شاره‌ رزگاركراوه‌كان: روماڵێكی سه‌رپێی به‌بێ بوونی راپۆرتی بنكۆڵكاری.. سه‌ختی كاری رۆژنامه‌وانان به‌هۆی‌ رێوشوێنه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > شاره‌ رزگاركراوه‌كان: روماڵێكی سه‌رپێی به‌بێ...

شاره‌ رزگاركراوه‌كان: روماڵێكی سه‌رپێی به‌بێ بوونی راپۆرتی بنكۆڵكاری.. سه‌ختی كاری رۆژنامه‌وانان به‌هۆی‌ رێوشوێنه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌

 

ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی

 

"ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی" له‌ راپۆرتی سی و هه‌شته‌مینی خۆیدا چاودێری روماڵی راگه‌یاندنه‌كان بۆ كێشه‌ و گرفتی ئه‌و شارانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوی‌ "داعش"ه‌وه‌ داگیركران و ئه‌و كێشه‌ و ئاڵینگارییانه‌ی روبه‌ڕوبه‌ڕوی ئه‌و شارانه‌ ده‌بنه‌وه‌ دوای‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ دوای‌ ئه‌و وێرانكاریی و راگواستنه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی دوچاری‌ هاتن، له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه‌ ئه‌منیانه‌ی باڵیان به‌سه‌ریاندا كێشاوه‌ سه‌ره‌ڕای‌ رزگاركردنیان پێش چه‌ند مانگێك.

 

له‌ راپۆرته‌كدا چاودێری ژماره‌ و چۆنێتی روماڵی هه‌واڵه‌كان كراوه‌ بۆ پارێزگاكانی‌ ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا  سه‌ڵاحه‌دین دوای‌ ده‌ركردنی چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان تیَیاندا له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2017 و پیشاندانی سروشتی روماڵی راگه‌یاندنه‌كان و جه‌ختكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كان له‌سه‌ر پیشاندانی ئه‌و دۆسیانه‌ی فه‌رامۆش كراون یان بێده‌نگیان لێكراوه‌ له‌ روویی راگه‌یاندنه‌وه‌، جا به‌هۆكاری پیشه‌یی بێت یان به‌هۆی‌ ئه‌و باردوخه‌ی‌ باڵی به‌سه‌ر ئه‌و شارانه‌دا كێشاوه‌ له‌م دواییانه‌دا له‌ روی ئه‌منی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌.

راپۆرته‌كه‌ چاودێری بۆ زیاتر له‌ 30 ئامرازی راگه‌یاندنی جۆراوجۆری له‌ نێوان كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و ئاژانس و پێگه‌ هه‌واڵییه‌كان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵ و جۆر و شێوه‌ی‌ هه‌واڵه‌كان و پێوانه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵی گشتگیری ئامرازه‌كانی‌ راگه‌یاندن.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ روماڵی راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كان دوای‌ كۆتاییهاتنی جه‌نگی دژی "داعش" پاشه‌كشه‌یان كردوه‌ له‌ هه‌ندێك بواردا، جگه‌ له‌ فه‌رامۆشكردنی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گرنگ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕوی ئه‌و شارانه‌ ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها پاشه‌كشه‌كردنی گرنگیدانی راگه‌یاندنه‌كان له‌ روماڵه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌یامنێره‌كانیان، یان ته‌مه‌ڵیكردن له‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ راپۆرت و هه‌واڵ و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دوای‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شارانه‌ هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌.

تائێستاش ئه‌و شارانه‌ به‌ده‌ست كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، وه‌ك كێشه‌ی ئاواره‌كان و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌زاران خێزانی چه‌كدارانی "داعش" كه‌ جیاكراونه‌ته‌وه‌ له‌ كه‌مپی تایبه‌ت و وێرانبونی ماڵه‌كانیان، له‌سه‌ره‌تادا ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوژرا سه‌ره‌ڕای كێشه‌كانی دوباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و فێركردن و ته‌ندروستی و ژێرخان و رێوشوێنه‌ سه‌ربازییه‌ نوێیه‌كان و فره‌یی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان.

راپۆرته‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه‌:

1- فه‌رامۆشكردنی ئه‌نجامدانی روماڵی جددی له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌و شارانه‌ دوای‌ كۆتاییهاتنی چه‌نگی دژی "داعش"، هه‌روه‌ك به‌شی زۆری راگه‌یاندنه‌كان تیمه‌كانی خۆیان كشانده‌وه‌ یان په‌یامنێره‌كانیان له‌و شارانه‌ كه‌مكردۆته‌وه‌ و ته‌نها پشت به‌ به‌یاننامه‌ فه‌رمییه‌كان ده‌به‌ستن كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی روماڵه‌كانیان بۆ ئه‌و شارانه‌، به‌بێ پشبه‌ستن به‌ په‌یامنێران.

2- به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كان پشتیان به‌ راپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌ی بنكۆڵكاری راگه‌یاندنه‌ عه‌ره‌بی و جیهانیه‌كان به‌ستووه‌ له‌ روماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی ئه‌و شارانه‌، ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ ته‌نها هه‌ڵساون به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دواداچونیان بۆ بكه‌ن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا ببه‌ستن یان به‌رنامه‌ی گفتوگۆیی ئه‌نجامبده‌ن بۆ به‌ وردی تاوتوێكردنی ئه‌و پرسانه‌.

3- به‌شێك له‌ راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسان روبه‌ڕوی كێشه‌ی گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ روماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی ئه‌و شارانه‌ به‌هۆی رێوشوێنی ئیداریی و ئه‌منییه‌ تونده‌كانه‌وه‌ كه‌ له‌و شارانه‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێن، وه‌ك رێگرییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ گه‌یشتنی رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنه‌كان به‌ ناوچه‌ وێرانكراوه‌كان یان كه‌مپی ئاواره‌كان له‌لایه‌ك، یان وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌نوسان سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ له‌لایه‌كی تره‌وه‌.

4- به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان روماڵكردنی هه‌واڵه‌كان له‌و شارانه‌ بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كارده‌هێنن له‌رێگه‌ی پیشاندانی چه‌ند كێشه‌یه‌كی دیارییكراوه‌وه‌ بۆ ره‌خنه‌گرتن له‌ لایه‌نێكی سیاسی دیارییكراو، له‌به‌رامبه‌ردا به‌شێكی تر له‌ راگه‌یاندنه‌كان هه‌ڵساون به‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ روماڵی هه‌واڵی ناپیشه‌یی كه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ زانیاریی شێوێنراو له‌باره‌ی راستی دۆخی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جێهشتنی كاریگه‌ری ئه‌رێنی یان نه‌رێتی و نه‌گواستنه‌وه‌ی وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی روداوه‌كان.

راسپارده‌كان:

1- پێویسته‌ له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان گرنگی زیاتر بده‌ن به‌و شارانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوی‌ "داعشه‌وه‌" داگیركراون له‌ روماڵه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پشكی هه‌واڵ و ئاڵینگارییه‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌، له‌ رێگه‌ی روماڵی مه‌یدانی و تیشك خستنه‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و شارانه‌ به‌پشتبه‌ستن به‌ ئامار و داتاكان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئاواره‌كان و ئه‌و وێرانكاریانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئه‌و شارانه‌دا هاتوون و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و شیكه‌ره‌وه‌ سیاسیه‌كان.

2- خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵ و كۆششی زیاتر له‌ پێناو به‌رهه‌مهێنانی راپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌ی بنكۆڵكاریی سه‌باره‌ت به‌و كه‌یسانه‌ی‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كان شاردراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ نێو دانیشتواندا ئاشكرایه‌، هه‌روه‌ك نه‌ریتی هۆز و خێڵه‌كان و رێوشوێنه‌ ئه‌منی و سیاسیه‌كان رێگرن له‌ گه‌یشتن به‌ ورده‌كارییه‌كانیان وه‌ك دۆخی خێزانی چه‌كدارانی‌ داعش و چاره‌نوسی ئه‌و پێكهاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا نیشته‌جێن، له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانی پێكه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌ له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا.

3- پێویسته‌ له‌سه‌ر رێكخراوه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پاڵشتی‌ و راهێنان بۆ رۆژنامه‌نوسان فه‌راهه‌م بكه‌ن بۆ ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ و وۆرك شۆپ و راهێنان و ئاماده‌كردنی گه‌نجانی ئاره‌زومه‌ند بۆ كاركردن له‌ بواری راگه‌یاندن و هاندانیان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ به‌ هاوسه‌نگی له‌رێگه‌ی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن یان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌ته‌كانه‌وه‌ و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی پێویست بۆیان بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببن به‌ كه‌سانی باوه‌ڕپێكراو، چونكه‌ به‌شێكی زۆری روماڵه‌كان له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌سه‌ر ئه‌و شارانه‌ و دواتر شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌یان پشتیان به‌و راگه‌یاندن و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌به‌ست كه‌ له‌ نێو ئه‌و شارانه‌دا بوون بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی ورد.

 

 

  • بيت الاعلام العراقي

    رصد تسلل مصطلحات "داعش" إلى أروقة الصحافة

    أصدر "بيت الإعلام العراقي" سلسلة تقارير رصد فيها المصطلحات المستخدمة من قبل تنظيم الدولة الإسلامية المعروف بـ"داعش" في حملاته الدعائية والتي تسللت بصورة واسعة إلى التغطية الصحفية لوسائل الإعلام المختلفة.

  • الرصد السنوي لجمعية الدفاع عن حرية الصحافة في العراق

    يؤشر الرصد السنوي لجمعية الدفاع عن حرية الصحافة في العراق/ PFAA نكوصا مماثلا لما سجلته العام الماضي، في أعداد الانتهاكات التي تطال الصحفيين/ات والعاملين/ات في مجال الصحافة والاعلام، من خلال الرصد اليومي والآني لمجمل الانتهاكات.

  • ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

    ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

    "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

  • The killing of journalist Shireen Abu Akleh must be condemned

    The Palestinian journalist was shot and killed on Wednesday 11 May while she was on duty covering the occupation’s illegal actions in the Palestinian city Jenin. IMS condemns what looks like a extrajudicial execution and calls on all human rights organisations and democratically minded States to do the same.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية