هاوڕه‌گه‌زبازی له میدیا عیراقییه‌كان: هه‌ڵمه‌تی هاندان و وتاری رق لێبوونه‌وه
الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > هاوڕه‌گه‌زبازی له میدیا عیراقییه‌كان: هه‌ڵمه‌تی...
هاوڕه‌گه‌زبازی له میدیا عیراقییه‌كان: هه‌ڵمه‌تی هاندان و وتاری رق لێبوونه‌وه
ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی
"ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی" له راپۆرتی سی و چواره‌مینی خۆیدا چاودێری روماڵی راگه‌یاندنه‌كانی كردووه بۆ پرسی هاوڕه‌گه‌زبازی دوای ئه‌ه‌وه‌ی ئه‌و پرسه وه‌ك بابه‌تێكی جیهانی ته‌ماشا ده‌كرێت له چه‌ند ساڵی رابردوودا، له راپۆرته‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رۆڵی راگه‌یاندنه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كراوه چ به ئه‌رێنی بێت یان نه‌رێنی، پرسه‌كه زیاتر ئاڵۆزده‌بێت له كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بییه‌كان و له نێویاندا عیراق به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه وه‌ك داب و نه‌ریت و ئاین.
راپۆرته‌كه چاودێری زیاتر له 40 ئامرازی راگه‌یاندنی جۆراوجۆری له نێوان كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و ئاژانس و پێگه هه‌واڵییه‌كان و گرنگترین رۆژنامه ناوخۆییه‌كان كردووه و له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كان و جۆر و رێگاكانی باسكردنیان و دواتر شیكردنه‌وه و به‌راوردكردنیان به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵی گشتگیر له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
"ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی" له‌م باره‌یه‌وه ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه به‌شێك له راگه‌یاندنه‌كان و په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه رۆڵیان هه‌یه له وروژاندنی رق دژی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان و بوونه‌ته هۆكاری به‌رهه‌مهێنانی توندوتیژیی راسته‌وخۆ كه بریتین له كوشتن و رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و له‌كه‌داركردنی ئابڕوو، له رێگه‌ی روماڵێكی راگه‌یاندنی لایه‌نداره‌وه كه هیچ جۆره هاوسه‌نگییه‌كی تێدانه‌بووه له باسكردنی بابه‌تێكی هه‌ستیار كه كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له وڵات‌دا.
هاوڕه‌گه‌زبازی بابه‌تێكی نوێیه له نێو راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی به گشتی و عیراقی به‌تایبه‌تی، رێگه‌كانی باسكردنی ئه‌و پرسه خۆی له نێوان فه‌رامۆشكردنی و هانداندا ده‌بینیه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌واڵه جیهانییه‌كان ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندییان به‌و پرسه‌وه هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی روماڵی ئه‌و پرسه بكرێت له ناوخۆدا، پێویسته له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان پابه‌ندی بنه‌ماكانی بابه‌تی بوون بن له باسكردنی پرسێكی وا هه‌ستیار.
راپۆرته‌كه گه‌یشتۆته ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه:
1- سنورداریی باسكردنی پرسه‌كاننی تایبه‌ت به هاوڕه‌گه‌زبایی له میدیا ناوخۆییه‌كان و زۆربه‌ی ناوه‌ڕۆكه هه‌واڵییه‌كان بریتین له هه‌واڵی عه‌ره‌بی و بیانی له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رامۆشكردنی نیمچه ته‌واوه‌تی بۆ ئه‌و بابه‌ته له ئاستی ناوخۆدا، جگه له بوونی ژماره‌یه‌كی كه‌م له هه‌واڵ و راپۆرتی سنوردار بۆ باسكردنی پرسی هاوڕه‌گه‌زبازیی به‌شێوه‌یه‌كی لایه‌ندار و هه‌روه‌ها هیچ بابه‌تێكی بنكۆڵكاریی و لێكۆڵینه‌وه و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌كراوه.
2- هه‌روه‌ك راگه‌یاندنه‌كان ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك هاوڕه‌گه‌زباز و لادانیان وه‌ك ئامرازی رق لێبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خستنی سیاسی به‌كارهێناوه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته به تێگه‌یشتنی علمانیه‌ت و مه‌ده‌نیه‌تی و بێ باوه‌ڕیی و له‌شفرۆشی له پێناو به‌دیهێنانی ئامرازی سیاسی، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌ی پێچه‌وانه‌ی و نه‌رینیانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاراسته‌كردنی رای گشتی هه‌بووه به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ڵوێستی تووند له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وه‌ربگیرێت كه ئه‌مه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا باشكرا به‌دیده‌كرێت.
3- ده‌زگاكانی راگه‌یاند وتاری هاندانی راسته‌وخۆییان له ئه‌ستۆ گرتووه دژی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان و له رێگه‌ی به‌رنامه و روماڵی راگه‌یاندنه‌وه و پشتبه‌ستن به وته‌ی پیاوانی ئاینی و سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تییه گشتییه‌كان كه وته‌كانیان پڕبوون له وته و ڕق و كینه، له به‌رامبه‌ردا فه‌رامۆشكردنی وته و هه‌ڵوێستی سیاسی و پیاوانی ئاینی میانڕه‌و له‌باره‌ی پرسه‌كه‌وه.
4- رگه‌یاندنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نا بابه‌تیانه باس له پرسی هاوڕه‌گه‌زبازیی ده‌كه‌ن به‌میوانداری یه‌ك لایه‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه میوانه‌كان و ئه‌و راپۆرتانه‌ی ئه‌نجامدراون له‌لایه‌ن كه‌سانی نا شاره‌زاوه قسه‌یان تێداكراوه كه بۆچوونه‌كانیان زانستیانه نه‌بوون و زیاتر خۆیی له وتاریی هاندان و رق لێبوونه‌وه بینیوه‌ته‌وه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ بێت یان نا راسته‌وخۆ.
راسپارده‌كان
1- پێوسته ده‌زگاكانی راگه‌یاند به شێوه جیاوازه‌كانییه‌وه وه‌ك بیستراو و بینراو و چاپككراو گرنگی زیاتر بده‌ن به‌لایه‌نی پیشه‌یی له روماڵكردنی هه‌واڵه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هاوه‌ڕگه‌زبازیی و هه‌ستكردنی به‌و مه‌ترسیانه‌ی كه راگه‌یاندنه‌كان رۆڵی تێدا ده‌بینن له رێگه‌ی روماڵكردنی نا پیشه‌ییانه‌وه بۆ ئاراسته‌كردنی رای گشتی كه زۆر جار بریتین له هه‌ڵمه‌تی هاندان و زۆرجاريش توندوتیژیی لێكه‌وتۆته‌وه و گه‌یشتۆته حاڵه‌تی كوشتن.
2- پێویسته راگه‌یاندنه‌كان و رۆژنامه‌نوسان وه‌ك پرسێكی جیهانی باس له هاوڕه‌گه‌زبازیی بكه‌ن و په‌نابه‌رنه به‌ر كه‌سانی شاره‌زا له پزیشكان و زانایان بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه و پێشتر هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر وه‌رنه‌گرن كه ببێته هۆی ونبوونی بابه‌ته رۆژنامه‌وانییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و پرسه‌وه وه‌ك راستگۆیی و گرنگییه‌كان، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه له داب و نه‌ریت و ئاین.
3- پێویسته له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان دووربكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی پرسی هاوڕه‌گه‌زبازیی بۆ رق لێبوونه‌وه و لێدانی سیاسی و دوركه‌وتنه‌وه له لێدوانی كه‌سایه‌تییه گشتیه‌كان كه ده‌چێته خزمه‌تی ئه‌و بابه‌ته‌وه و هه‌نگاو بنێن بۆ روماڵێكی پیشه‌ییانه و فه‌رامۆش نه‌كردنی لایه‌نی په‌یوندیدار به پرسه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ رێزگرتن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو.