روماڵی راگه‌یاندنه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.. جه‌نگی دزه‌پێكردنی زانیاریی و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراوی به‌كۆمه‌ڵ
الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > روماڵی راگه‌یاندنه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.....
روماڵی راگه‌یاندنه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.. جه‌نگی دزه‌پێكردنی زانیاریی و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراوی به‌كۆمه‌ڵ
"ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی" له راپۆرتی سی و حه‌وته‌یه‌مینی خۆیدا، چاودێریی روماڵی راگه‌یاندنه‌كانی بۆ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و هه‌ڵبژاردنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و جه‌نگی دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كان له نێوان راگه‌یاندنه ناوخۆییه‌كان كردووه كه دواتر ده‌ركه‌وتووه ناڕاستن، هه‌روه‌ها شێوازی به‌كارهێنانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ به مه‌به‌ست یان به‌بێ مه‌به‌ست له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو كه باڵی به‌سه‌ر پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پۆسته باڵاكانی وڵات له‌لایه‌ك و په‌رته‌وازه‌كردنی رای گشتی له‌لایه‌كی تردا كێشابوو.
له راپۆرته‌كه‌دا چاودێری ژماره و چۆنێتی رۆماڵی هه‌واڵه‌كان كراوه كه تایبه‌ت بوون به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی، دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه گشتییه‌كه‌ی وڵات كه له ئایار (مایۆ)ی 2018دا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وانه‌شی كه له دوای قۆناغی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و راسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی پۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق هاتنه ئاراوه.
له راپۆرته‌كه‌دا چاودێری زیاتر له 30 هۆكاری راگه‌یاندنی جۆراوجۆر كراوه، كه بریتین له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و ئاژانسه‌كان و پێگه هه‌واڵییه‌كان و هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئاماری ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كان و جۆر و شێوازه‌كانی باسكردنیان و دواتر شیكردنه‌وه و به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵی گشتگیر بۆ هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن كراوه.
له راپۆرته‌كه‌دا تۆماری رۆماڵی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنی ناوخۆیی كراوه له‌كاتی كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان و ده‌یان هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و جه‌نگی دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كان كه راگه‌یاندنه جۆراوجۆره‌كان دوور له پێوه‌ری راگه‌یاندنی پیشه‌یی ئاڵۆگۆڕیان پێكردووه، له رێگه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پاڵپشت نین به سه‌رچاوه و زانیاریی باوه‌ڕپێكراو كه بریتین له هێرشكردنه‌سه‌ر حزب و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان یان به‌رگرییكردن لێیان كه به ئاشكرا كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر رای گشتی، ئه‌وانه‌ی كه ئاره‌زووی زانینی رووداوه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی وڵات ده‌كه‌ن.
جه‌نگی دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كان و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌بوونی زانیاریی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نهێنی له نێوان فراكسیۆنه‌كان و وڵاتان و كاندیده‌كان بۆ پۆسته باڵاكانی وڵات و سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه، هه‌روه‌ها تێبینی ئه‌وه‌كراه كه له زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كاندا پشت به‌و زانیارییانه به‌ستراوه كه له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌ستاوده‌ستیان پێكراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی جه‌خت له راست و دروستیان بكرێته‌وه.
راپۆرته‌كه گه‌یشتۆته ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه:
1- ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن تێوه‌گلاون له جه‌نگی دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كان كه هێزه سیاسییه‌كان تیایدا لایه‌ن بوون و هه‌وڵیانداوه بۆ به‌كارهێنانی مینبه‌ری راگه‌یاندنه‌كان به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی زانیارییه‌كان و هه‌واڵی شێوێنراو كه كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پۆسته باڵاكانی وڵات له‌لایه‌ك و به‌شداربوون له گه‌یاندنی زانیاریی هه‌ڵه بۆ رای گشتی كه ته‌به‌نی ئه‌م زانیارییانه‌ی كردووه.
2- تێبینی ئه‌وه‌كراوه راگه‌یاندنه‌كان له روماڵكردنی هه‌واڵه‌كاندا پێوه‌ره پیشه‌ییه‌كانیان فه‌رامۆش كردووه له رێگه‌ی پاڵپشتی‌و له‌خۆگرتنی ده‌یان زانیاریی ناڕاست، پاڵشت به سه‌رچاوه‌ی نه‌زانراو كه ئاماده‌نه‌بوونه ناوه‌كانیان ئاشكرا بكرێت، هه‌روه‌ها لێدوانی سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتاران كه هێرشیان كردۆته‌وه‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانیان و دواتر ئه‌و هه‌واڵانه ناڕاست ده‌رچوون، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسان هیچ هه‌وڵێكیان نه‌داوه بۆ دڵنیابوونه‌وه له راستی زانیارییه‌كان و وه‌رگرتنی بۆچوونی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی هاوسه‌نگی له رووماڵكردنه‌كاندا.
3- راگه‌یاندنه‌كان زۆرجار پشتیان به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ستووه بۆ زۆرێك له هه‌واڵه‌كان و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی تایبه‌ت بوون به پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كه له‌لایه‌ن چه‌ند په‌یجێكه‌وه سپۆنسه‌ر كرابوون له فه‌یسبوك و دواتر ده‌ركه‌وت كه ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه، هه‌روه‌ها راگه‌یاندنه‌كان ژیرانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نه‌كردووه به‌و پێیه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نابنه سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو بۆ هه‌واڵ، له‌و نێوه‌نده‌شدا باس له چه‌ند هه‌واڵێك كراون سه‌باره‌ت به كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی و رێكه‌وتنه‌كانی پشت په‌رده بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی چه‌ند دیدارێكی نێوان كه‌سایه‌تییه سیاسی و ئاینییه‌كان كه دواتر ده‌ركه‌وتن ئه‌و وێنانه بۆ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
4- به‌شێك له‌و زانیاریی و هه‌واڵه دزه‌پێكراوانه باڵایان به‌سه‌ر گفتوگۆ سیاسییه‌كاندا كێشابوو له رێگه‌ی خستنه‌ڕووی ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه‌ی كه ئاماژه به كاندیدكردنی چه‌ند ناوێكی دیارییكراو كردبوو بۆ چه‌ند پۆستێكی دیارییكراو و دوورخستنه‌وه‌ی چه‌ند ناوێك بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه.
5- راگه‌یاندنه‌كان زۆرجار له روماڵه‌كانیاندا سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت پشتیان به راوبۆچوونی سیاسیی و په‌رله‌مانتاران به‌ستووه كه خاڵی بوونه له زانیاریی، به‌ڵام به‌شێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بۆچوونانه هه‌ڵینجانی ده‌ره‌نجامیان له‌سه‌ر گفتوگۆكانی نێوان حزب و فراكسیۆنه‌كان كردووه و دواتر ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵه‌بوون.
6- فه‌رامۆشكردنی روماڵی راگه‌یاندنی چڕ‌وپڕ كه ورده‌كاری و ئاڵنگارییه‌كانی دیمه‌نی سیاسی و پاشخانی یاسایی و ده‌ستوری له خۆبگرێت بۆ كاری سیاسی و په‌نابردنه‌به‌ر سیاسیه‌كان و ئه‌و شیكره‌وانه‌ی شاره‌زاییان نه‌بووه له‌و بواره‌دا بۆ باسكردن له دینامیكیه سیاسیه‌كانی دوور له واقیعی سیاسی.
7- زۆرجار راگه‌یاندنه‌كان ته‌نها پشتیان به به‌یاننامه و لێدوانه فه‌رمییه‌كان به‌ستووه كه له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان هیچ هه‌وڵێك بده‌ن بۆ گه‌یشتن به زانیاریی و ورده‌كارییه‌كانی قۆناغی پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام به‌شێكی تر له راگه‌یاندنه‌كان پشتیان به روماڵی رۆژنامه عه‌ره‌بی و بیانییه‌كان به‌ستووه و له پێگه‌كانی خۆیاندا بڵاویانكردووه‌ته‌وه.
راسپارده‌كان:
1- پێویسته له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان گرنگی زیاتر به رووداوه گرنگه‌كانی وڵات بده‌ن وه‌ك پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و ئه‌نجامدانی رووماڵێكی پیشه‌ییانه‌ی پاڵپشت به زانیاریی روون و ئاشكرا بۆ جه‌ماوه‌ر هه‌روه‌ها پێویسته به‌كارنه‌هێنرێن بۆ مه‌به‌ستی لێدانی سیاسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی دژبه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه كه دواتر كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر رای گشتی و شێوازی ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه سیاسیه‌كاندا.
2- پێویسته له‌سه رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنكاران هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن بۆ گه‌یشتن به زانیارییه‌كان له بڕی راوبۆچوونه‌كان له گفتوگۆكردنی پرسه سیاسییه گرنگه‌كان و به‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ زیاتر له سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به روومالێكی راگه‌یاندنی پته‌و كه زانیاری و باكگڕاوندی به‌هێزی له خۆگرتبێت و سوود به‌خش بن بۆ رای گشتی.
3- له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه بڵاوكراوه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بكه‌ن و پشتیان پێ نه‌به‌ستن وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو بۆ هه‌واڵه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و په‌یجانه‌شه‌وه بڵاوبكرێنه‌وه كه سپۆنسه‌ریان بۆ كراوه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ر به حزب و سیاسیه‌كانن و وریای ئه‌وه‌بن نه‌كه‌ونه داوی سوپا ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه كه هه‌ڵمه‌تی رێكخراو ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ ئامانجی تایبه‌ت.
4- ئه‌ركی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌نوسان له رووماڵكردنی رووداوه گرنگه‌كان بریتیه له ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی باوه‌ڕپێكراو و پێشكه‌شكردنیان به جه‌ماوه‌ر پاڵپشت به بۆچوون و هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كان، هه‌روه‌ك پێویسته راگه‌یاندنه‌كان پشتنه‌به‌ستن به لێدوانی تاكه‌كه‌سی سیاسیه‌كان وه‌ك بۆچوونی فه‌رمی ئه‌و لایه‌نه سیاسییه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، چونكه ناتوانرێت به‌ته‌نها پشتیان پێببه‌سترێت تاوه‌كو له‌سه‌رچاوه‌ی تره‌وه لێیان دڵنیانه‌بنه‌وه.
بۆ ئاگاداربوون له‌سه‌ر راپۆرته‌كانی چاودێری راگه‌یاندن به (زمانی عه‌ره‌بی) .. كلیك لێره بكه..