جەنگی فەللوجە چڕی پەیامنێران .. لایەنداری ڕووماڵکردن
الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > جەنگی فەللوجە چڕی پەیامنێران .....
جەنگی فەللوجە
چڕی پەیامنێران .. لایەنداری ڕووماڵکردن
"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" لە ڕاپۆرتی بیستەمینی خۆیدا چاودێری ڕووماڵی ڕاگەیاندنی کردووە بۆ جەنگی رزگارکردنی فەللوجە (٦٢ کم خۆرئاوای بەغدا) لە دەستی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لە ماوەی نێوان مانگی ئایار تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ٢٠١٦، وچۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکانی ئەو جەنگە ولێدوانی سەرکردە سیاسی وئەمنییەکان لەو بارەیەوە، لەگەڵ ئەو پێشێلکارییانەی کە لەو جەنگەدا دەرهەق بە کەسانی سڤیل کراون، وخستنەڕووی سروشتی هۆکارەکانی ڕاگەیاندن بۆ رووماڵکردنی بابەتەکەو ڕادەی بێلایەنی تیایدا.
چاودیرەکانی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" لە ڕووماڵەکەیاندا پشتیان بەستبوو بە ئەرشیفی پێگە ئەلکترۆنیەکان وئاژانسە هەواڵیەکان وکەناڵە ئاسمانیەکان وڕۆژنامەکان، هەر چەندە لەم کارەشیاندا ڕووبەڕووی هەندێك ئاستەنگ بوونەوە، هەروەها سوودیشیان لە هەندێك گرتەی ڤیدیۆیی وەرگرت کە لەسەر پێگەی "یوتیوپ" وپێگەکانی تری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرابوونەوە.
هەروەها چاودێریەکە ڕووماڵی لۆکاڵیشی گرتبووەوە، کە تیایدا ڕەچاوی ئاراستە میدیاییە جیاوازەکان کرابوو، لەگەڵ سروشتی پارەدارکردن، چ لەلایەن دەوڵەتەوە، وچ لەلایەن کەرتی تایبەتەوە یان لەلایەن حیزب وهێز وکەسایەتیە سیاسیەکانەوە، ئەمە جگە لە ڕووماڵی عەرەبی وبیانی.
چاودێریەکە گەیشتە ئەم تێبینیانەی خوارەوە:
١- دەزگا راگەیاندنە لۆکاڵیەکان لە چاودێریکردنەکەیاندا دابەش بوون بۆ دوو گروپ، کە یەکەمیان تیشك وفۆکەسی خستبووە سەر بەڕێوەچوونی شەڕەکان بە شێوەیەکی ڕۆژانە، وئەو پێشکەوتنانەی هێزە ئەمنیەکان بەدەستیان هێناوە تا ڕاگەیاندنی ڕزگارکردنی فەللوجە، لەکاتێکدا گروپی دووەم گرنگیان دابوو بەو پێشێلکاریانەی ڕوویانداوە دژ بە دانیشتوانی ئەو شوێنانە لە کاتی شەڕەکاندا، و بەڕێوەچوونی شەڕەکانیان فەرامۆشکردووە.
٢- تێبینی چڕی(زۆری ژمارەی) پەیامنێرانی مەیدانی سەر بە دەزگا راگەیاندنە لۆکاڵیەکان کرا بۆ ڕووماڵکردنی بەڕێوەچوونی شەڕەکان، وهەندێك لە کەناڵە ئاسمانیەکان پەنایان بردبوو بۆ پەخشکردنی ڕاستەوخۆی شەڕەکان یان لەڕێگەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانەوە دەیانگواستەوە، کە ئەمەش کارێکی ئەرێنیە کە پێشتر نەبینراوە لە شەڕ وڕوداوەکانی ڕابردوودا.
٣- جیاوازی ئاستی دیقەت لە گواستنەوەی ڕوداوەکاندا، کە هەندێك لە دەزگاکانی راگەیاندن چەند راپۆرتێکیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە پێشڕەویکردنی هێزە ئەمنیەکان بۆ هەندێك ناوچەی دیاریکراو لە گۆڕەپانی شەڕدا، ودواتر دەرکەوت کە ئەو هەواڵانە ناڕاستن بەپێی ڕاپۆرتی فەرمی حکومەت، هەروەها هەندێك دەزگای ڕاگەیاندنی دیکە ڕاپۆرتیان دەربارەی پێشێلکاریەکانی دژ بە دانیشتوانی هەندێك شوێن بڵاوکردەوە پێش ڕوودانیان، یان بە فەرمی تۆمارکردنیان لەلایەن حکومەت وڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە.
٤- هەندێك لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەتەواوی خۆیان بوارد لەو پێشێلکاریانەی کە ڕوویاندا دژ بە دانیشتوان لەلایەن هێزە ئەمنیەکان وحەشدی شەعبیەوە، وێڕای دانپێدانی حکومەت بەو پێشێلکاریانە بەشێوەیەکی فەرمی، وئەو داتایانەشی کە لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە بڵاوکرابووەوە، بگرە ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانە بە ویست پەنایان بردە بەر لێدوانی هەندێك لە بەرپرسان کە ڕودانی ئەو پێشێلکاریانەیان ڕەتدەکردەوە.
٥- لە بەرانبەردا هەندێك لە دەزگای ڕاگەیاندنی دیکە خۆیان بوارد لە ڕووماڵکردنی مەیدانی بەڕێوەچوونی شەڕەکان، سەرەڕای بڵاوبونەوەی ئەو وێنە وگرتە ڤیدیۆییانەی کە بەچڕی بڵاوکرابوونەوە وتۆماری بەڕێوەچوونی شەڕەکانیان کردبوو، وئەم دەزگایانە هەر بەگومانەوە لە پێشڕەوی هێزە ئەمنیەکانیان دەڕوانی تا کۆتا ڕۆژەکانی شەڕەکە.
٦- هەندێك لە دەزگا ڕاگەیاندنە لۆکاڵیەکان پشت بەستبوون بە هەندێك لەو ڕاپۆرتانەی کە مۆرکێکی هەڕەشە ئامێزیان لەخۆگرتبوو وسەرچاوکانیشیان لێدوانی هەندێك لە بەرپرسان یان نادیار بوون، کە زیاتر نزیکتر بوون لە ڕادەربڕین، ودەیان ڕاپۆرتی لەو جۆرە ڕۆژانە بڵاوکرانەوە دەربارەی شەڕەکە، هەرچەندە کە پەیامنێری مەیدانیشیان نەبوو.
٧- ڕووماڵکردنی لۆکاڵی ئاراستەکردنی تۆمەت وهاندانی یەکتری دژ بە هێز وحیزب وکەسایەتیە سیاسیەکانی لەخۆگرتبوو لەڕێگەی لێدوانی سیاسیە جیاوازەکانەوە کە تۆمەتی ڕاستەوخۆیان ئاراستەی یەك دەکرد بە بەکرێگیراوی وخیانەت وتانەلێدان.
٨- هەندێك لە دەزگا ڕاگەیاندنە لۆکاڵیەکان زاراوەی هاندەریان بەکارهێنا لە داڕشتنی ڕاپۆرتەکانیاندا (بینراو یان خوێنراو) وەك "سوپای سەفەوی"، "داعشی سعودی"، "حەشدی ئێرانی"، "شێخە خائینەکانی فەللوجە"، "سوپای لێکدراو"، بێجگە لە "هەڵبەستنی" چیرۆکگەلێك وەك "بوونی ٣٠٠ ژنی سعودی لەناو فەللوجەدا" یان "کوژرانی یاریدەدەری قاسم سولێمانی لە فەللوجە".
٩- هەندێك دەزگای ڕاگەیاندنی تایبەت بە حیزب یان هێزە سیاسیەکان تیشکیان خستبووە سەر چالاکی هێزە شەڕکەرەکانی خۆیان، بەبێ ڕەچاوکردنی هاوسەنگی چالاکی هێزەکانی لایەنەکانی دیکە یاخود هێزەکانی سوپا وهێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی(ئیتیحادی).
١٠- بەشێوەیەکی بەرچاو تێبینیکرا هەندێك دەزگای ڕاگەیاندن وازیان لەو خەسڵەتی "سەربەخۆیی و هاوسەنگی"یە هێنا کە پێیناسرابوون، ودابەشبوون لەنێوان تەبەنیکردنی هەڵوێستێکی فەرمی دەربارەی شەڕەکە وخۆبواردن لە پێشێلکاریەکان، ویان تەبەنی هەڵوێستی دژ بە حکومەتیان کرد.
١١- ئەم ڕووماڵکردنە میدیاییە ئاراستەکردنی تۆمەتی لێکەوتەوە دژ بە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن وڕۆژنامەنوسان بە خیانەتکردنیان و تانەلێدانیان، وهەروەها ئاراستەکردنی تۆمەت بۆ هەندێك نوسەر وکەسایەتی گشتی.
١٢- دەزگا ڕاگەیاندنە بیانیەکان پەنایان بردە بەر پەیامنێرانی خۆیان بۆ ڕووماڵکردنی شەڕەکە، جگە لە گواستنەوەی لێدوانی فەرمی بەرپرسانی حکومی وئەمنی، ولەگەڵ ئەمەشدا بە وێنە وگرتەی ڤیدیۆیی کارەکانی خۆیان بە دۆکیومێنتاری دەکرد.
١٣- تێبینیکرا هەندێك لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمریکی کە ئەم چاودێرییە گرتبوونیەوە گرنگیان نەدابوو بە مەسەلەی پێشێلکاری دژ بە دانیشتوانی ئەو ناوچانە، بەڵکو فۆکەسی ئەوان بۆ سەر بەڕێوەچوونی شەڕەکان بوو لەگەڵ ئاماژەدان بە مەترسی پێشێلکاریکردن، بەڵام دەزگا بەریتانیەکان کە ئەم چاودێرییە گرتبوونیەوە گرنگیان دابوو بە پێشێلکاریەکانیش شان بەشانی بەڕێوەچوونی شەڕەکان.
١٤- ئەم ڕاپۆرتە لاوازی ڕووماڵکردنی عەرەبی تۆماردەکات بۆ شەڕەکان جگە لە هەندێکی کەمیان، چونکە زوربەی هۆکارەکانی ڕاگەیاندنی عەرەبی پشتبەست بوون بە ڕاپۆرتی گواستراوە لە ئاژانسە جیهانیەکان یان لۆکاڵیەکان بەبێ هەبوونی پەیامنێری تایبەت بەخۆیان لەناو عێراق، و هۆکارەکانی ڕاگەیاندنی عەرەبی کە بەشداربوون لە ڕووماڵکردندا دابەشبوون بۆ دوو بەرە، لە نێوان تەبەنیکردنی هەڵوێستەکانی حکومەت یان خۆبواردن لە بەڕێوەچوونی شەڕەکان وتیشك خستنە سەر ئەو پێشێلکاریانەی دژ بە دانیشتوان کراون، ولەم هەڵوێستانەشیاندا پشتیان بەو وێنە وگرتە ڤیدیۆییانە بەستبوو کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بڵاوکرابونەوە.
چاودێری ڕووماڵ
یەکەم: ڕووماڵی لۆکاڵی
کەناڵی ئەلغەدیر (قناة الغدير)
بەڕێوەچوونی پرۆسەکان
پێگەی کەناڵی ئەلغەدیری سەر بە ڕێکخراوی بەدر بەسەرۆکایەتی هادی عامری بەردەوام بوو لە ڕووماڵکردنی پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری فەللوجە لەدەست ڕێکخراوی داعش لە ماوەی نیوان ٢٣ ئایار تا ١٧حوزەیران ساڵی ٢٠١٦، لەڕێگەی ڕاپۆرتەکانیەوە بەبەردەوامی، لەگەڵ ڕووماڵکردنی مەیدانی ڕۆژانە لەلایەن پەیامنێرە جەنگیەکانیەوە، کە تێبینی پابەندبوونی کرا بە گواستنەوەی لێدوانی گەورە ئەفسەرانی سوپا وپۆلیسی فیدراڵی تایبەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچونی پرۆسەکان وقۆناغەکانی پێشڕەویکردن بە زمانێکی بێلایەن، وبەبێ کۆمێنت، وپێگەی ئەم کەناڵە زۆرێك لە ڕاپۆرتی وێنەداری لەسەر بوو تایبەت بە سازدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی سوپا وپۆلیسی فیدراڵی وجەنگاوەرانی باڵی سەربازی ڕێکخراوی بەدر، کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی کە لەژێر چەندین ناونیشانی سەرنج ڕاکێشدا بوون وەك:
عامری: ئەو دومەڵە شێرپەنجەییە "داعش" کە تووشی فەللوجە بووە لە ڕەگ وڕیشەوە دەردەهێنرێت.
عامری: گرنگی ڕزگارکردنی فەللوجە لەوەدایە کە نزیکە لە بەغداد ومۆڵگەیەکیشە بۆ تیرۆر
ڕووماڵکردنی پێشێلکاریەکان
پێگەکە باسکردنی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکران پشتگوێ خستبوو کە ئاماژەیان بە پێشێلکاریەکان دەکرد دژ بە دانیشتوانی فەللوجە، وهیچ داتا وزانیاریەکی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان وئەو چالاکیە سیاسی وڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیانەی کە ئاماژەیان بە ڕودانی پێشێلکاری دەکرد لەلای ئەمان وون ونادیار بوون وبەلایدا نەدەچوون، وتەنها ئەوەندە بەس بوو کە ئاماژەی تێپەڕیان پێبدات بەجۆرێك کە "ڕەتی بکاتەوە یان کاریگەریەکەی سوک وبچوک بکاتەوە"، لەوانەش:
"باڵوێزی ئەمریکی لە عێراق: هیچ شتێك نیە دڵنیامان بکاتەوە لە هەبوونی پێشێلکاری لە پرۆسەکانی ڕزگارکردنەوەی فەللوجەدا".
کەناڵی دیجلە (قناة دجلة)
بەڕێوەچوونی پرۆسەکان
جگە لە بڵاوکردنەوەی لێدوانەکانی سەرکردەکانی سوپا وپۆلیسی فیدراڵی دەربارەی ڕەوشی بەڕێوەجوونی شەڕەکان وداتا وزانیاریەکانی حکومەتی عێراقی سەبارەت بە پێشڕەویکردنی مەیدانی هێزە چەکدارەکان، بەبێ کۆمێنتی زیادە، پێگەی کەناڵی دیجلە هەندێك هەواڵی تایبەت بەم بابەتەی بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی وەك:
"بەپەلە.. پرۆسەکانی ڕزگارکردنەوەی فەللوجە .. داڕوخانی داعش وئەم چەند کاتژمێرەی داهاتوو ئەنجامی سەربازی گرنگ دەبینرێت"
"بەپەلە.. فیرقەی ئاڵتونی بەسەرکەوتوویی پرۆسەیەکی دابەزاندنی لە سێ شوێنی ناو فەللوجەدا ئەنجامدا"
ڕووماڵکردنی پێشێلکاریەکان
پێگەی کەناڵی دیجلە پابەند بوو بە بڵاوکردنەوەی ئەو داتا وزانیاریانەی لەلایەن ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وکوتلە سیاسی وکەسایەتیە سوننەکان، ولێدوانی بەرپرسە خۆرئاوایی وعێراقیەکان سەبارەت بە نەهامەتی خەڵکی فەللوجە بەهۆی پرۆسە سەربازییەکانەوە، وسکاڵای ئاوارەبووەکانیان لەدژی هێزە نیزامیەکان وهێزەکانی حەشدی شەعبی، ودووچاربوونیان بە ئازاردان وئەشکەنجەدان ومامەڵەی نەگونجاو، بەڵام بە نەبوونی ڕاپۆرتی تایبەتی ئەم کەناڵە دەربارەی شوێنی بەبارمتەگرتنی ئاوارەکان یان نەبوونی گەواهی ئەو کەسانەی کە بەردراون پاش لێکۆڵینەوەی ئەمنی لەگەڵیان. هەروەها لەگەڵ نەبوونی لێدوانی ڕەتکەرەوە ونەرێنی ئەو لایەنانەی کە تۆمەتبارکراون بە ئەنجامدانی ئەو پێشێلکاریانە دەرهەق بە ئاوارەکان، هەر بۆیە ڕووماڵەکەیان دەردەکەوت لەژێر ناونیشانی وەك:
"کوژرانی ٣١ هاوڵاتی سڤیل لە ئەنجامی بۆردومانی کوێرانە بۆ سەر گەڕەکەکانی شاری فەللوجە"، وەرگیراوە لە چەند گەواهیدەر(شایەت) ێك لەناو فەللوجەوە.
کەناڵی ئەلفەللوجە (قناة الفلوجة)
بەڕێوەچوونی پرۆسەکان
ڕووماڵکردنی پێگەی کەناڵی ئەلفەللوجە ڕێچکەی بەگومانی تێدابەدیدەکرا سەبارەت بە گومانکردن لە داتا وزانیاریەکانی حکومەت ولێدوانی سەرکردەکانی سوپا وهێزەکانی حەشدی شەعبی، وڕێژەی پێشڕەویکردنی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە شەڕەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە لەدەستی ڕێکخراوی (داعش)، پێش ئەوەی پاشەکشە بکات لەدوای ئەوەی مەیدانی پێکدادانەکان گەیشتە چەند ناوچەیەك لەناو گەڕەکەکانی سارەکە، لەگەڵ پێدانی گرنگیەکی تایبەت بە ڕەخنەگرتن لە ڕۆڵی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو پرۆسەیەدا، ئەمەش لەڕێگەی هەندێك بابەتەوە، لەوانە:
"ئایاد عەلاوی: فەللوجە ڕووبەڕووی پاکتاوی تائیفی دەبێتەوە"، ئەم ووتەیە لە ڕەخنەگرتنی سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانی لە پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکەدا هاتووە کە بە " پاکتاوی تائیفی" داناوە نەك بە جەنگ لە دژی تیرۆر، ولەپاش چوار ڕۆژ قسەکردن لەسەر ڕۆڵی سلبی حەشدی شەعبی هەر بەردەوام بوولەڕێگەی هەواڵێکەوە لەژێر ناونیشانی "داواکاری بۆ دوورخستنەوەی میلیشیای حەشدی شەعبی لە بەشداریکردن لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوجەدا" کە تێیدا حەشدی شەعبی بە تۆپبارانکردنی کوێرانە بۆ سەر چەند گەڕەکێکی شارەکە ولێداوانی تائیفی تۆمەتبارکرابوو.
ڕووماڵکردنی پێشێلکاریەکان
ئەم پێگەیە لە ڕۆژی نۆزدەیەمینی پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوجەدا هەواڵێکی بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی "ڕێڕەوە پارێزراوەکان لەڕووی ئەمنیەوە بۆ دەرچوونی هاوڵاتیان دەبن بە خاڵی پەڕینەوە بۆ مردن"، ئەمە لە پارێزگاری ئەنبار(سوهەیب ڕاوی)ەوە گواستراوەتەوە، کە ووتوویەتی " سەدان کەس لە خەڵکی فەللوجە وناوچەکانی چواردەوری بزربوون دوای دەرچونیان لەو شوێنانەی ناویان لێنراوە ڕێڕەوە پارێزراوەکان لەڕووی ئەمنیەوە"، وداواکاری ناوبراو بەپێویستی "کشانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی وگۆڕینیان بە هێزی حکومی دوای ئەو تاوانانەی کە ئەنجامیاندابوو لە دژی ئەو کەسانەی لەتاو شەڕەکان ڕایانکردبوو".
ئاژانسە هەواڵیە لۆکاڵیەکان
ئاژانسی ئەلئەنبار نیوز( الأنبار نيوز)
ئەم ئاژانسە ڕەوشی شەڕەکانی لەڕێگەی ڕاپۆرتی ڕۆژانەوەدەربارەی گۆڕانکاری وپێشکەوتنی دۆخی مەیدانی ڕووماڵ کرد بەهۆی سەرچاوە تایبەتەکانیەوە بە بەکارهێنانی دەستەواژەی بێلایەن، وبەدانانی بۆ ناونیشانی هەواڵ وەك:
"نەخۆشخانەی فەللوجە دوچاری بۆردومانێکی قورس بوو لەلایەن هێزی ئاسمانی وتۆپخانەی سوپاوە"، بەووتەی چەند شایەتحاڵێك لەناو شارەکەوە.
"پاشەکشەی حەشدی شەعبی لە جەنگی فەللوجە وگۆڕینیان بە کەرتەکانی سوپا".
ڕووماڵکردنی پێشێلکاریەکان
لەتێبینیکردنی بەرواری بڵاوکردنەوەوە دەبینرێت کە ئاژانسی ئەلئەنبار نیوز لە یەکەمین دەزگاکانی ڕاگەیاندن بووە کە بابەتی پێشێلکاریەکانی وروژاندوە، کە ڕاپۆرتەکەنی لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە بڵاوکردۆتەوە لەژێر ناونیشانی سەرنج ڕاکێشدا وەك:
"میلیشیاکان تۆڵەی سپایکەر لە ڕٶڵەکانی گەرمە وفەللوجە دەکەنەوە ولاشەی کوژراوەکانیش فڕێ دەدەنە ناو ئاوی ڕووباری فورات".
هەروەها لەڕێگەی سەرچاوەکانیەوە ئەم هەواڵانەشی گواستۆتەوە دەربارەی هەستانی میلیشیاکانی سەر بە حەشدی شەعبی بە دەستگیرکردنی دەیان کەس لە ڕۆڵەکانی ناوچە ئازادکراوەکانی دەوروبەری فەللوجە وگواستونیەتیەوە بۆ شوێنێکی نادیار ودواتر ژمارەیکی لێ کوشتون ولاشەکانیشیانی فڕێداوەتە یەکێك لە پرۆژە ئاویەکانی ڕووباری فوراتەوە.
ئاژانسی ئەلمەدا پرێس(المدى برس)
بەڕێوەچوونی پرۆسەکان
ئەم ئاژانسە لەڕێگەی ڕاپۆرت وڕووماڵی ڕۆژانەی مەیدانی پەیامنێرەکانیەوە بەردەوام چاودێری بەڕێوەچوونی پرۆسەی شەڕەکانی کردووە، کە قۆناغەکانی پێشڕەوی وداتا وزانیاریەکانی ڕاگەیاندنی سەربازی لەخۆگرتووە دەربارەی زەرەر وزیانەکانی ڕێکخراوی داعش، وقوربانیەکانی ڕیزەکانی هێزە چەکدارەکان وئەو دەستە وکۆمەڵانەی دیکە کە لەگەڵ سوپادا بوون، وهەروەها داتا ولێدوانی سەرۆکی حکومەت وگەورە بەرپرسان وسەرکردەکانی سوپا وپۆلیسی فیدراڵی وحەشدی شەعبی، بەبەکارهێنانی زمان ودەستەواژەی بێلایەن وڕێك وپێك، شان بەشانی ڕووماڵی ڕۆتینی هەواڵەکانی پرۆسەکە، ولەو ناونیشانانەی کە ئەم ئاژانسە بەکاریهێناون وەك:
"پرۆسەیەکی ناوازە کۆتایی بە قەناس بەدەستەکانی داعش هێنا وگەواهی دا بۆ پرۆسەکانی ئازدکردنەوەی فەللوجە"لە ٢٤ ی مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٦، پرۆسەیەکی نەوعی ئاشکرا کرد کە تیمێکی هێزی تەکتیکی لە دەزگای دژە تیرۆر ئەنجامیاندا بۆ کوشتنی ئەو قەناس بەدەستانەی ڕێکخراوی داعش بڵاویکردبونەوە لە نزیکی شاری فەللوجە، کە ئەمەش ڕێخۆشکەر بوو بۆ هێزە چەکدارەکان بۆ چوونەناو شارەکەوە، پشتبەست بە زانیاری لەلایەن سەرچاوەیەکەوە لەناو سەرۆکایەتی پرۆسەکانی ئاژانسەکە.
"٤ چوار لە دیارترین هۆزەکانی فەللوجە بە ٣٠ هەزار جەنگاوەر بەشدارن لە پرۆسەی ئازادکردنەوەی فەللوجەدا"، ڕاپۆرتێكی درێژ لەبارەی ڕەوشی بەڕێوەچوونی پرۆسەکان لە ڕۆژی سێیەمیدا، کە لە کۆتاییەکەیدا تیشک خراوەتە سەر ڕۆڵی هۆزەکانی ئەنبار لە شەڕەکەدا، لەزاری ووتەبێژی هۆزەکانی ئەنبارەوە غەسان ئەلعیثاوی وەرگیراوە.
ڕووماڵکردنی پێشێلکاریەکان
ئەم ئاژانسە ڕووماڵی مەسەلەی پێشێلکاریەکانی دژ بە ئاوارەکانی شاری فەللوجەی کردووە تا ١٧ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦ لەڕێگەی ژمارەیەك لە ڕاپۆرت وهەواڵەوە کە تایبەت بووە بە ەڵوێستی هەندێك لە لایەنەکانی قەیرانەکە، وتێبینیکراوە کە ئاژانسەکە قوڵنەبوەتەوە وەك سۆمەریە نیوز لە ئاشکراکردنی سەرجەم داتا وزانیاریەکانی کوتلەی هاوپەیمانی هێزە عێراقیەکان ولێدوانی ئەندامانی ئەو کوتلەیە وئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار وخودی پارێزگار، کە ئەمانە مەسەلەی پێشێلکاریەکانیان وروژاندووە، وتەنها ژمارەیەکی دیاریکراو وهاوسەنگی لە هەڵوێستە حکومی وسیاسی ونێودەوڵەتیەکان دەرخستووە بە بەکارهێنانی زمانێکی خۆگیر و ووریا، لەژێر هەندێك ناونیشانی وەك:
"نوجێفی ونوێنەرانی ئەنبار داوا لە عەبادی دەکەن کۆنترۆڵی جوڵەی هێزە هاوبەشەکان بکات لە فەللوجە وباس لە کوشتنی بەکۆمەڵ دەکەن"، ئەمە لە ووتەی سەرۆکی ئیئتیلافی (ئەلموتەحیدون) بۆ چاکسازی ئوسامە نوجێفی دا هاتووە، وداوایان لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران حەیدەر عەبادی کردووە کە کۆنترۆڵی جوڵەی هێزەکان بکات لە کۆبونەوەیەکی کوتلەکە لەگەڵ حکومەتی لۆکاڵی ئەنباردا لە ٥ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦.
دووەم: ڕووماڵکردنی عەرەبی
کەناڵی ئەلجەزیرە(الجزيرة)
پێگەی ئەلجەزیرە نێت لە ڕۆژی ٢٣ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ تا ١٧ ی حوزەیرانی هەمان ساڵ ڕووماڵی پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری فەللوجەی لە دەستی ڕێکخراوی داعش، لەڕێگەی ڕاپۆرتەکانیەوە وبە شێوەیەکی مەیدانی بەردەوام، وتێبینی ئەم خاڵانە لەسەر ڕووماڵکردنەکەی کرا:
١- بەکارهێنانی دەستەواژەی لایەنداریکردن وەك: (هەڵکوتانە سەر شاری فەللوجە، حەشدی تائیفی).
٢- فۆکەس کردنی پێشێلکاریەکانی حەشدی شەعبی وڕووماڵکردنیان بەشێوەیەکی ڕۆژانە بەتایبەتی لە هەفتەی یەکەمی پەڕێوەچوونی پرۆسەکەدا.
٣- هاندانی تائیفی لەڕێگەی تیشک خستنە سەر بەشداریکردنی ئێرانی لە شەڕەکاندا.
٤- باس نەکردنی هیچ ووردەکاریەكی پەیوەندار بە داعشەوە، بەڵکو فۆکەسی دەخستە سەر زەرەر وزیانەکانی لایەنی عێراقی.
٥- کەناڵی ئەلجەزیرە پشت بەست بوو بە پەیامنێرەکانی، جگە لە لێدوانەکانی کەسایەتیە عێراقیە سوننەکان شان بەشانی پشتبەستنی بە ژمارەیەك لە دەزگاکانی راگەیاندنی بیانی.
بەڕێوەچوونی پرۆسەکان
بە درێژایی ماوەی پرۆسەکانی کۆنترۆڵکردنەوەکە، کەناڵی ئەلجەزیرە ڕووماڵی بەردەوامی نەکردووە بۆ ڕەوشی پرۆسەکان وپێشڕەویەکانی سوپای عێراقی تەنها لە ڕووماڵێکدا نەبێت کە دوای تێپەڕ بوونی حەوت ڕۆژ بەسەر شەڕەکەدا ئەنجامیدا، وبە دیاریکراوی لە ٣٠ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦، ئەویش لە جوارچێوەی ڕووماڵێکی هەواڵیدا بە ناونیسانی "فەللوجە .. شەڕی سێیەم"، کە تیایدا تیشك خرابووە سەر گرنگترین ڕوداوە سیاسی وسەربازیەکانی پەیوەندار بە فەللوجەوە. ودواتر هەواڵەکانی رۆژانەی بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی جیا جیادا، لەوانە:
-" کوژراو هەیە لە شەڕەکانی فەللوجەدا ودەنگۆی جیاواز هەیە سەبارەت بە پێشڕەوی سوپای عێراق".
-" کوژراو لە فەللوجە هەیە وئامادەکاری کراوە بۆ پەلاماردانی لە چەند سەعاتێکی داهاتوودا".
ڕووماڵکردنی پێشێلکاریەکان
کەناڵی ئەلجەزیرە سووربووە لەسەر بڵاوکردنەوەی هەموو ئەو بەیاننامانەی کە لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتی وهەرێمایەتیەکان وکوتلە سیاسی وکەسایەتیە سوننیەکان ولێدوانی بەرپرسە خۆرئاوایی وعێراقیەکان، دەربارەی نەهامەتیەکانی خەڵکی فەللوجە لەکاتی پرۆسە سەربازیەکاندا، وسکاڵای ئاوارەکان وئەوانەی کە دووچاری ئەشکەنجەدان وخراپی مامەڵەکردن بوونەتەوە لەلایەن هێزە نیزامیەکان وهێزەکانی حەشدی شەعبیەوە، بەبێ بڵاوکردنەوەی ئەو لێدوانانەی کە لایەنە تۆمەتبارەکان بەو کارە دەریانکردووە.
بۆیە ڕووماڵکردنەکەیان لەژێر ئەم ناونیشانانەدا هاتووە:
- "مەترسی لە سەر دانیشتوانی فەللوجە هەیە لەم هەڵمەتە سەربازیە"، ئەمە لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە.
-"ڕێکراوە مرۆییەکان دڵنیا نین لە پاراستنی خەڵکی سڤیل لە فەللوجە".
کەناڵی ئەلعەرەبیە(العربية)
پێگەی ئەلعەرەبیە نێت وئەلحەدەث رووماڵی جەنگی فەللوجەیان کرد هەر لە ٢٣ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ تا ١٧ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦ لەڕێگەی ڕاپۆرتەکانی وچاودێریە بەردەوامەکەیان بۆ روداوەکانی وتێبینی هاوسەنگی کرا لە نێوان ڕووماڵکردنی ڕەوشی بەڕێوەچوونی پرۆسە سەربازیەکانی ناو شارەکە وئەو پێشێلکاریانەی کە خەڵکانی سڤیل دووجاری بوونەوە.
بەڕێوەچوونی پرۆسەکان
ئەم کەناڵە ڕووماڵی جوڵەی هێزە عێراقیەکانی کرد بۆ ئازادکردنەوەی فەللوجە لەڕێگەی چاودێریکردنێکی چڕ وفراوان وڕۆژانە، وناونیشانەکانیشی بەم جۆرە بوو:
-"هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ڕۆڵی ئێمە لە شەڕی ڕزگارکردنەوەی فەللوجە تەنها پشتیوانی ئاسمانی دەبێت".
-"هێزە عێراقیەکان بەجەنگ دێن لەگەڵ داعش لە باشوری فەللوجە".
-"لە ئەنبار .. داعش ژمارەیەکی زیاتر لە سەرکردەکانی لەدەست دەدات".
ڕووماڵکردنی پێشێلکاریەکان
- "کارەساتێکی مرۆیی چاوەڕوانکراو ڕووبەڕووی خەڵکی فەللوجە دەبێتەوە لەکاتی ئازادکردنیدا".
-"خاچی سوور: دوودڵە سەبارەت بە خەڵکانی سڤیل کە گەمارۆدراون لە فەللوجەدا".
- "نەتەوە یەکگرتووەکان: ٨٠ خێزان لە فەللوجە هەڵهاتوون و١٠ هەزاری دیکە گەمارۆدراون".
رۆژنامە عەرەبیەکان
ڕۆژنامەی ئەلئیتیحادی ئیماراتی(الاتحاد الإماراتية)
ئەم ڕۆژنامەیە ڕووماڵی ڕوداوەکانی ئازادکردنەوەی فەللوجەی کرد هەرلە ٢٣ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ تا ١٧ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦ لەڕێگەی هەواڵ و ووتاری نیمچە ڕۆژانەوە بە پشتبەستن بە پەیامنێرەکەیان (سەرمەد تەویل) لە بەغداد، جگە لە پشتبەستنی بە ئاژانسەکانی ڕاگەیاندنی عێراقی وعەرەبی وبیانی، وتێبینی پابەند بوونی بە بێلایەنی کرا.
بەڕێوەچوونی پرۆسەکان
- "عەبادی دەستپێکردنی پرۆسەکانی ئازادکردنەوەی فەللوجە ڕادەگەیەنێت".
-"دەستپێکردنی جەنگی دووەم بۆئازادکردنەوەی فەللوجە وشەڕ گەمارۆی ٩٠ هەزار خەڵکی سڤیل دەدات".
ڕووماڵکردنی پێشێلکاریەکان
ئەم ڕۆژنامەیە پێشێلکاریەکانی دژ بە ئاوارەکانی فەللوجەی باسکردووە لە ڕێگەی ئەم ناونیشانانەوە:
- "جەنگی فەللوجە دەستیپێکرد ومەترسی هەیە لە پێشێلکاریەکانی حەشد".
-"هۆزە عێراقیەکان داوا لە حەشد دەکەن بەدوور بێت لە جەنگی فەللوجە".
-"ژمارەیەك سیاسەتمەداری عێراقی ئیدانەی سەردانی سلێمانی دەکەن بۆ فەللوجە".
ڕۆژنامەی ئەلحەیاتی لەندەنی(الحياة اللندنية)
ڕۆژنامەی ئەلحەیات لە ڕووماڵکردنیدا بۆ پرۆسەکانی ئازادکردنەوەی فەللوجە پشتی بە پەیامنێرەکانی خۆی بەستووە لە عێراق و بە ووتار وهەواڵی جۆراوجۆر، هەروەها دۆسیەکی دوورودرێژی تایبەت بە ئازادکردنەوەی شارەکە بڵاوکردۆتەوە لە ٤ ی حوزەیرانیساڵی ٢٠١٦ بە ناونیشانی (ئازادکردنەوەی فەللوجە هەنگاو بە هەنگاو).
بەڕێوەچوونی پرۆسەکان
-"عەبادی دەستپێکی پرۆسەی بەدەستخستنەوەی فەللوجە ڕادەگەیەنێت"
-"سوپای عێراق پێشڕەوی دەکات لە چواردەوری فەللوجە"
-"هێزە عێراقیەکان دەگەنە دەروازەکانی فەللوجە"
ڕووماڵکردنی پێشێلکاریەکان
-"دڵەڕاوکێی بەردەوام لە پێشێلکاریەکان دژ بە ئاوارەکانی فەللوجە"
-"پێشێلکاریەکانی فەللوجە وگرژی پەیوەندیەکانی نێوان عەبادی وحەشدی شەعبی"
ئاژانسە عەرەبیەکان
ئاژانسی هەواڵی سعودی (واس)
بەڕێوەچوونی پرۆسەکان
ئەم ئاژانسە لە ڕووماڵکردنیدا بۆ ڕەوشی پرۆسەکان پشتی بەستووە بە ئاژانسی دیکەی هەواڵی عەرەبی وبیانی وژمارەیەك ناونیشانی هەواڵی بڵاوکردۆتەوە، لەوانە:
-"نەتەوە یەکگرتووەکان: جەخت لە پێویستی پاراستنی خەڵکی سڤیل دەکاتەوە لەکاتی پرۆسەی بەدەستخستنەوەی فەللوجەدا".
-"زیاتر لە ٢٠ گورزی ئاسمانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بە ئامانج دەگرێت لە فەللوجە وموسڵ".
ڕووماڵکردنی پێشێلکاریەکان
-"ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دوودڵی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بەو ڕوداوانەی لە عێراقدا ڕوودەدەن"
-"نەتەوە یەکگرتووەکان دوودڵی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە منداڵانی فەللوجە وگەیاندنی خۆراك"
-"سەرۆکی عێراق داوای لێکۆڵینەوە دەکات لەو پێشێلکاریانەی دووچاری ئاوارەکانی فەللوجە بووە"
ئاژانسی هەواڵی کوەیتی (كونا)
ڕوماڵکردنی ئەم ئاژانسە "لاواز" بووە وپرۆسەکانی ڕزگارکردنەوەی فەللوجەی بە ووردەکاریەکانیەوە ڕووماڵنەکردووە وتەنها هەواڵە جیاجیاکانی گواستۆتەوە، بەم شێوەیە:
-"بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکی لە هەولێر تاوتوێی ئازادکردنەوەی فەللوجە وئامادەکاریەکان بۆ ئازادکردنەوەی موسڵ دەکات"
-"سوپای عێراق گەڕەکی شەهیدان لە باشوری فەللوجە کۆنترۆڵ دەکاتەوە"
-"سەرۆک وەزیرانی عێراق ئازادکردنەوەی فەللوجە لە دەستی داعش ڕادەگەیەنێت"
سێیەم: ڕووماڵی بیانی
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی(واشنطن بوست الأميركية)
یەکەم لێدوانی ئەم ڕۆژنامەیە دەربارەی جەنگی فەللوجە لە بەرواری ١٩ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ دا بوو، کاتێك باسی لە ئازادکردنەوەی ناوچەی ڕوطبە کرد لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە، وئەوەشی خستەڕوو کە ناوچەی داهاتوو فەللوجە دەبێت، ئەمەش لە لێدوانێکی فەرمی سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر، هادی ئەلعامری وەرگیرابوو. هەروەها لەزاری فەرماندەی فیرقەی شەشەمی سوپای عێراق، عەقید فراس حسێن عەب یشەوە کە ووتبووی ئازادکردنەوەی فەللوجە پێش موسڵ دەبێت، وڕوونیشیکردەوە کە هێزە عێراقیەکەن گەمارۆی شارەکەیان داوە لە چەند قۆڵێکەوە.
https://www.washingtonpost.com/world/iraqi-forces-retake-rutba-from-isis-and-eye-fallujah-for-next-battle/2016/05/19/3cb32fad-33fe-43df-acba-0edb27865c91_story.html
لە ٢٢ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ شدا ڕۆژنامەکە ووتارێکی بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا باس لەوە کراوە کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی "لە ووتەیەکیدا کە تەلەفزیۆن لە درەنگانێکی شەودا پەخشی کردووە، دەستپێکی پرۆسەکانی بەدەستخستنەوەی شاری فەللوجەی لەدەستی ڕێکخراوی داعش ڕاگەیاندووە".
https://www.washingtonpost.com/world/iraqi-military-preparing-to-retake-fallujah-from-islamic-state/2016/05/22/15c832cc-200c-11e6-aa84-42391ba52c91_story.html
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی(الغارديان البريطانية)
لە ٢٣ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ دا ئەم ڕۆژنامەیە یەکەم بابەتی سەبارەت بە پرۆسە سەربازیەکانی فەللوجە بڵاوکردەوە لە ڕێگەی ووتارێکەوە بە ناونیشانی "سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێکردنی پرۆسە سەربازیەکان بۆ بەدەستخستنەوەی فەللوجە لەدەستی ڕێکخراوی داعش ڕادەگەیەنێت".
https://www.theguardian.com/world/2016/may/23/iraqi-pm-announces-military-operation-to-retake-fallujah-from-isis
لە هەمان ڕۆژدا ڕۆژنامەکە ووتارێکی دیکەی بڵاوکردەوە دەربارەی ئەم پرسە بە ناونیشانی "هێزە عێراقیەکان پرۆسەیەکی سەربازی ئەنجام دەدەن بۆ بەدەستخستنەوەی فەللوجە".
https://www.theguardian.com/world/2016/may/23/iraqi-forces-operation-to-retake-falluja-isis-shia-militias-us-airstrikes
لە ٢٤ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ شدا ڕۆژنامەکە ژمارەیەك وێنەی بڵاوکردەوە سەبارەت بە پێشڕەویکردنی هێزە عێراقیەکان بەرەو فەللوجە وتیایدا بەرزبوونەوەی دوکەڵ دەبینرا لەناو شارەکەوە.
https://www.theguardian.com/world/gallery/2016/may/24/iraqi-troops-advance-on-islamic-state-held-fallujah-in-pictures
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی(نيويورك تايمز الأميركية)
سەرەتای ڕووماڵکردنی ئەم ڕۆژنامەیە بۆ پرۆسەی ئازادکردنەوەی فەللوجە لە بەرواری ٢٣ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ دا بوو بە ووتارێك لەژێر ناونیشانی "عێراق دەست دەکات بە پرۆسەی بەدەستخستنەوەی فەللوجە لەدەستی ڕێکخراوی داعش".
http://www.nytimes.com/2016/05/23/world/middleeast/iraq-begins-operation-to-retake-falluja-from-isis.html
لە بەرواری ٦ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦ دا ڕۆژنامەکە ووتارێکی دیکەی بڵاوکردەوە کە باسی لە ڕەوشی خراپی بارودۆخی ئەو خەڵکە سڤیلانەی دەکرد کە لە فەللوجە هاتبوونە دەرەوە.
http://www.nytimes.com/2016/06/07/world/middleeast/iraqis-who-flee-falluja-find-hardship-and-hunger.html
ئاژانسە بیانیەکان
ئاژانسی ڕۆیتەر(رويتر)
ئەم ئاژانسە دەستیکرد بەڕووماڵکردنی خۆی بۆ جەنگی فەللوجە بەهەواڵێك سەبارەت بە دوودڵی ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی خەڵکانی سڤیلی ناو شارەکە، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی هێزە عێراقیەکان بۆ سەر ئەو شارە لە ٢٣ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ دا.
http://ara.reuters.com/article/topNews/idARAKCN0YE2KY
لە بەرواری ٢٥ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ دا ئاژانسەکە ووتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سێ گورزی لە توندڕەوەکان وەشاندووە لە نزیك شاری فەللوجە.
http://ara.reuters.com/article/topNews/idARAKCN0YG1WP
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ئەمریکی(اسوشيتد برس الأمريكية)
لە بەرواری ٢٣ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ دا ئاژانسەکە ڕاگەیەنراوی سەرۆکی حکومەتی عێراقی حەیدەر عەبادی گواستۆتەوە دەربارەی دەستپێکردنی پرۆسەی ئازادکردنەوەی فەللوجە، وبەڵێنیدا بە هەڵکردنەوەی ئاڵای عێراقی لەناو ئەو شارەدا.
http://bigstory.ap.org/article/e30f6cf846d8411fa91d83657955e0f7/iraqi-forces-battle-militants-outside-fallujah
لە بەرواری ٢٥ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ دا ئاژانسەکە ووتارێکیان بڵاوکردەوە دەربارەی ڕێگریکردنی داعش لە خەڵکانی سڤیل لەوەی کە فەللوجە بەجێبهێڵن.
http://www.bigstory.ap.org/article/74df052539f64ef7b527b8c2505e0496/iraq-battle-prevents-fallujah-residents-fleeing
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی(الاناضول التركية)
ئەم ئاژانسە لە ٢٤ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ دا ڕووماڵی خۆی بۆ شەڕی فەللوجە دەستپێکرد کاتێك باسی لەوە کرد کە هێزە عێراقیەکان "هێرشی خۆیان دەستپێکردووە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوجە لەدەستی داعش"، وڕوونیشیکردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان "داوای پاراستنی خەڵکانی سڤیلی کردووە لە شارەکەدا".
http://aa.com.tr/ar/%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%88%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A8%D9%8A%D8%A9/%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D9%85-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AA%D8%AD%D8%AF%D8%A9-%D8%AA%D8%B7%D8%A7%D9%84%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D8%AD%D9%83%D9%88%D9%85%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D8%A8%D8%B6%D9%85%D8%A7%D9%86%D8%A7%D8%AA-%D9%84%D8%AD%D9%85%D8%A7%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AF%D9%86%D9%8A%D9%8A%D9%86-%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%84%D9%88%D8%AC%D8%A9/578088
لە هەمان ڕٶژدا ئاژانسەکە ووتەی سەرۆکی حکومەتی عێراق حەیدەر عەبادی گواستۆتەوە کە ووتویەتی "داعشەکانی سیاسەت وڕاگەیاندن ویستیان ئازادکردنەوەی فەللوجە پەکبخەن، لەڕێگەی تیشک خستنە سەر پێشێلکاری هەڵبەستراو"
http://aa.com.tr/ar/%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%88%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A8%D9%8A%D8%A9/%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%A8%D8%A7%D8%AF%D9%8A-%D9%85%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%84%D9%88%D8%AC%D8%A9-%D8%AF%D9%88%D8%A7%D8%B9%D8%B4-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D8%B3%D8%A9-%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%A5%D8%B9%D9%84%D8%A7%D9%85-%D8%AD%D8%A7%D9%88%D9%84%D9%88%D8%A7-%D8%B9%D8%B1%D9%82%D9%84%D8%A9-%D8%AA%D8%AD%D8%B1%D9%8A%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AF%D9%8A%D9%86%D8%A9-/598106
لە ٢٨ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦ دا ئەم ئاژانسە هەواڵێکی بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی "پێنتاگۆن جەخت لە گرنگی بەردەوام بوونی لێکۆڵینەوەکان دەکات دەربارەی پێشێلکاریەکان لە کاتی ئازادکردنەوەی فەللوجەدا"، ئەمە جەخت کردنەوەی وەزیری بەرگری ئەمریکی ئاشتۆن کارتەر بوو لەسەر گرنگی بەردەوام بوونی بەغداد لەسەر "لێکۆڵینەوەکانی کە هێزە هاوسۆزەکانی حکومەتی عێراقی پێتۆمەتبارکراوە بە ئەنجامدانی پێشێلکاری دژ بە خەڵکانی سڤیل لە چواردەوری فەللوجە وناو شارەکەدا لەکاتی ئازادکردنەوەی لە دەستی ڕێکخراوی داعش"
http://aa.com.tr/ar/%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%88%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A8%D9%8A%D8%A9/%D8%A7%D9%84%D8%A8%D9%86%D8%AA%D8%A7%D8%BA%D9%88%D9%86-%D9%8A%D8%B4%D8%AF%D8%AF-%D8%B9%D9%84%D9%89-%D8%A3%D9%87%D9%85%D9%8A%D8%A9-%D9%85%D9%88%D8%A7%D8%B5%D9%84%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%AD%D9%82%D9%8A%D9%82%D8%A7%D8%AA-%D8%AD%D9%88%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%86%D8%AA%D9%87%D8%A7%D9%83%D8%A7%D8%AA-%D8%AE%D9%84%D8%A7%D9%84-%D8%A7%D8%B3%D8%AA%D8%B9%D8%A7%D8%AF%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%84%D9%88%D8%AC%D8%A9/598752
وەرگێڕانی
گۆران قادر