روماڵی راگه‌یاندنه‌كان بۆ كێشه‌ی وشكه‌ساڵی.. شاره‌زاییه‌كی كه‌م و ناوه‌ڕۆكێكی سه‌رپێی

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > روماڵی راگه‌یاندنه‌كان بۆ كێشه‌ی وشكه‌ساڵی.....

روماڵی راگه‌یاندنه‌كان بۆ كێشه‌ی وشكه‌ساڵی.. شاره‌زاییه‌كی كه‌م و ناوه‌ڕۆكێكی سه‌رپێی

 

ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی

"ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی" له‌ راپۆرتی سی و نۆییه‌می خۆیدا چاودێری روماڵی راگه‌یاندنه‌كانی‌ كردووه‌ بۆ پرسی وشكه‌ساڵی و گۆڕانكارییه‌كانی‌ كه‌شوهه‌وا له‌ وڵات و لێكه‌وته‌كانی‌ بۆ سه‌ر كشتوكاڵ و پێشه‌سازی‌ و ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ململانییه‌كانی‌ نێوان پارێزگاكان له‌لایه‌ك و ململانێی هۆزه‌كان له‌سه‌ر ئاو له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ عیراق به‌یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ داده‌نرێت كه‌ هیچ پلانێكی نییه‌ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ قه‌تیسبوونی گه‌رما له‌ ئاستی جیهانیدا.

له‌ راپۆرته‌كدا چاودێری ژماره‌ و چۆنێتی روماڵی هه‌واڵه‌كان كراوه‌ بۆ پرسه‌كانی‌ ئاو و كشتوكاڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی‌ گه‌رما كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ وشكه‌ساڵییه‌وه‌ له‌رێگه‌ی پێشاندانی‌ سروشتی روماڵه‌كردنیان، كه‌ راگه‌یاندنه‌كان تیشكیان خستۆته‌سه‌ر له‌و بواره‌دا.

راپۆرته‌كه‌ چاودێری زیاتر له‌ 30 ئامرازی راگه‌یاندنی جۆراوجۆری له‌ نێوان كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و ئاژانس و پێگه‌ هه‌واڵییه‌كان و گرنگترین رۆژنامه‌ ناوخۆییه‌كان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كان بۆ قه‌یرانی‌ وشكه‌ساڵی و قه‌تیسبونی گه‌رما و جۆر و رێگاكانی باسكردنیان و دواتر شیكردنه‌وه‌ و به‌راوردكردنیان به‌گوێره‌ی‌ پێوه‌ره‌كانی ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵی گشتگیر له‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێـت كه‌ راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كان بایه‌خی زۆر به‌ كێشه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ وشكه‌ساڵی‌ ناده‌ن سه‌ره‌ڕای‌ گرنگی و مه‌ترسییه‌كانی‌ له‌سه‌ر عیراق و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كێشه‌ سیاسی و ئه‌منی و ئابورییه‌كان كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ ئاسایشی نیشتیمانی و خۆراكی، له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ راگه‌یاندنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رپێیی روماڵی ئه‌و پرسه‌ ده‌كه‌ن و گرنگی نه‌دراوه‌ به‌ بابه‌تی بنكۆڵكاریی چ بینراو بێت یان نوسراو له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌.

هه‌روه‌ك له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ ساڵ له‌دوای‌ ساڵ مه‌ترسییه‌كانی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ زیاتر ده‌بێت له‌ وڵاتدا، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ و ته‌واوی‌ وڵاتانی جیهان پلانی ستراتیژیی و درێژخایه‌نیان داناوه‌ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و قه‌یرانه‌، به‌ڵام نه‌ حكومه‌ت و نه‌ په‌رله‌مان هیچ هه‌نگاوێكی جددییان نه‌ناوه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌ره‌ڕایی مه‌ترسییه‌ ئاشكراكانی كه‌ دوایینیان دابه‌زینی ئاستی ئاوی روباری دیجله‌ بوو بۆ ئاستێكی مه‌ترسیدار له‌ هاوینی رابردوودا.

به‌گوێره‌ی‌ راپۆرته‌ فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان، عیراق بڕی 30%ی‌ ئه‌و ئاوه‌ی‌ له‌ ده‌ستداوه‌ كه‌ پێشتر له‌هه‌ردوو روباری‌ دیجله‌ و فوراتدا به‌ده‌ستیده‌هێنا و پێشبینیده‌كرێت له‌ چه‌ند ساڵێكی كه‌می‌ داهاتوودا 50%ی‌ پشكی مێژوویی خۆی‌ له‌ ده‌ستبدات، به‌بێ ره‌چاوكردنی كاریگه‌رییه‌كانی‌ كه‌شوهه‌وا و قه‌یرانی‌ قه‌تیسبونی گه‌رمای‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان، هه‌روه‌ك عیراق 50% توانای‌ ئه‌و زه‌وییانه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ شیاوبون بۆ پلانی كشتوكاڵی هاوینه‌ له‌ ساڵی رابردوودا.

راپۆرته‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه‌:

1- رێژه‌ی هه‌واڵ و روماڵه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌سه‌ر پرسی وشكه‌ساڵی ده‌گاته‌ رێژه‌ی 1%ی‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ دۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابورییه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، كه‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ گرنگینه‌دانی راگه‌یاندنه‌كان بۆ قه‌یرانی‌ وشكه‌ساڵی و ئه‌و كێشانه‌ی‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌ی هه‌یه‌.

2- له‌رێگه‌ی به‌دواداچونی ماڵپه‌ر فه‌رمییه‌كانی‌ حكومه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ یاسادانان و جێبه‌جێكردن هیچ پلانێكی جدییان نییه‌ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ وشكه‌ساڵی و ته‌نها هه‌ڵده‌ستن به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامار و ژماره‌كان كه‌ زۆرجار گشتگیرن و نه‌چوونه‌ته‌ نێو كڕۆكی كێشه‌كه‌وه‌.

 

3- هه‌روه‌ك ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ته‌نها پشتیان به‌و ئامار و لێدوانه‌ فه‌رمییانه‌ به‌ستوه‌ كه‌ له‌ وه‌زارت و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندییداره‌كانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی‌ وشكه‌ساڵی بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ شیكردنه‌وه‌ و به‌دواداچوونیان بۆ بكه‌ن، هیچ روماڵێكی تایبه‌ت نه‌كراوه‌ بۆ قه‌یرانه‌كه‌ چ به‌ راپۆرتی بینراوی‌ ته‌له‌فزیۆنی بێت یان راپۆرت و به‌دواداچوونی‌ رۆژنامه‌وانی خوێندراو بێت.

4- ده‌زگاكانی راگه‌یاندن زۆر به‌كه‌می پشتیان به‌ وته‌ی شاره‌زاییان به‌ستووه‌ سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی‌ وشكه‌ساڵی و كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و قه‌یرانه‌وه‌ وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازیی و بازرگانی و ئابوری و ته‌نها تیشكیان خستۆته‌سه‌ر قسه‌ و لێدوانی به‌رپرسان كه‌ زۆرجار به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر باسیان له‌ كێشه‌كانی‌ وڵات كردووه‌ و خۆیان له‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئێستا و داهاتوو ده‌زیوه‌ته‌وه‌.

5- سنورداریی شاره‌زایی راگه‌یاندنكاران و رۆژنامه‌نوسان له‌ روماڵكردنی قه‌یرانی‌ وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی باكگراوند و ئامار و ژماره‌كان له‌سه‌ر قه‌یرانی‌ وشكه‌ساڵی و په‌یوه‌ستبوونی به‌ كێشه‌كانی وشكه‌ساڵی و قه‌تیسبونی گه‌رمی، بۆیه‌ زۆرجار رۆژنامه‌نوس ژماره‌ی ئه‌كادیمیانه‌ پێشكه‌ش ده‌كات له‌باره‌ی‌ بڕی ئاو و قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی‌ كشتوكاڵی و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی‌ گه‌رما، به‌بێ تێگه‌یشتن له‌ راستییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی.

6- راگه‌یاندنه‌ عیراقییه‌كان پشتیان به‌ روماڵی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ عه‌ره‌بی و بیانییه‌كان به‌ستووه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی رۆماڵه‌كانیان بۆ قه‌یرانی‌ وشكه‌ساڵی و گرفته‌كانی له‌ عیراق، راگه‌یاندنه‌ بیانییه‌كان گرنگی زیاتر به‌ قه‌یرانی‌ وشكه‌ساڵی و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو داوه‌ له‌ عیراق له‌ ساڵانی رابردوودا و تاچه‌ند په‌یوه‌ندییان به‌و ململانییه‌ سیاسی و ئه‌منیانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری‌ رودانیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه‌ روبه‌ڕوی ئاسایشی نیشتیمانی‌ و ئابوری و خۆراكی ده‌بنه‌وه‌.

7- رماڵكردنی قه‌یرانی‌ وشكه‌ساڵی هه‌ندێك كات بۆ ئامرازی سیاسی به‌كارهێنراوه‌ له‌ نێوان كوتله‌ و حزبه‌ سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ نێوان پارێزگا و شاره‌كانی‌ عیراق به‌تایبه‌ت تر له‌ باشوری وڵات كه‌ زیاتر كاریگه‌ره‌ به‌و قه‌یرانه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ هاوینی ساڵی 2018 له‌ پارێزگای‌ به‌سڕه‌ روویدا.

راسپارده‌كان

1- پێویسته‌ راگه‌یاندنه‌كان گرنگی زیاتر به‌ قه‌یرانی‌ وشكه‌ساڵی و پرسه‌كانی‌ ژینگه‌ و قه‌تیسبونی گه‌رما بده‌ن و ته‌نها به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامار و ژماره‌ فه‌رمییه‌كانه‌وه‌ نه‌وه‌ستن، بۆیه‌ وا پێویست ده‌كات راگه‌یاندنه‌كان راهێنان به‌ به‌شێك له‌ كارمه‌نده‌كانیان بكه‌ن بۆ روماڵكردنی كێشه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی قه‌یرانی‌ وشكه‌ساڵی له‌ رێگه‌ی خولی‌ راهێنان و پۆسته‌ر و بڵاوكراوه‌كانی پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ عه‌ره‌بی و بیانییه‌كان كه‌ زانیاریی سودبه‌خش له‌ خۆده‌گرن سه‌باره‌ت به‌ رێگاكانی روماڵكردنی ئه‌م جۆره‌ قه‌یرانانه‌، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی‌ كه‌ كێشه‌ی وشكه‌ساڵی هیچی‌ كه‌متر نیه‌ له‌ كێشه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كان.

2- پێویسته‌ رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنكاران هه‌وڵی بروه‌دان به‌توانای‌ كه‌سێتی خۆیان بده‌ن له‌ روماڵكردنی قه‌یرانه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ وشكه‌ساڵی له‌ رێگه‌ی ئاگاداربوون له‌ توێژینه‌وه‌ و راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ و پشتبه‌ستن به‌ شاره‌زایان و مامۆستایانی زانكۆ سه‌باره‌ت به‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كه‌ و سڵنه‌كردنه‌وه‌ له‌ نه‌بوونی شاره‌زایی له‌و بواره‌دا كه‌ زۆرێك له‌ رۆژنامه‌نوسان شاره‌زاییان له‌باره‌وه‌ نیه‌ و ته‌رخانكردنی به‌شێك له‌ به‌رهه‌م و بڵاوكراوه‌كانیان بۆ قه‌یرانی‌ وشكه‌ساڵی و كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و قه‌یرانه‌وه‌.

3- پێویسته‌ رێكخراوه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان، یارمه‌تی‌ و راهێنان به‌ رۆژنامه‌نوسان بكه‌ن له‌سه‌ر چۆنێتی روماڵكردنی قه‌یرانی وشكه‌ساڵی و ژینگه‌ و كشتوكاڵ و قه‌تیسبونی گه‌رما و هاندانی رۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر نوسینی راپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بنكۆڵكاریی و یارمه‌تیدانیان له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانیان له‌ ماڵپه‌ڕه‌ بیانییه‌كانی تایبه‌ت به‌و قه‌یرانه‌.‌

 

  • بيت الاعلام العراقي

    رصد تسلل مصطلحات "داعش" إلى أروقة الصحافة

    أصدر "بيت الإعلام العراقي" سلسلة تقارير رصد فيها المصطلحات المستخدمة من قبل تنظيم الدولة الإسلامية المعروف بـ"داعش" في حملاته الدعائية والتي تسللت بصورة واسعة إلى التغطية الصحفية لوسائل الإعلام المختلفة.

  • الرصد السنوي لجمعية الدفاع عن حرية الصحافة في العراق

    يؤشر الرصد السنوي لجمعية الدفاع عن حرية الصحافة في العراق/ PFAA نكوصا مماثلا لما سجلته العام الماضي، في أعداد الانتهاكات التي تطال الصحفيين/ات والعاملين/ات في مجال الصحافة والاعلام، من خلال الرصد اليومي والآني لمجمل الانتهاكات.

  • ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

    ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

    "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

  • The killing of journalist Shireen Abu Akleh must be condemned

    The Palestinian journalist was shot and killed on Wednesday 11 May while she was on duty covering the occupation’s illegal actions in the Palestinian city Jenin. IMS condemns what looks like a extrajudicial execution and calls on all human rights organisations and democratically minded States to do the same.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية