دوو ساڵ پاش جه‌نگ: شاره‌ رزگاركراوه‌كان.. روماڵێكی سه‌رپێی و فه‌رامۆشكردنی ده‌یان چیرۆكی مرۆیی

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > دوو ساڵ پاش جه‌نگ: شاره‌...

دوو ساڵ پاش جه‌نگ: شاره‌ رزگاركراوه‌كان.. روماڵێكی سه‌رپێی و فه‌رامۆشكردنی ده‌یان چیرۆكی مرۆیی

 

ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی

"ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی" له‌ راپۆرتی چل و یه‌كه‌مینی خۆیدا چاودێری روماڵی راگه‌یاندنه‌كانی كردووه‌ بۆ كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانی ئه‌و شارانه‌ی كه‌ رێكخراوی‌ "داعش" داگیركردبوو (نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین) و ئه‌و ئاڵه‌نگارییانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌ دوای‌ دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها چۆنێتی پاشه‌كشه‌كردنی رۆماڵه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ڵكشانی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان و چیرۆكه‌ مرۆییه‌ شاراوه‌كان بۆ رای‌ گشتی و به‌رده‌وامی رووماڵه‌ سه‌رپییه‌كان به‌بێ بوونی رووماڵی بنكۆڵكاریی.

له‌م راپۆرته‌دا چاودێری ژماره‌ و جۆری رووماڵه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان كراوه‌ بۆ ئه‌و ده‌زگا ناوخۆییانه‌ ده‌كه‌ونه‌ ئه‌و سێ پارێزگایه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی رووماڵه‌كان و باسكردنی ئه‌و چیرۆكانه‌ی تیشكیان خستۆته‌سه‌ر و فه‌رامۆشكردنی به‌شێكی تریان، له‌ پاڵ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و شارانه‌ و دانیشتوانه‌كانیان ده‌بێته‌وه‌ له‌ رێگه‌ی به‌دواداچوونی رووماڵ و راپرسییه‌كان بۆ رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنكاره‌ مه‌یدانییه‌كان كه‌ له‌و ده‌زگایانه‌ كار ده‌كه‌ن.

ئه‌م راپۆته‌ نوێیه‌ ته‌واوكاریی راپۆرتی چاودێری سی و شه‌شه‌مینه‌: "شاره‌ روگاركراوه‌كان: روماڵێكی سه‌رپێی به‌بێ راپۆرتی بنكۆڵكاریی.. و رێوشوێنه‌كانی ده‌سه‌لات ئه‌ركی رۆژنامه‌نوسان سه‌ختتر ده‌كات"، له‌ چوارچێوه‌ی گرنگیدانی "ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی" بۆ چاودێركردن و به‌دواداچوونی پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان كه‌ له‌ شاره‌ رزگاركراوه‌كاندا رووده‌دات تاوه‌كو گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامی ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ دووچاری ئه‌و شارانه‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌ك و كاریگه‌رییه‌كانی سه‌ر دۆخی عیراق به‌ گه‌شتی‌ له‌لایه‌كی تره‌وه‌، له‌كاتێكدا ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن كه‌ یاریزانی‌ سه‌ره‌كیین ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و كێشانه‌ بخه‌نه‌ به‌رچاو رای گشتی‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی. 

له‌ راپۆرته‌كه‌دا چاودێری زیاتر له‌ 30 ئامرازی‌ راگه‌یاندنی جۆراوجۆر كراوه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و ئاژانس و ماڵپه‌ره‌كانی هه‌واڵ و رۆژنامه‌كان و جه‌خت له‌ ئاماری‌ ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كان و جۆڕه‌كانی و رێگاكانی باسكردنیان له‌ ته‌واوی‌ پارێزگاكان و دواتر شیكردنه‌وه‌ و به‌راورد كردنیان به‌گوێره‌ی‌ پێوه‌ره‌كانی‌ ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵی گشتگیر بۆ ئامرازه‌كانی‌ راگه‌یاندن له‌لایه‌ك و هه‌ڵه‌سه‌كانی‌ ئه‌و رووماڵانه‌ له‌گه‌ڵ ئاستی ئه‌و كێشانه‌ی‌ رووبه‌ڕووی ئه‌و شارانه‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌كی تره‌وه‌. 

