یاندنه‌كان بكه‌ن له‌ كاتی رۆماڵكردنی نا پیشه‌ییانه‌دا بۆ تێكدانی رای گشتی و نانه‌وه‌ی پشێوی، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ پێویستی روماڵی مه‌یدانی بكه‌نه‌وه‌ بۆ هه‌ر گردبونه‌وه‌ و خۆپیشاندانێكی و په‌یوه‌ندیكردن به‌ خۆپیشانده‌ران و لایه‌نه‌ فه‌رمیه‌كانه‌وه‌ پێش ئاماده‌كردنی راپۆرتی رۆژنامه‌وانی.

2- پێویسته‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ فه‌رمیه‌كان درك به‌ مه‌ترسی پچڕاندنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت و شاردنه‌وه‌ی‌ زانیاریه‌كان له‌ جه‌ماوه‌ر بكه‌ن له‌سه‌ر كه‌یسێكی گه‌وره‌ی وه‌ك خۆپیشاندانه‌كان و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر بێزاریی كۆمه‌ڵگه‌ و هه‌وڵه‌كانی‌ رێگریكردن له‌ مافه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به‌ زانیاریی، هه‌روه‌ك درك به‌وه‌ بكه‌ن كه‌ پچراندنی هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێت رێگا ده‌كاته‌وه‌ بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاستی وه‌ك وێنه‌ و گرته‌ی ڤیدیۆیی و بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌و پێگانه‌ی كه‌ ئینته‌رنێتیان له‌به‌رده‌ستدایه‌ له‌كاتێكدا خزمه‌تگوزاریه‌كانیان له‌ جه‌ماوه‌ر بڕاون و ده‌بنه‌ هۆی‌ ئاراسته‌كردنی رای گشتی له‌ رێگه‌ی ئه‌و وێنه‌ و ڤیدیۆ هه‌ڵبه‌ستراوانه‌وه‌.

3- پێویسته‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ فه‌رمیه‌كان ئه‌وه‌ بزانن كه‌ دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان بۆ روماڵ نه‌كردنی خۆپیشاندانه‌كان نابنه‌هۆی‌ نه‌گه‌یشتنی زانیاریه‌كان له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیا و له‌ رێگه‌ی ئه‌و مۆبایله‌ زیره‌كانه‌ی به‌ده‌ست تاكه‌كانه‌وه‌یه‌ وه‌ك په‌خشی راسته‌وخۆی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هه‌روه‌ك دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان و ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر په‌یامنێران كاریگه‌ری‌ خراپیان ده‌بێت له‌سه‌ر ناو و ناوبانگی عیراق ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ تێگه‌یشتن له‌ بنه‌ماكانی ئازادی‌ راده‌ربڕین.

4- پێویسته‌ راگه‌یاندنه‌كان خۆیان دوربگرن له‌به‌كارهێنانی‌ ده‌سته‌واژه‌ی هاندان و بڵاوكردنه‌وه‌ی وتاری‌ رق‌و كینه‌ئامێز له‌كاتی‌ روماڵكردنی روداوه‌ گه‌وره‌كانی وڵات، به‌تایبه‌ت خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆی ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی هه‌یه‌تی‌ له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی كۆمه‌ڵگه‌ و پابه‌ندبوون به‌ ده‌سته‌واژه‌ پیشه‌ییه‌كان له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گه‌شتی هه‌واڵه‌كان و داڕشتنه‌وه‌ی راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان، هه‌روه‌ها پشتنه‌به‌ستن به‌و زانیاریی و هه‌واڵانه‌ی كه‌ پاڵشتنین به‌ سه‌رچاوه‌ی راسته‌قینه‌.

5- پێویسته‌ راگه‌یاندنه‌كان به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌ و ڤیدیۆیانه‌دا بكه‌ن كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان، له‌گه‌ڵ فراوانبونی ئه‌و رۆڵه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌یگێڕن له‌ گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان و خرایی بڵاوكردنه‌وه‌یان، بۆیه‌ واپێویست ده‌كات ده‌زگاكانی راگه‌یاندن سه‌رچاوه‌ی مرۆیی راهێنراو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ هه‌واڵه‌دا بكه‌ن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی راست له‌ هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو.

  • بيت الاعلام العراقي

    رصد تسلل مصطلحات "داعش" إلى أروقة الصحافة

    أصدر "بيت الإعلام العراقي" سلسلة تقارير رصد فيها المصطلحات المستخدمة من قبل تنظيم الدولة الإسلامية المعروف بـ"داعش" في حملاته الدعائية والتي تسللت بصورة واسعة إلى التغطية الصحفية لوسائل الإعلام المختلفة.

  • ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

    ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

    "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

  • The killing of journalist Shireen Abu Akleh must be condemned

    The Palestinian journalist was shot and killed on Wednesday 11 May while she was on duty covering the occupation’s illegal actions in the Palestinian city Jenin. IMS condemns what looks like a extrajudicial execution and calls on all human rights organisations and democratically minded States to do the same.

  • منظمة تمكين النساء في الاعلام

    في اليوم العالمي لحرية الصحافة: 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات

    كشفت نتائج استبيان أجرته منظمة تمكين النساء في الاعلام ان 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات مما يعرقل عملهن ويشكل تحديا كبيرا للمهنة.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية