پێشکه‌شکردنی هه‌واڵه‌کان به‌بێ ئاماژه‌کردن به بابه‌ته مرۆییه‌کان وه نه‌بوونی په‌یامنێر له شوێنی ڕووداوه‌کان
الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > پێشکه‌شکردنی هه‌واڵه‌کان به‌بێ ئاماژه‌کردن به...
ماڵی راگەیاندنى عێراقی
که‌ناڵه ئاسمانی ییه عێراقیه‌کان: هه‌واڵگیری دوراو دوور
پێشکه‌شکردنی هه‌واڵه‌کان به‌بێ ئاماژه‌کردن به بابه‌ته مرۆییه‌کان وه نه‌بوونی په‌یامنێر له شوێنی ڕووداوه‌کان
له مانگی ئه‌یلولی ۲۰۱۵دا، ماڵی راگەیاندنى عێراقی ده‌ستیکرد به یه‌که‌م زنجیره له پێداچوونه‌وه به ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌ی هه‌واڵه‌کانی که‌ناڵه ئاسمانیه عێراقیه‌کان دا ,ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به گشتی چه ند بابه‌تێکی جیاواز له‌خۆده‌گرێت وه به‌تایبه‌تی جهختدهکاتهسهر بابه‌ته مرۆییه‌کان، له‌گه‌ڵ دیاریکردنی ئهوپاڵنهرانهی که ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ره‌گه‌زپه‌رستی و جیاکاری چینایه‌تی ناو کۆمه‌ڵگا.
ئامانجی ماڵی راگەیاندنى عێراقی له‌م زنجیره لێکۆلینه‌وه نوێ یانه‌دا که تایبه‌تن به که‌ناڵه ئاسمانی یه عێراقیه‌کان، بۆ ده‌ستخستنی چه ند ئامارێکی نزیکراوه‌ی ییه له‌سه‌ر ئه‌م که‌ناڵه ئاسمانیانهو وه زانینی چۆنیه‌تی کارتێکردنی ئه‌م که‌ناڵانه‌یه له‌سه‌ر ده‌رونی بینه‌رو بیسه‌ر، وه ده‌وری ئه‌م که‌ناڵانه یه له‌سه‌رهه‌ڵدانی ئاشتی ولێبوردهی و پێکه‌وه‌ژیان له‌ناو کۆمه‌ڵگادا, له کۆتایشدا ئاشکراکردنی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانه به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ هاوڵاتیان.
ئه‌م گرنگی پێدانه‌ی ماڵی راگەیاندنى عێراقی به‌م بابه‌ته له‌و ڕاستیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که ئه‌م که‌ناڵه بینراوه عێراقیانه کاریگه‌ری ئه‌رێنی و نه‌رێنیان هه‌یه له‌سه‌ر بینه‌ره‌کانیان به‌جۆرێک که له توانایاندایه تێڕوانینی سیاسی و کۆماڵایهتیان بگۆرن.
له سیازده‌هه‌مین ڕاپۆڕتی پێداچوونهوهماندا،ماڵی راگەیاندنى عێراقی هه‌ستا به چاودێری کردنی به‌رنامه‌ی هه‌واڵی که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان, بۆ دیاریکردنی ڕێژه‌ی گرنگی پێدانی ئه‌م که‌ناڵانه به باسکردنی ئه و رووداو و کاره‌ساته مرۆییانه‌ی که له‌ناوخۆی عێراقدا ڕووده‌ده‌ن.
چاودێره‌کانمان به درێژای حه‌وت ڕۆژ که له ۳۱ ی ئاب تا ٦ی مانگی ئه‌یلولی خایاند، به‌به‌رده‌وامی چاودێری ڕێژه‌ی په‌خشکردنی بابه‌ته مرۆیه‌کانیان کردووه له نۆ که‌ناڵی ئاسمانی عێراقیدا، وه به‌راوردکردنی ئه‌م بابه‌تانه له چاو بابه‌ته‌کانی تری ناو هه‌واڵه‌کان له ڕووی ڕیزبه‌ندی و درێژیانه‌وه. هه‌روه‌ها به‌دواداچوون کراوه بۆ ده‌رخستنی ئه‌و ڕاستیه‌ی که تا چ ڕاده‌یه‌ک په‌یامنێره‌کان بوونیان هه‌یه له شوێنی ڕووداوه‌کان بۆ ده‌ستخستنی هه‌واڵی جۆراوجۆر به شێوه‌یه‌کی گشتگیر.
به‌رچاوڕوونی
ئامانجی (بابه‌ته مرۆییه‌کان) به‌خشینی تام و چێژێکی تایبه‌ته به هه‌واڵه‌کان وهه‌وڵدانه بۆ جوان پیشاندانی چیرۆکه هه‌واڵگیریه‌کان بۆ زیاتر نزیکبوونه‌وه له ژیانی خاڵک و کۆمه‌ڵگا. ئه‌م جۆره چیرۆکانه‌ش به‌ناوبانگن به‌و کاریگه‌ریه به‌رده‌وامانه‌ی که له دوای خۆیانه‌وه به جێی ده‌هێڵن.
نووسه‌ری ئه‌م جۆره بابه‌تانه دوو هه‌ڵبژاردنی له پێشه. یه‌که‌م، ده‌رچوون له قاڵبه کۆنه‌که‌ی خوێندنه‌وه‌ی هه‌وڵ به خێرای. بۆ نموونه، نوسه‌ر ده‌توانێت بچێته ناو هه‌موو لایه‌ناکانی ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیان وه‌ک سه‌فه‌رکردن و به‌هره هونه‌ریه‌کان و هه‌موو چالاکیه جۆربه‌جۆره‌کانی تر. وه ئه‌مانه‌ش هانده‌رن بۆ خولقاندنی چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌بێ دروستکردنی پشێوی و وه هه‌وڵێکه بۆ گه‌ڕان به دوای ورده‌کاری ڕوودانی ڕوداوه‌کان و چوونه ناو قوڵای هه‌ر بابه‌تێک بۆ ده‌رخستنی هه‌موو لایه‌نه شاراوه‌کانی. چیرۆک‌نووس له‌م کاته‌دا پێویسته به‌دوای سه‌رچاوه‌ی ده‌گمه‌ندا بگڕێت که پێشتر ئاماژه‌یان پێنه‌کرابێت.
چاودێرانی ماڵی راگەیاندنى عێراقی گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که هه‌ڵه‌یه‌ک له شێوازی پێشکه‌شکردنی بابه‌ته مرۆیه‌کاندا هه‌یه. وه‌ک بێ ئاگای ژوری هه‌واڵ له جۆری ئه‌و بابه‌تانه‌و هه‌ندێک جار نه‌بوونی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه.
ئه‌م جۆره ڕاپۆرتانه زیاتر جه‌ختده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی بابه‌ته مرۆیه‌کان نه‌ک چه‌ندێتی.
یه‌که‌م که‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لعێراقیه سه‌ر به تۆڕی میدیای عێراق
۳۱‌ی ئاب: درێژه‌ی هه‌واڵه‌کان ٥٥خولهکی خایاند به‌بێ بوونی هیچ هه‌واڵێک له‌سه‌ر بابه‌ته مرۆییه‌کان.
۱‌ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه‌کان ٥۸ خوله‌کی خایاند، ته‌نها یه‌ک بابه‌تی مرۆیی له خۆ گرتبوو که سێ خوله‌کی خایاند " ده‌رباره‌ی که‌مپینی کۆمه‌ڵه گه‌نجێکی شاری تکریت بۆ پاکسازی کردن."
۲ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه‌کان ٤٥خوله‌کی خایاند ته‌نها یه‌ک بابه‌تی کورتی مرۆیی له‌خۆ گرتبوو بۆ ماوه‌ی ۳ خوله‌ک " له‌سه‌ر کۆچکردنی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات."
۳‌ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه‌کانیان ٥٥خولهکی خایاند، له کاتێکدا باس له هیچ بابه‌تێکی مرۆیی نه‌کرابوو.
٤ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه‌کانیان ٦۰ خوله‌کی خایاند به‌بێ ئاماژه‌کردن به هیچ بابه‌تێکی مرۆیی.
ڕۆژی ٥ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه‌کانیان ٥۸خولهکی خایاند به‌بێ ئاماژه‌کردن به هیچ بابه‌تێکی مرۆیی.
ڕۆژی٦ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه‌کانیان ٦۰خولهکی خایاند به‌بێ ئاماژه‌کردن به هیچ بابه‌تێکی مرۆیی.
دووه‌م: که‌ناڵی ئهلحوڕیهی (عێراقی) ئاسمانی :
ڕۆژی۳۱ ی ئاب: درێژه‌ی هه‌واڵه سه‌ره‌کیه‌که‌یان ٥٥ خوله‌کی خایاند، که سێ چیرۆکی مرۆیی له خۆگرتبوو " یه‌که‌میان ده‌رباره‌ی ژیان له وڵاتی زانست‌دا، بۆ ماوهی۳ خوله‌ک"، وه له‌سه‌ر " بارودۆخی ئه‌وکه‌سانه‌ی که هاوکاری مرۆیی وه‌رده‌گرن له دیالا، بۆ ماوه‌ی ۲.٥ خوله‌ک"، وه له‌سه‌ر " ئه‌و مامۆستا خۆبه‌خشانه‌ی که که‌لوپه‌له تێکچوه‌کانی خوێندنگاکان چاک ده‌که‌نه‌وه له زیقار، بۆ ماوه‌ی ۳ خوله‌ک."
ڕۆژی ۱ ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سه‌ره‌کیه‌کان ٥۷خولهک بوو. بابه‌تێکی مرۆیی ۳ خوله‌کی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی " کۆچی گه‌نجانی دیوانیه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات."
ڕۆژی ۲ ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سه‌ره‌کیه‌کان ٥٦خولهک خایاند. چیرۆکێکی مرۆیی ۳ خوله‌کی له‌خۆ گرتبوو ده‌رباره‌ی " کاریگه‌ری وشکبوونی سه‌رچاوه ئاویه‌کان له‌سه‌ر دانیشتوانی فوڕاتی ناوه‌ڕاست."
ڕۆژی۳ ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سه‌ره‌کیه‌کان ٥۷خولهک بوو. به بێ ئاماژه‌کردن به هیچ لایه‌نێکی مرۆیی.
ڕۆژی ٤ ی ئه‌یلو ل: درێژه‌ی هه‌واڵه سه‌ره‌کیه‌کان ٥٥ خوله‌کی خایاند، ته‌نها دوو بابه‌تی مرۆیی له خۆگرتبوو که ئه‌وانیش ده‌رباره‌ی " نه‌هامه‌تی ئاوه‌ره‌کانی ناوچه‌ی (ئهلکاتون) له دیالا، بۆ ماوه‌ی ۲.٥ خوله‌ک"، وه" پێشوزایکردنی خێزانێک له کردنه‌وه‌ی سانتهرێکی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کان له ناسڕییه،بۆ ماوه‌ی ۳ خوله‌ک".
ڕۆژی ٥ ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سه‌ره‌کیه‌کان ٥٦خولهک بوو. که دوو بابه‌تی مرۆیی له‌خۆ گرتبوو ده‌رباره‌ی" کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێکی کاتبه‌سه‌ربردن بۆ ئاواره‌کانی ناوچه ی مه‌زار ی مه‌سیحیه‌کان له هه‌ولێر، ۳خولهکی خایاند".
ڕۆژی ٦ ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سه‌ره‌کیه‌کان ٥۷خولهک بوو. به بێ ئاماژه بۆکردن به هیچ لایه‌نێکی مرۆیی.
سێیه‌م: که‌ناڵی (ئه‌لسۆمه‌ریه) ی ئاسمانی
ڕۆژی ۳۱ ی ئاب: : درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکانا٤۰خولهک بوو،چیرۆکێکی مرۆیی ٣.٥ خوله‌کی له‌خۆ گرتبوو ده‌رباره‌ی " کۆچی نایاسای گه‌نجانی عێراق".
ڕۆژی ۱‌ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سه‌ره‌کیه‌کان ٤۱خولهک بوو،چیرۆکێکی مرۆیی۲ خوله‌کی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی " بارودۆخی خوێندکاران له وه‌رزی تاقیکردنه‌وه‌کاندا".
ڕۆژی ۲ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سه‌ره‌کیه‌کان ٤٥خوله‌ک بوو،چیرۆکێکی مرۆیی۲ خوله‌کی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی " نه‌بوونی خوێندنگا له زیقار".
ڕۆژی۳ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سه‌ره‌کیه‌کان ٤٥خوله‌ک بوو،چیرۆکێکی مرۆیی۲ خوله‌کی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی " بارودۆخی ئه‌و ئاوارانه ی که خانوو له قووڕ درووست ده‌که‌ن, بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا نیشته‌جێ ببن له پارێزگای دهۆک".
ڕۆژی٤ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سه‌ره‌کیه‌کان ٤٤خولهک بوو،چیرۆکێکی مرۆیی۱.٥خوله‌کی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی " چۆڵبوونی قاوه‌خانه‌کانی گه‌نجان به‌هۆی ترس و کۆچکردنه‌وه".
ڕۆژی٥ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٤۳خولهک بوو، دوو چیرۆکی مرۆیی لهخۆگرتبوودهربارهی “ نه‌هامه‌تیه‌کانی خوێنده‌کاره ئاواره کانی هه‌ولێر، که دوو خوله‌کی خایاند"، وه " مامۆستایه‌کی دڵسۆز که هه‌ستاوه به خزمه‌تکردنی ئاواره یه‌زیدیه‌کانی دهۆک،وه دوو خوله‌کی خایاند".
ڕۆژی٦ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سه‌ره‌کیه‌کان ٤۲خولهک بوو، دوو چیرۆکی مرۆیی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی
" خوێندکارێکی که‌ڕو ڵاڵ که توانیبووی پێشه‌نگایه‌ک بۆ کاره هوونهریهکانی بکاته‌وه له به‌سڕه، درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته ۳ خوله‌کی خایاند".
چواره‌م: که‌ناڵی (ئه‌لشه‌رقییه)
که‌ناڵی ئه‌لشه‌رقییه چوار بابه‌تی مرۆیی پێشکه‌شی بینه‌ره‌کانی کرد له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژدا، که ته‌نها ۹ خوله‌کی بۆ ته‌رخان کراوه . له‌کاتێکدا له‌و ماوه‌یه‌دا ۷۲۰ خوله‌ک هه‌واڵی په‌خشکردووه،که ده‌کاته ۹۰ خوله‌ک له‌هه‌ر رۆژێکدا. به‌مه‌ش ڕێژه‌ی چیرۆکه مرۆییه‌کان ته‌نها %۱.۲٥ بووه له کۆی گشتی هه‌واڵه‌کانیان.
ڕۆژی ۳۱ ی ئاب: درێژه‌ی هه‌واڵه‌کان ۸۰خولهکی خایاند، به‌بێ بوونی هیچ هه‌واڵێک له‌سه‌ر بابه‌ته مرۆییه‌کان.
ڕۆژی۱ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان۹۰خولهک بوو، دوو چیرۆکی مرۆیی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی " کۆچی سورییه‌کان و عێراقیه‌کان بۆ ئه‌وروپا،، درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته ۳ خوله‌کی خایاند"، وه " نه‌هامه‌تیه‌کانی خالکی که‌ربه‌لا به‌هۆی کۆبونه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له خۆڵ و خاشاک له ناوه‌ڕاستی شاردا، که بونه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و بێ ئاگای لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌م دیارده‌یه، دوو خوله‌کی خایاند".
ڕۆژی۲ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان۸٥خولهک بوو، چیرۆکێکی دوو خوله‌کی مرۆیی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی " خۆپیشاندانی خاڵکی ته‌لعه‌فه‌ر له‌به‌رده‌م باره‌گای وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌ران بۆ داواکردنه‌وه‌ی ئه‌و میلیۆن دیناره‌ی که به‌ڵێنیان پێدابوون پێیان بده‌ن، وه داوای ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که‌یان ده‌کرد".
ڕۆژی۳ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان۷۸خولهک بوو، چیرۆکێکی سێ خوله‌کی مرۆیی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی " نه‌هامه‌تیه‌کانی ئاواره‌کانی شاری ڕومادیه له که‌مپی پردی بزیبز".
ڕۆژی٥،٤،و٦ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان۹۰ خوله‌کی خایاند به‌بێ ئاماژه‌کردن به هیچ بابه‌تێکی مرۆیی.
پێنجه‌م: که‌ناڵی (ئه‌لبه‌غدادیه)
چوار بابه‌تی مرۆیی پێشکه‌شی بینه‌ره‌کانی کرد له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژدا، که ته‌نها ۱۲ خوله‌کی بۆ ته‌رخان کراوه . له‌کاتێکدا له‌و ماوه‌یه‌دا ٤۲۰ خوله‌ک هه‌واڵی په‌خشکردووه،که دهکاته٦۰ خوله‌ک له‌هه‌ر رۆژێکدا. به‌مه‌ش ڕێژه‌ی چیرۆکه مرۆییه‌کان ته‌نها %۲.۸٥بووه له کۆی گشتی هه‌واڵه‌کانیان.
ڕۆژی۳۱ی ئاب: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٥۹خولهکی خایاند به‌بێ ئاماژه‌کردن به هیچ بابه‌تێکی مرۆیی.
ڕۆژی۱ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٥٥خولهک بوو، چیرۆکێکی چوار خوله‌کی مرۆیی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی" نه‌هامه‌تی ئاواره‌کانی نیشته‌جێی که‌مپی ئه‌بوغریب که منداڵه‌کانیان ڕۆژانه له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵه کێویه‌کانه‌وه هێرشیان ده‌کرێته سه‌ر".
ڕۆژی۲ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٦۰خولهک بوو، که‌ناڵه‌که هه‌مان بابه‌تی رۆژی پێشوی دوباره کرده‌وه.
ڕۆژی٤،۳،و٥ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٦۰ خوله‌کی خایاند به‌بێ ئاماژه‌کردن به هیچ بابه‌تێکی مرۆیی.
ڕۆژی٦ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٥٥خولهک بوو، دوو چیرۆکی مرۆیی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی" گواستنه‌وه‌ی که‌مپی په‌نابه‌ران له شاری سه‌دره‌وه بۆ قه‌زای نه‌هره‌وان، وه ناره‌زایی ده‌ربڕینی په‌نابه‌ران له شێوازی ژیانیان، درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته دوو خوله‌کی خایاند"، وه " داواکاری هاوڵاتیانی ئه‌لخالیدیه له حوکومه‌ت بۆ کردنه‌وی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له شاره‌که‌یان، که گه‌ماڕۆ دراوه له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌و وه به‌به‌رده‌وامی بۆردومان ده‌کرێی، درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش دوو خوله‌کی خایاند".
شه‌شه‌م: که‌ناڵی ئه‌لڕه‌شید
دوو بابه‌تی مرۆیی پێشکه‌شی بینه‌ره‌کانی کرد له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژدا، که ته‌نها ۸ خوله‌کی بۆ ته‌رخان کراوه . له‌کاتێکدا له‌و ماوهیهدا٤۲۰ خوله‌ک هه‌واڵی په‌خشکردووه،که دهکاته٦۰ خوله‌ک له‌هه‌ر رۆژێکدا. به‌مه‌ش ڕێژه‌ی چیرۆکه مرۆییه‌کان ته‌نها %۱.۹بووه له کۆی گشتی هه‌واڵه‌کانیان.
ڕۆژی ۳۱ ی ئاب، ٥،۳،۲،۱‌ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٦۰ خوله‌کی خایاند به‌بێ ئاماژه‌کردن به هیچ بابه‌تێکی مرۆیی.
ڕۆژی ٤ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٥٦ خوله‌کی خایاند،چیرۆکێکی چوار خوله‌کی مرۆیی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی" ئازار‌و نه‌هامه‌تیه‌کانی ئاواره‌کانی نیشته‌جێی هه‌ولێر، وه دابیننه‌کردنی هیچ خزمه‌تگوزاریه‌ک له لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه".
ڕۆژی ٦ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٦۰ خوله‌کی خایاند،چیرۆکێکی چوار خوله‌کی مرۆیی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی" داواکاری هاوڵاتیانی ئه‌لخالیدیه له حوکومه‌ت بۆ کردنه‌وی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک که شاره‌کان، که گه‌ماڕۆ دراوه له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌و وه به‌به‌رده‌وامی بۆردومان ده‌کرێی، درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش دوو خوله‌کی خایاند".
حه‌وته‌م: که‌ناڵی ئهلفوڕات
ڕۆژی ۳۱‌ی ئاب: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٤٥ خوله‌کی خایاند،چیرۆکێکی سێ خوله‌کی مرۆیی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی" نه‌هامه‌تیه‌کانی کۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا".
ڕۆژی ۱‌ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٤۳خولهکی خایاند،چیرۆکێکی سێ خوله‌کی مرۆیی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی " ناڕه‌زای دانیشتوانی ئه‌لخالیدیه له بوونی ئاواره‌یه‌کی زۆر له شاره‌که‌یان و نه‌بونی معاش"،وه هه‌واڵێکی ۲.٥ خوله‌کی له‌سه‌ر " ئازاری شۆفێره‌کان له کاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌کانیان و خراپی دامه‌زراوه حکومیه‌کان".
ڕۆژی ۲ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٥۰خولهکی خایاند،چیرۆکێکی سێ خوله‌کی مرۆیی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی " وشکبوونی سه‌رچاوه ئاویه‌کان".
ڕۆژی ۳‌ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٤۰خولهکی خایاند،چیرۆکێکی دوو خوله‌ک و نیوی مرۆیی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی " به‌بیابان بوون و وشکبوون و زیاد بوونی ڕێژه‌ی سوێری له باشوری عێراق"، وه چیرۆکێکی سێ خوله‌کی له‌سه‌ر " ژیانی سه ختی کۆچبه‌ره عێراقیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
ڕۆژی ۳‌ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٤۲خولهکی خایاند،چوار چیرۆکی له‌خۆگرتبوو له ماوه‌ی سێ خوله‌کدا ده‌رباره‌ی " نه‌هامه‌تی کۆچبه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات"، وه " مه‌ترسیه‌کانی وشکه‌ساڵی له‌سه‌ر عێراق"، و" خنکانی منداڵێکی کورد ،ئایلان لد ده‌ریادا، و وه‌رگرتنی ڕای باوکی"، کۆتا چیرۆک له‌سه‌ر " تێکشکاندنی ئاسه‌واره سوریه‌کان له لایه‌ن داعشه‌وه".
ڕۆژی ٥ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سه‌ره‌کیه‌کان ۳۹ خوله‌کی خایاند،چیرۆکێکی دوو خوله‌کی مرۆیی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی "ڕێگه‌ی کۆچکردن بۆ ئه‌وروپا"، دوو چیرۆکی تر که ههریهکێکاین دوو خولهکاین خایاند له‌سه‌ر " وشکبونی سه‌رچاوه ئاویه‌کان، به‌بیابان بوون و ئه‌و کاریگه‌ریه نه‌رێنیانه‌ی که دوای خۆیان به‌جێیان ده‌هێڵن وه‌ک بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی".
ڕۆژی ٦ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان۳٥خولهکی خایاند،چیرۆکێکی سێ خوله‌کی مرۆیی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی " خێزانی شه‌هیده‌کان و داواکردنی مافه‌کانیان له‌حکومه‌ت".
هه‌شته‌م: که‌ناڵی مه‌سار
ڕۆژی ۳۱‌ی ئاب: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٤٥خولهکی خایاند،چیرۆکێکی دوو خوله‌کی مرۆیی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی" ژیانی سه‌ختی کۆچبه‌ران له ئه‌وروپا".
ڕۆژی ۱‌ی ئه‌یلول:درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٤٥خولهکی خایاند، وه هیچ بابه‌تێکی مرۆیی پێشکه‌ش نه‌کرا، به‌ڵام که‌ناڵه‌که هه‌ستا به پێشکه‌شکردنی چیرۆکێک له‌سه‌ر نه‌هامه‌تی خێزانه ئاواره‌کان. ئه‌م بابه‌ته به‌شێک نه‌بوو له هه‌واڵه‌کان بهڵکووبهشێک بوو له به‌رنامه‌ی (ئه‌لهه‌دییه)
ڕۆژی ۱‌ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٤٥ خوله‌کی خایاند به‌بێ ئاماژه‌کردن به هیچ بابه‌تێکی مرۆیی.
ڕۆژی ۳‌ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٤٥ خوله‌کی خایاند، به‌بێ ئاماژه‌کردن به هیچ بابه‌تێکی مرۆیی، به‌ڵام که‌ناڵه‌که هه‌ستا به پێکه‌شکردنی چیرۆکێک له‌سه‌ر ئایلان له به‌رنامه‌ی ( به‌یانیتان باش). له‌هه‌مان به‌رنامه‌دا باس له کێشه‌ی کۆچبه‌ره‌کان کرا بۆ ئه‌وروپا".
ڕۆژی ٤ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٤٥ خوله‌کی خایاند، چیرۆکێکی له خۆگرتبوو له‌سه‌ر " نه‌هامه‌تی کۆچبه‌ره‌کان له ڕێگه‌ی ئه‌وروپا، له ماوه‌ی دوخولهکدا".
ڕۆژی٥ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان۳۰ خوله‌کی خایاند،به‌هه‌مان شێوه چیرۆکێکی له خۆگرتبوو له‌سه‌ر " نه‌هامه‌تی کۆچبه‌ره‌کان له ڕێگه‌ی ئه‌وروپا، له ماوه‌ی دوخولهکدا".
ڕۆژی٦ی ئه‌یلول: درێژه‌ی هه‌واڵه سهرهکیهکان٤٥ خوله‌کی خایاند،به‌هه‌مان شێوه چیرۆکێکی له خۆگرتبوو له‌سه‌ر " ڕێژه‌ی هه‌ژاری له غێراقدا".
نۆیه‌م: که‌ناڵی ئه‌لڕافیده‌ین
که‌ناڵی ڕافیده‌ین هیچ چیرۆکێکی ڕۆژانه‌ی مرۆییان پێشکه‌ش نه‌کرد، به‌ڵام به به‌رده‌وامی هه‌واڵی رۆژانه‌یان هه‌بوو له‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌نابه‌ران و زیندانیان.
تێبینی:
۱- زیاتر له %۸۰ ئه‌و چیرۆکانه که په‌خشکرابوون له کهنهڵهکاندا به بێ گه‌ڕانه‌وی پێشوه‌خت بوو بۆ ڕوداوه‌که‌و خودی ڕۆژنامه نوسه‌که، وه هه‌ندێکیان چیرۆکی ئامه‌ده کراوبوون که له به‌رامبه‌ر بڕێک پاره‌دا بهدهستخرابوون.
۲- نه‌بوونی کواڵێتیه‌کی باش له شێوازی په‌خشکردنی چیرۆکه مرۆییه‌کاندا، به تایبه‌تی ئاماژه نه‌کردن به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک له کاتی پیشاندانی ڤیدیۆ وه‌رگیراوه‌کاندا.
۳- هه‌ندێک له که‌ناڵه‌کان هه‌ستان به دوباره‌کردنه‌وه‌ی چیرۆکه مرۆییه‌کان بۆ زیاتر له جارێک به بێ ئه‌نجامدانی هیچ تازه‌گه‌ریه‌ک له شێوازی هه‌واڵه‌که‌دا.
٤- زیاتر له %٦۰ی ئه‌و هه‌واڵه مرۆییانه‌ی که له که‌ناڵه‌کاندا په‌خشکرابوون، پێشتر له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه بڵاوکرابوونه‌وه له شێوه‌ی ڕه‌سم و ڤیدیۆدا، وه زۆربه‌ی ئه‌وچیرۆکانه ته‌نها کاردانه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ بڵاوبونه‌وه‌یان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.
٥- هه‌ندێک له که‌ناڵه‌کان له کاتی پهشکردنی چیرۆکه مرۆییه‌کاندا، گرنگیان به هه‌موو لایه‌ناکانی چیرۆکه‌که نه‌ده‌دا به‌ڵکو ته‌نها له یه‌ک تێڕوانینه‌وه چیرۆکه‌که‌یان شیده‌کرده‌وه.
٦-که‌ناڵه عێراقیه‌کان به‌رگێکی سیاسیان به‌به‌ر چیرۆکه مرۆییهکانداکردبوو، وه به‌کارهێنانی ئه‌م چیرۆکانه وه‌ک هاندانێک، بۆ نموونه چیرۆکی زیندانیه سیاسیه عێراقیه‌کان.
۷-هه‌ندێک که‌ناڵ هه‌ستابوون به بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری و ڤیدیۆی مرۆیی به‌بێ بوونی سه‌رچاوه‌ی باوهڕپێکراووئاماژهکردن به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی هه‌واڵه‌که.
۸-نه‌بوونی ستانداردێک بۆ دیاریکردنی شێواز‌و گرنگی چیرۆکه‌که، که‌می جۆراوجۆریه‌تی چیرۆک و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و، شێوازی په‌خشکردن و ڕیزبه‌ندیان.ماڵی راگەیاندنى عێراقی له‌و باواڕهدایه که ئه‌م چیرۆکانه هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واویان بۆ نه‌کراوه له ژوره‌کانی هه‌واڵدا.
۹- هه‌ندێک له‌و که‌ناڵانه‌ی که هاوکاری دارایی ده‌کران له لایه‌ن پارته سیاسیه‌کانه‌وه بیرووبۆچوونی جیاوازیان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وکێشانه‌ی که ڕوویان ده‌دا،وه وه ستانده‌ردی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو بۆ ئه‌م جۆره چیرۆکانه. وه به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان وه‌رده‌دا له ناوه‌ڕۆکی چیرۆکه مرۆییه‌کان.