"كه‌مینه‌كان" له راگه‌یاندنه‌كانی عیراقدا.. روماڵێكی سه‌رپێی و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر نه‌هامه‌تییه‌كان
الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > "كه‌مینه‌كان" له راگه‌یاندنه‌كانی عیراقدا.. روماڵێكی...
"ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی" له راپۆرتی سی و شه‌شه‌مینی خۆیدا چاودێری روماڵی راگه‌یاندنه‌كانی ده‌كات بۆ پرسه‌كانی جۆراجۆرێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مینه ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنییه‌كان له‌ماوه‌ی 12 مانگدا، ئه‌مه‌ش به دووه‌م راپۆرتی چاودێری داده‌نرێت كه "ماڵی راگه‌یاندن" ئه‌نجامی ده‌دات، به‌هۆی گرنگی بابه‌ته‌كه له سایه‌یی ئه‌و دۆخی ئێستا وڵاتی پێدا تێده‌په‌ڕێت.
پرسی جۆراوجۆرێتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌یه‌كێك له بابه‌ته گرنگه‌كانی وڵات داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت دوابه‌دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی دژ به رێكخراوی "داعش" و لێكه‌وته‌كانی جه‌نگه‌كه له‌سه‌ر دۆخی كه‌مینه‌كان كه بریتین له مه‌سیحی و ئێزیدی و شه‌به‌ك و كورده فه‌یلییه‌كان و توركمان و كاكه‌یی و هتد، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه راپۆرتی دژ به‌یه‌ك له‌باره‌ی ورده‌كاریی دۆخیان له راگه‌یاندنه ناوخۆییه‌كانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.
پرسه‌كان كۆچكردنی مه‌سیحیه‌كان له شاری موسڵ له هاوینی ساڵی 2014 و به كۆیله‌كردنی ئێزیدییه‌كان و كۆچكردنی شه‌به‌كه‌كان له هه‌مان ماوه‌دا و هاوشێوه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ته‌نها له چوارچێوه‌ی پرسێكی ناوخۆییدا نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی جیهان گرنگییه‌كی زۆری پێدراوه، به‌ڵام راگه‌یاندنه ناوخۆییه عیراقییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی لاواز روماڵی پرسه‌كه‌یان كردووه و به‌شێوه‌ی پێویست نه‌بووه.
تاوه‌كو ئێستاش كه‌مینه‌كان روبه‌ڕوی ئاڵینگاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان كه په‌یوه‌ستن به گۆڕانكارییه دیموگرافییه‌كانه‌وه كه رێگرن له گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی ره‌سه‌نی خۆیان، هه‌روه‌ها تێوه‌گلانیان له ململانییه سیاسیه‌كانی نێوان حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی وڵات، به‌ڵام ئه‌م ئاڵینگارییانه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناوخۆیی ره‌نگیان نه‌داوه‌ته‌وه و ته‌نها خۆیان له به‌یاننامه فه‌رمییه‌كاندا ده‌بیننه‌وه له كاتی كێشه و قه‌یرانه‌كاندا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه راگه‌یاندنی تایبه‌ت به كه‌مینه‌كان دووچاری پاشه‌كشێ كردن بوونه‌ته‌وه و توانایی كێبڕكێكردنیان نیه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه كاریگه‌ره‌كانی وڵات كه ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌یاندا گرتووه، به‌ڵام راگه‌یاندنی كه‌مینه‌كان زیاتر خۆیان له په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌بیننه‌وه، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كه گرنگی به په‌ره‌پێدانی شاره‌زایی رۆژنامه‌نوسان بده‌ن له‌م بواره‌دا.
راپۆرتی چاودێرییه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌م ده‌ره‌نجامانه"
1- سه‌رپێی روماڵی راگه‌یاندنه‌كان بۆ پرسی كه‌مینه‌كان له وڵات و تیشكخستنه‌سه‌ر ئامار و لێدوانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پرسه سیاسیه‌كان، به‌بێ ئاه‌ڕدانه‌وه بۆ پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، 90% ی ناوه‌ڕۆكه هه‌واڵییه‌كان له راگه‌یاندنه ناوخۆییه‌كان زیاتر ده‌ستاوده‌ستكردنی ئامار و لێدوانه فه‌رمییه‌كانه، به‌ڵام رێژه‌ی ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه به‌رهه‌مهێنراوه‌كانی په‌یوه‌ست به كه‌مینه‌كان به به‌روارد به ته‌واوی روماڵه‌كانی تر ده‌گاته نزیكه‌ی 1% له نمونه‌ی راپۆرته‌كانی چاودێریی.
2- نه‌بوونی روماڵی راگه‌یاندنی مه‌یدانی و راپۆرتی بنكۆڵكاریی و لێكۆڵینه‌وه، ته‌نها قسه ده‌كرێت له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆچی مه‌سیحییه‌كان و ژماره‌ی ئێزیدییه رفێنراوه‌كان له‌لایه‌ن "داعش"ه‌وه و دۆخی توركمانه‌كان و دابه‌شبونیان له نێوان سوننه و شیعه‌دا و كه‌مینه‌كانی شه‌به‌ك و پاڵپشت به‌و ژمارانه‌ی كه له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و راگه‌یاندنه بیانیه‌كان بڵاویانده‌كه‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌وڵێكی راگه‌یاندنی ناوخۆیی بدرێت له‌وباره‌یه‌وه.
3- راگه‌یاندنه‌كان هه‌وڵیاندا پرسی كه‌مینه‌كان تێكه‌ڵاو به كێبڕكێی سیاسی باڵكێشاو به‌سه‌ر وڵات‌دا بكه‌ن له رێگه‌ی پۆلێنكردنی كه‌مینه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئینتمای سیاسی دیارییكراو و ره‌نگدانه‌وه‌یان له هه‌ڵوێستی پارته سیاسییه گه‌وره‌كان، به‌ڵام به‌شێكی تر له راگه‌یه‌ندنه‌كان دۆخی كه‌مینه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ده‌ستكه‌وتی ئه‌و لایه‌نانه‌دا باسده‌كات كه یارمه‌تی داراییان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
4- زۆرجار راگه‌یاندنه‌كان تیشكیان خستۆته‌سه‌ر پرسه‌كانی كه‌مینه‌كان له‌كاتی كێشه و كاره‌ساته‌كان كه دووچاری ده‌بنه‌وه له كاتی توتدوتیژییه‌كاندا وه‌ك هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌كان و كۆچكردنیان و به ئامانجگرتنیان له‌گه‌ڵ روداوه‌كانی ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ریان، له به‌رامبه‌ریشدا نه‌بوونی روماڵه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه فه‌رمی بۆ پرسه‌كانیان له‌كاتی ئاشتی و قسه‌كردن له‌سه‌ر دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییی و ئاڵینگارییه‌كانی به‌رده‌میان له وڵات‌دا.
راسپارده‌كان:
1- پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گرنگی زیاتر به پرسه‌كانی كه‌مینه‌كان بده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی پێویست و ئاڵینگارییه‌كانی به‌رده‌میان كه روبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه له‌كاتی روماڵی مه‌یدانی و لێكۆڵینه‌وه بنكۆڵكارییه‌كان و راپۆرته ته‌له‌فزیونییه‌كان و باسكردنی دۆخی گوزه‌رانیان و كێشه‌كانی به‌رده‌میان سه‌ره‌ڕای ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به دابونه‌ریتی پێكهاته‌كانه‌وه هه‌یه.
2- پێویسته له‌سه‌ر راگه‌یاندنكاران و رۆژنامه‌نوسان كه شاره‌زایی خۆیان جۆراوجۆر بكه‌ن وه‌ك هه‌واڵساز و په‌یامنێر و پێشكه‌شكاری هه‌واڵ بۆ روماڵكردنی پرسه‌كانی په‌یوه‌یست به پێكهاته‌كان، له روویی گرنگیدان بێت به باكگڕاوندی پێكهاته‌كان له پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌زۆرترین زانیاریی و باكگڕاوند، هه‌روه‌ها ره‌چاوكردنی په‌نانه‌بردنه‌به‌ر روماڵی لایه‌نداریی له پێناو ده‌ستكه‌وتی لاوه‌كی.
3- پێویسته له‌سه‌ر رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گرنگی به پرسی رۆژنامه و راگه‌یاندنه‌كان ده‌ده‌ن، كاربكه‌ن بۆ بنیاتنانی به‌رنامه‌یه‌كی یارمه‌تیده‌ر بۆ پاڵتشتیكردنی راگه‌یاندنی كه‌مینه‌كان و كاركردنی بۆ په‌ره‌پێدانی توانای ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زومه‌ندی كاركردنن له بواری رۆژنامه‌گه‌ریی تایبه‌ت به كه‌مینه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی خه‌ڵاتی وه‌رزی له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته رۆژنامه‌وانیانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به كه‌مینه‌كان و ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵی زۆر وردتر بۆ كێشه‌كانی پێكهاته‌كان له وڵات‌دا.