هاشتاگی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی "ناڕهزایهتیهكی جه‌ماوه‌ری" ده‌گۆڕێت بۆ سه‌كۆیه‌ك بۆ وتاری رق و كینه
الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > هاشتاگی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی "ناڕهزایهتیهكی جه‌ماوه‌ری" ده‌گۆڕێت...
هاشتاگی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی "ناڕهزایهتیهكی جه‌ماوه‌ری" ده‌گۆڕێت بۆ سه‌كۆیه‌ك بۆ وتاری رق و كینه
"ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی" له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا وتاری رق و كینه‌ی تۆماركرد كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی عیراقدا بڵاوبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر مشتومڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر نمایشێكی جلوبه‌رگ كه له پارێزگای ئه‌نبار رێكخرابوو.
رۆژی 18ی ئابی 2019، شاری حه‌بانیه له پارێزگای ئه‌نبار نمایشێكی جلوبه‌رگ و ژه‌نینی چه‌ند پارچه میوزیكێكی له خۆگرت به ئاماده‌بوونی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و رووماڵێكی فراوانی راگه‌یاندن كه پێشوازی زۆری لێكرا له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان له‌لایه‌ن رای گشتییه‌وه.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له نمایشی جلوبه‌رگه‌كه، به‌یاننامه‌یه‌ك له سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه به‌ناوی "سه‌رۆك هۆز و زانا و ریش سپی و گه‌نجانی فه‌لوجه‌وه" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه ئیدانه‌ی ئه‌و نمایشه‌ی جلوبه‌رگیان كردبوو هه‌وره‌ها به "ئابڕوبه‌ر" ناویان بردبوو، هه‌روه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی شاراوه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حه‌بانیه‌ی گه‌شتیاری به‌ناوی موئه‌ید مشوهح و یه‌كێك له رێكخه‌ره‌كانی نمایشه‌كه له خۆگرتبوو به‌ناوی ئیناس ته‌میمی، كه هه‌ڕه‌شه‌ی رێوشوێنی عه‌شایه‌ری و داوای له‌كارخستنی به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی حه‌بانیه و سزادانی به‌رپرسانی ئه‌و نمایشه‌یان كردبوو "پێش ئه‌وه‌ی كاته‌كه‌ی به‌سه‌ربچێت".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه بڵاوكرابووه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌ڵام ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌واڵیان له‌سه‌ر كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی له سه‌رچاوه‌كه‌ی بكۆڵنه‌وه و بزانن ئه‌و لایه‌نانه كێن كه واژۆیان له‌سه‌ر كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ند په‌یجێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئیدانه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌یان كرد كه دژایه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی نمایشه‌كه‌ی ده‌كرد، دواتر چالاكوانان له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هاشتاگێكیان بڵاوكرده‌وه بۆ ره‌خنه‌گرتن له به‌یاننامه‌كه به‌ناونیشانی "#پیرۆزی_فه‌لوجه كه رای گشتی كاردانه‌وه‌ی باشیان بۆی هه‌بوو، دواتر بوو به دیارترین تره‌ندی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بڵاوكراوه عیراقییه‌كان له فه‌یسبوك و "تویته‌ر".
له دیارده‌یه‌كی نه‌رێنیدا ئه‌و هاشتاگه به‌كارهێنرا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌یان بڵاوكراوه كه هه‌ڵگری ناوه‌ڕۆكی وتاری رق و كینه بوون كه به‌گشتی شاری فه‌لوجه و زانایانی ئاینی و هۆزه‌كانیان كرده ئامانج، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه بڵاوكرابووه‌وه و هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشتییه‌وه بوون بڵاوبكرێته‌وه.
تێبینییه‌كان:
1- بڵاوكراوه‌كان چه‌ندین وتاری رق و كینه‌ی گشتیان له خۆگرتبوو به‌بێ هیچ جیاكارییه‌ك شاری فه‌لوجه و پیاوانی ئاینی و سه‌رۆك هۆز و دانیشتوانه‌كه‌ی كرده ئامانج.
2- بڵاوكراوه‌كان چه‌ندین جنێو و ده‌سته‌واژه‌ی رق و كینه له خۆگرتبوو وه‌ك "فه‌لوجه‌ی له‌شفرۆش"، "فه‌لوجه شێرپه‌نجه‌ی عیراق"، "پایته‌ختی تیرۆر"، "به‌عسییه‌كان".
3- هه‌روه‌ك بڵاوكراوه‌كان چه‌ندین وێنه‌ی رق و كینه‌یان له خۆگرتبوو كه ئاڕاسته‌ی تاكه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كان كرابوو.
4- هه‌روه‌ك بڵاوكراوه‌كان چه‌ندین مشتومڕی پێشوویان زیندكردبووهوه كه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی داعش و پێش ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه و وروژێنه‌ری وتاری رق و كینه بوون له‌گه‌ڵ خراپ به‌كارهێنانی وێنه‌ی سه‌ربازانی عیراقی.
5- له‌به‌رامبه‌ردا تێبینی بوونی ده‌یان بڵاوكراوه‌ی به‌رپرسانه كرا كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رینی ره‌خنه‌یان له‌و دیارده‌یه گرت به‌بێ هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌كی رق و كینه و به‌شێكی تریش گومانی خۆیان له راستی ئه‌و به‌یاننامه‌یه ده‌ربڕی و داوای به‌دواداچوونیان بۆ كرد.
راسپارده‌كان:
1- پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ئه‌و كه‌سانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چالاكن، به‌دوای راستیه‌كاندا بگه‌ڕێن بۆ ئه‌و هه‌واڵ و به‌یاننامانه‌ی ده‌خرێنه‌پاڵ گروپی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێش بڕیاردان له‌سه‌ریان، "ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی" له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه به راپۆرتی بیست و نۆیه‌مینی خۆی ده‌كات له ژێر ناونیشانی "سوپا ئه‌لیكترۆنییه‌كان.. هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو فه‌یسبوك داگیر ده‌كات" به‌بیر ده‌هێنیته‌وه له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی.
2- پێویسته له‌سه‌ر په‌یجه گشتیه‌كان و كه‌سانی چالاكی نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وریابن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هاشتاگ له‌باره‌ی رووداوه گرنگه‌كان و رێگه‌بگرن له خراپ به‌كارهێنان و گۆڕینی له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه به‌مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ست بۆ وێستگه‌ی وتاری رق و كینه كه هه‌ڕه‌شه له شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه بكات و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئامانجی سه‌ره‌كی بڵاوكردنه‌وه‌ی هاشتاگه‌كه هه‌بێت كه بریتی ده‌بێت له پاڵپشتیكردن یان ئیدانه‌كردنی دیارده سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
3- "ماڵی راگه‌یاندنی عیراق" له‌م باره‌یه‌وه ئاماژه به راپۆرتی سیه‌مینی خۆی ده‌كات له ژێر ناونیشانی "فه‌رهه‌نگی رق و كینه.. ده‌سته‌واژه‌یه‌ك كه ده‌بیته هۆی لێدان له ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی له عیراق" ئاماره‌كان له‌باره‌ی ده‌سته‌واژه‌ی رق و كینه‌ی بڵاوكراوه‌وه له چه‌ند ساڵی رابردوودا له لێدوانی سیاسی و پیاوانی ئاینی و تاكه‌كان و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاسایشی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان بۆ راپۆرتی پێشتر كه تۆماری ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی كردووه كه له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌باره‌ی نمایشی جلوبه‌رگ له ئه‌نبار بڵاوكراونه‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته به زمانی عه‌ره‌بی كلیك لێره بكه.