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ جۆر و ئاستی رووماڵه‌كان پاشه‌كشێی به‌رچاویان كردووه‌ دوای‌ تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆتاییهات جه‌نگ، رووماڵه‌كان ته‌نها رووكه‌شبوون و پشتیان به‌ ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان به‌ستووه‌، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووی‌ ئه‌و كه‌موكورییانه‌یان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ خۆی له‌ نه‌بوونی راپۆرتی بنكۆڵكارییدا ده‌بینێته‌وه‌ له‌ رێگه‌ی پشتبه‌ستن به‌ راگه‌یاندنه رۆژئاواییه‌كان به‌ستووه‌ بۆ رووماڵكردنی چیرۆك و راپۆرتی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ كه‌یسی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی په‌یوه‌ندیدار به‌ گه‌نده‌ڵی ئیداریی و داراییه‌وه‌ هه‌یه‌. 

دوای‌ تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنی ئه‌و سێ شاره‌دا، راپۆرته‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ قه‌یرانه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ئاواره‌كان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌زاران خێزانی "داعش" و دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ده‌ركه‌وتنی روویه‌كی مه‌ترسیداری بێكاری له‌ نێو دانیشتوانی‌ ئه‌و شارانه‌دا كه‌ توانای كاركردنیان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت گه‌نجان، كه‌ ئاڵه‌نگاریی مه‌ترسیداران وپێویستیان به‌ جموجۆڵی به‌په‌له‌ هه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان پێش ئه‌وه‌ی‌ دۆخه‌كه‌ خراپتر بێت و به‌ ئاڕاسته‌ی سیناریۆیی مه‌ترسیداردا بڕوات.

راپۆرته‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی‌ خواره‌وه‌: 

1- بۆ یه‌كه‌مین جار دوای‌ كۆنتڕۆلكردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار، رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنكاران كۆكن له‌سه‌ر زیادبوونی مه‌ترسییه‌ ئه‌منیه‌كان له‌كاتی كاركردندا كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی كۆت و به‌ندی زیاتر له‌سه‌ر كاری راگه‌یاندن له‌و شارانه‌، كه‌ زۆرجار بۆ رووماڵكردنی چیرۆكێكی بچووك پێویست ده‌كات دووجار یان زیاتر ره‌زامه‌ندنی لایه‌نه‌ فه‌رمی و ئه‌منییه‌ جۆراوجۆره‌كان وه‌ربگیرێت، هه‌روه‌ك چه‌ندین گروپی چه‌كدار ده‌ركه‌وتوون كه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی مه‌ترسی بۆ  رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندكاران كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئاماده‌نه‌بوونی سه‌ندیكا و ده‌سته‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی كاروباری رۆژنامه‌نووسان له‌و شارانه‌ و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنكاران به‌ته‌نها رووبه‌ڕووی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ ببنه‌وه‌ كه‌ له‌ رووماڵه‌كاندا دووچاری ده‌بنه‌وه‌.

2- رووماڵه‌ رووكه‌شه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ته‌نها پشت به‌ ئامار و لێدوانی‌ فه‌رمی ده‌به‌ستن له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌كردنی ره‌گه‌زی ده‌ستپێشخه‌ری راگه‌یاندنه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ چیرۆكی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ كه‌یسه‌ گرنگ و جۆراوجۆره‌كان، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكانه‌یان گرتۆته‌ ئه‌ستۆ بۆ جه‌ماوه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی نا پیشه‌یی كه‌ كاریگه‌ریی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئاستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ریان.

3- ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌رده‌وامن له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانیان له‌و شارانه‌ و ده‌یان رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندنكاریان به‌بێ كار جێهیشتووه‌ كه‌ رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ رووماڵكردنی رووداوه‌كانی ئه‌و شارانه‌ كاتێك له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی "داعش"دا بوون و دواتر له‌و جه‌نگه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌ عیراقییه‌كان ئه‌نجامیاندا، ئه‌مه‌ش وایكرد به‌شێكی زۆریان كاره‌كانیان بگۆڕن و كاری تر بكه‌ن دوور له‌ كاری رۆژنامه‌نووسی و پشت به‌و هه‌ژماره‌ تایبه‌تانه‌ی خۆیان ببه‌ستن كه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خاوه‌نداێتی لێده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كه‌سی و خۆبه‌خشانه‌. 

4- ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان له‌و سێ شاره‌ گه‌یشتۆته‌ ئاستێك كه‌ به‌رزترینه‌ دوای‌ كۆتاییهاتنی جه‌نگ، ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ ناكۆكه‌كان بوونه‌ته‌ ئامرازێكی سه‌ره‌كی ئه‌و ناكۆكییه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ رووماڵی شێوێندراو كه‌ پاڵپشته‌ به‌ ئاڵوگۆڕكردنی تۆمه‌ت بۆ یه‌كتر، قوربانی ئه‌مه‌ش پاشه‌كشه‌كردنی رووماڵی پیشه‌یی و جددی بووه‌ كه‌ خۆیان له‌ باسكردنی كێشه‌كانی ئه‌و شارانه‌ و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌بینییه‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ ئاواره‌بوون و وێرانكاریی و كێشه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی.

5- به‌رده‌وامی‌ خراپی رووماڵه‌كان و نه‌بوونی ژماره‌ و ئاماریی ورد له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانی ئه‌و شارانه‌ ئاماژه‌ی خراپ ده‌ده‌نه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌سته‌ و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و مرۆییه‌كان كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن یارمه‌تی و پاڵشتی پێشكه‌ش به‌و شارانه‌ بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئاماره‌كان له‌باره‌ی‌ بێكاریی و قه‌باره‌ی وێرانكارییه‌كان و پێدوایستیه‌كانی بژێویی و ته‌ندروستی دژ به‌یه‌كن له‌ نێوان به‌رپرسانی هه‌ر شارێك، كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر دوو دڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه‌كان به‌ ئاڕاسته‌ی پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی راپۆرتی بنكۆڵكاریی كه‌ پاڵپشت بێت به‌ ژماره‌ و ئاماری ورد كه‌ به‌رپرسان هه‌وڵده‌ده‌ن بیشارنه‌وه‌ یان گه‌وره‌یان بكه‌ن بۆ ئامانجی په‌یوه‌ندیدار به‌ كێبڕكێ و ململانێی سیاسی.

6- له‌ ژێر رۆشنایی پاشه‌كشه‌كردنی تیمه‌كانی راگه‌یاندن له‌و شارانه‌ و زیادبوونی كۆتوبه‌نده‌ سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر رۆژنامه‌نووسان، ده‌یان چیرۆكی له‌ راگه‌یاندنه‌كان شاردرانه‌وه‌ كه‌ به‌شێكیان په‌یوه‌ندییان به‌ كێشه‌ی مه‌ترسیدار و په‌یوه‌ندیدار به‌ پرسی ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و دۆخی رۆژنامه‌نووسییه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌مه‌ش ده‌زگا گه‌وره‌كانی راگه‌یاندنی ناوخۆیی بۆ رووماڵه‌كانیان پشت به‌ راگه‌یاندنه‌ بیانییه‌كان ده‌به‌ستن له‌باره‌ی ئه‌و شارانه‌وه‌ و ئه‌ركه‌كه‌یان ته‌نها خۆی له‌ وه‌رگێڕانی ئه‌و راپۆرته‌ و وتارانه‌ ده‌بینێته‌وه‌ به‌بێ به‌دواداچوونی ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه‌ باسیان لێوه‌كراوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی مه‌یدانی به‌دواداچوونیان بۆ بكرێت.

 

راسپارده‌كان:

1- پێویسته‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی گرنگی زیاتر بده‌ن به‌ شاره‌كانی نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین كه‌ شایسته‌ بێت له‌گه‌ڵ پشكی هه‌واڵه‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی‌ دووچاریان ده‌بێته‌وه‌ له‌ رێگه‌ی خۆبه‌دوورگرتن له‌ پشتبه‌ستنی نیمچه‌ ته‌واوه‌تی بۆ بۆچوون و هه‌ڵوێستی به‌رپرسان و سیاسییه‌كان كه‌ رۆژانه‌ ده‌یان لێدوان ده‌ده‌ن به‌بێ بوونی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن كه‌ وردبینیان بۆ بكات، هه‌روه‌ها كاربكه‌ن بۆ رووماڵكردنی مه‌یدان كه‌ تیشك بخه‌نه‌ سه‌ر دانیشتوان و پشتبه‌ستن به‌ ئاماری فه‌رمی ناوخۆیی باوه‌ڕپێكراو كه‌ له‌ ده‌سته‌كانی حكومه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌چن وه‌ك وه‌زاره‌تی پلاندانان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌ له‌و شارانه‌ كارده‌ده‌ن و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوه‌تیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق.

2- به‌دواداچوونی ئه‌و چیرۆك و راپۆرتانه‌ی كه‌ رووماڵی كێشه‌ و ئاڵه‌نگارییه‌كانی ئه‌و شارانه‌ ده‌كه‌ن وه‌ك ئاواره‌كان و وێرانكاریی و مه‌ترسییه‌ ئه‌منییه‌كان و كێشه‌كانی خزمه‌تگوزاری و ته‌ندورستی، له‌ بڕی نمایشكردنی كێشه‌ گه‌وره‌كان بۆ یه‌كجار، پێویسته‌ به‌دواداچوون بۆ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی كێشه‌كه‌ و به‌دواداچوون بۆیان كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی یان رێگه‌گرتن له‌ فراوانبوونی شوێنه‌واره‌كانی.

3- پێویسته‌ له‌سه‌ر رێكخراوه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ سه‌ندیكا و ده‌سته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ نوێنه‌رایه‌تیكردنی رۆژنامه‌نوسان و پاڵپشتیكردنیان بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی به‌په‌له‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان كه‌ كار له‌و شارانه‌ ده‌كه‌ن له‌ رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ یان سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان و پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی مه‌عنه‌وی ته‌واوه‌تی بۆیان له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردنی یاسایی و ئه‌منی، له‌كاتێكدا دووچاری مه‌ترسی ده‌بنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ حكومی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ و راهێنان و ئاماده‌كردنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن بۆ كاری رۆژنامه‌وانی‌ له‌و شارانه‌ و هاندانیان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنیری بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان به‌بێ لایه‌نانه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن یان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، چونكه‌ به‌شی زۆری رووماڵه‌كان له‌ كاتی ده‌سه‌ڵاتی "داعش" به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا و دواتر شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌یان پشتیان به‌و كه‌سانه‌ ده‌به‌ست كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ بابه‌ته‌كانیان بڵاوده‌كرده‌وه‌ و خۆیان له‌ نێو ئه‌و شارانه‌دا بوون.

 

بۆ بینینی ئه‌م راپۆرته‌ به‌ زمانی‌ عه‌ره‌بی كلیك لێره‌ بكه‌

  • بيت الاعلام العراقي

    رصد تسلل مصطلحات "داعش" إلى أروقة الصحافة

    أصدر "بيت الإعلام العراقي" سلسلة تقارير رصد فيها المصطلحات المستخدمة من قبل تنظيم الدولة الإسلامية المعروف بـ"داعش" في حملاته الدعائية والتي تسللت بصورة واسعة إلى التغطية الصحفية لوسائل الإعلام المختلفة.

  • الرصد السنوي لجمعية الدفاع عن حرية الصحافة في العراق

    يؤشر الرصد السنوي لجمعية الدفاع عن حرية الصحافة في العراق/ PFAA نكوصا مماثلا لما سجلته العام الماضي، في أعداد الانتهاكات التي تطال الصحفيين/ات والعاملين/ات في مجال الصحافة والاعلام، من خلال الرصد اليومي والآني لمجمل الانتهاكات.

  • ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

    ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

    "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

  • The killing of journalist Shireen Abu Akleh must be condemned

    The Palestinian journalist was shot and killed on Wednesday 11 May while she was on duty covering the occupation’s illegal actions in the Palestinian city Jenin. IMS condemns what looks like a extrajudicial execution and calls on all human rights organisations and democratically minded States to do the same.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية