ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش"...

ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی

 

ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

http://www.imh-org.com/

پێشەکی

‎"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

‎"ماڵی ڕاگەیاندنی" عێراقی هەوڵی سنووردار كردن ولێكدانەوەی مانای ئەم دەستەواژە وچەمكانە دەدات وپێشنیاری دەستەواژە وچەمك و ووشەی جێگرەوەی ڕاست دەكات لەڕووی یاسایی وزمانەوانی وڕۆژنامەگەرییەوە دەكات لەسەر دەستی كەسانی شارەزا وڕۆژنامەنووسانی یاسایی وئەکادیمی پسپۆر وتایبەتمەند.

هەروەها "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" جەخت دەكاتەوە كە ئەم ڕێكخراوە توندڕەوە سووربووە لەسەر بەكارهێنانی ئەم چەمكانە كە پەیوەندار وتوند گرێدراون بە ڕووداوی مێژوویی، یا داب ونەریتی كۆمەڵایەتی، یان حوكمی فیقهی ئایینی، کە ڕاکێشراوەتە دەرەوەی بواری کات وشوێنی خۆی، بۆ پاساو هێنانەوە بۆ كار وكردەوە تاوانكاریەكانی بەرانبەر بە دانیشتوانی سڤیل وبێچەك لەو موسڵمانانەی كە هاوڕا نین لەگەڵ تێڕوانینی توندڕەوانەی ڕێكخراوەكە"ڕێكخراوی داعش"، هەروەها بەرانبەر بە ڕۆڵەكانی كەمینە تائیفی وئایینییەكان.

لە ڕاپۆرتەکانیشیدا "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" جەخت دەكاتەوە لە مەترسی بەکارهێنانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆهەمان ئەو چەمك ودەستەواژە وزاراوانەی كە ڕێكخراوە توندڕەوەكە بەكاریهێناون لەمیانەی هەڵمەتی پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندنی خۆیدا بە مەبەستی شەرعیەتدان بەكار وكردەوە تاوانكاریەكانی لەو شوێنانەی کە پێشتر کۆنترۆڵی کردبوون.

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" لە ڕاپۆرتەکانیدا گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە هۆکار ودەزگاکانی ڕاگەیاندن کەمتەرخەمیەکی بی پاساویان لێدەرکەوتووە لە بەکارهێنانی ئەو زاراوە یاساییانەی کە لە لایەن یاسای عێراقی ونێودەوڵەتیەوە ناسراون و پەیوەندارن بە "تیرۆر"ەوە وبە تایبەتی لە وەسف وناوهێنانی  چین وتوێژەلاوازەکانی کۆمەڵگە وەك ژنان وڕۆڵەی کەمینەکان.

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی"هەستاوە بە تۆماركردنی سەمپڵێك لە ڕووماڵی ڕاگەیاندنی (30) دانە لە هۆكارە جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی وعەرەبی وعێراقی، وڕووماڵەكانیانی شیكردۆتەوە لە ساتەوەختی سەرهەڵدانیەوە لەناوەڕاستی ساڵی (2014) ەوە تاکو چارەکی یەکەمی ساڵی (2022).

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" داوا لە هۆكارە جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن ومیدیا دەکات پەنا بۆ پسپۆر وشارەزایانی بواری ڕاگەیاندن ویاسا وزمانەوانی ببەن بۆ دیاریکردنی زاراوەی گونجاو لە بابەتە کۆمەڵایەتیەکاندا بە تایبەتی لە پرسەکانی ژنان ومنداڵاندا، وبەتایبەتیتر لە لە کاتی قەیرانە مرۆییەکان کە دەرئەنجامی توندوتیژیی چەکدارین، لەبەر هەبوونی هەستیاری توند لە ناو کۆمەڵگە محافزکارەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، وە بۆ خۆلادان لەو زاراوانەی کە لەسەر زاری گشت خەڵکیە.

داواش لە لە هۆكارە جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن ومیدیا دەکات ماوەماوە پێداچوونەوە بکەن بە سیاسەتەکانی نوسینیاندا لەگەڵ یەکخستنی زاراوە بەکارهێنراوەکان لە گوتاری ڕاگەیاندنیاندا، ودیاریکردنی شوێن وپێگەی هەڵەکان وڕاستکردنەوەیان.

  

بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕاپۆرتەکە بە شێوازی PDF  یان دابەزاندنی کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکە:

ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی داعش بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری  

 

ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

 ڕووماڵی ڕاگەیاندنی (30) دانە لە هۆكارە جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن بۆ ماوەی حەوت ساڵ

 

ئامادەکردنی

أحمد محمد المصالحة

 

پێداچوونەوەی

منتظر القیسي

 

 

بە پشتیوانی ڕێکخراوی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی IMS

2022

 

 

ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

http://www.imh-org.com/

پێشەکی

‎"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

‎"ماڵی ڕاگەیاندنی" عێراقی هەوڵی سنووردار كردن ولێكدانەوەی مانای ئەم دەستەواژە وچەمكانە دەدات وپێشنیاری دەستەواژە وچەمك و ووشەی جێگرەوەی ڕاست دەكات لەڕووی یاسایی وزمانەوانی وڕۆژنامەگەرییەوە دەكات لەسەر دەستی كەسانی شارەزا وڕۆژنامەنووسانی یاسایی وئەکادیمی پسپۆر وتایبەتمەند بە زمانی عەرەبی.

هەروەها "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" جەخت دەكاتەوە كە ئەم ڕێكخراوە توندڕەوە سووربووە لەسەر بەكارهێنانی ئەم چەمكانە كە پەیوەندار وتوند گرێدراون بە ڕووداوی مێژوویی، یا داب ونەریتی كۆمەڵایەتی، یان حوكمی فیقهی ئایینی، کە ڕاکێشراوەتە دەرەوەی بواری کات وشوێنی خۆی، بۆ پاساو هێنانەوە بۆ كار وكردەوە تاوانكاریەكانی بەرانبەر بە دانیشتوانی سڤیل وبێچەك لەو موسڵمانانەی كە هاوڕا نین لەگەڵ تێڕوانینی توندڕەوانەی ڕێكخراوەكە"ڕێكخراوی داعش"، هەروەها بەرانبەر بە ڕۆڵەكانی كەمینە تائیفی وئایینییەكان.

لە ڕاپۆرتەکانیشیدا "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" جەخت دەكاتەوە لە مەترسی بەکارهێنانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆهەمان ئەو چەمك ودەستەواژە وزاراوانەی كە ڕێكخراوە توندڕەوەكە بەكاریهێناون لەمیانەی هەڵمەتی پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندنی خۆیدا بە مەبەستی شەرعیەتدان بەكار وكردەوە تاوانكاریەكانی لەو شوێنانەی کە پێشتر کۆنترۆڵی کردبوون.

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" لە ڕاپۆرتەکانیدا گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە هۆکار ودەزگاکانی ڕاگەیاندن کەمتەرخەمیەکی بی پاساویان لێدەرکەوتووە لە بەکارهێنانی ئەو زاراوە یاساییانەی کە لە لایەن یاسای عێراقی ونێودەوڵەتیەوە ناسراون و پەیوەندارن بە "تیرۆر"ەوە وبە تایبەتی لە وەسف وناوهێنانی  چین وتوێژەلاوازەکانی کۆمەڵگە وەك ژنان وڕۆڵەی کەمینەکان.

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی"هەستاوە بە تۆماركردنی سەمپڵێك لە ڕووماڵی ڕاگەیاندنی (30) دانە لە هۆكارە جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی وعەرەبی وعێراقی، وڕووماڵەكانیانی شیكردۆتەوە لە ساتەوەختی سەرهەڵدانیەوە لەناوەڕاستی ساڵی (2014) ەوە تاکو چارەکی یەکەمی ساڵی (2022).

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" داوا لە هۆكارە جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن ومیدیا دەکات پەنا بۆ پسپۆر وشارەزایانی بواری ڕاگەیاندن ویاسا وزمانەوانی ببەن بۆ دیاریکردنی زاراوەی گونجاو لە بابەتە کۆمەڵایەتیەکاندا بە تایبەتی لە پرسەکانی ژنان ومنداڵاندا، وبەتایبەتیتر لە لە کاتی قەیرانە مرۆییەکان کە دەرئەنجامی توندوتیژیی چەکدارین، لەبەر هەبوونی هەستیاری توند لە ناو کۆمەڵگە محافزکارەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، وە بۆ خۆلادان لەو زاراوانەی کە لەسەر زاری گشت خەڵکیە.

داواش لە لە هۆكارە جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن ومیدیا دەکات ماوەماوە پێداچوونەوە بکەن بە سیاسەتەکانی نوسینیاندا لەگەڵ یەکخستنی زاراوە بەکارهێنراوەکان لە گوتاری ڕاگەیاندنیاندا، ودیاریکردنی شوێن وپێگەی هەڵەکان وڕاستکردنەوەیان.

 

هەوڵی تێکەڵکردنی کارتەکان.. بۆچی ئاگاداربوون پێویستە لە زاراوەکانی داعش؟

أحمد محمد المصالحة

ئامادەکاری ئەم ڕاپۆرتە

ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی یان ئەوەی کە لە ڕاگەیاندن ومیدیادا بە "داعش" ناسراوە پشتی بە ستراتیژێکی میدیایی بەستووە کە بریتیە لە بەکارهێنانی زاراوەی ئایینی وعەقیدەیی یان ئەو زاراوانەی کە وەك میرات ماونەتەوە لە مێژووی ئیسلامیدا، وە مەبەستی ڕێکخراوەکەش بۆ پاساو هێنانەوەیە بۆ کار وکردەوە تیرۆریستیەکانی لەلایەك، تا وا دابنرێت کە ئەم کار وکردەوانە شەرعین وپشت دەبەستن بە حوکمەکانی شەریعەتی ئیسلامی، ولەلایەکی تریشەوە بۆ گۆڕین وساختەکردنی ڕاستییەکان لەپێناو قەناعەت پێکردنی شوێنکەوتووانی وتۆقاندنی نەیارانی.

هەر لە دەرکەوتنی ئەم ڕێکخراوە لە گۆڕەپانەکەدا، ئۆپەراسیۆن وکردە چەکدارییەکانی هاوشان بوون لوگوڵ چالاکییە میدیاییە دینامیکیە نەرمەکانی کە بەهۆیانەوە زۆربەی هونەرەکانی پەیوەندیکردنیبەکارهێناوە بە شێوازێکی " پرۆفیشناڵانە" لە هەندێك کاتدا، بە تایبەتی پێگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وسەکۆ ئەلکترۆنیەکانی دیکە، بۆ پەخشکردنی هەواڵ وبەیاننامە وچالاکیە چەکداریەکانی خۆی*.

ڕێکخراوەکە لە ڕێگەی ستراتیژی میدیایی خۆیەوە هەوڵی تێکەڵکردنی کارتەکان ویاریکردن بەوزاراوانەی داوە کە پشتیوانی بۆچوونە توندڕەوەکانی ڕێکخراوەکە دەکەن، بۆ نمونە هێرشە چەکدارییەکانی خۆی بە "غەزوات"، وسەرۆکەکەی بە "خەلیفە" ناوهێناوە، وپاساوی بۆ کاری دزی وتاڵانکاریەکانی خۆی هێناوەتەوە وئەوەی کە بردوویەتی بە "غەنائیم" ناوی هێناوە، وئەو ژن وکچانەشی کە ڕفاندونی لە ماڵەکانی خۆیاندا بە "سەبایا" وەسفیکردوون تا کڕین وفرۆشتن وبە کۆیلەکردنیان بە هەموو شێوازەکان حەڵاڵ بێت بۆ چەکدارەکانی.

ئەم زاراوانەش بەشێوازێك لە شێوازەکان دزەیان  کردۆتە ناو هۆکار ودەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەکانی میدیا وڕاگەیاندنەوە، بە هۆکاری جیاواز وەك کەمتەرخەمی وکەمی شارەزایی ولێهاتوویی وبەدواداچوون ونزمی ئاستی هەستیاری، هەر بۆیە دوبارە بەکارهێنراونەتەوە وپێشکەش بە بینەر وخوێنەر کراونەتەوە دەقاودەق وەك ئەوەی کە ڕێکخراوی داعش بڵاویکردونەتەوە بەبێ ڕەچاوکردنی ماناکانیان یان ئەو تەفسیرە ئایینیانەی کە بۆیانکراوە، بێ ئاگا لەو زەرەر وزیانانەی کە لە قوربانیەکان کەوتووە بەهۆی ئەم زاراوانەوە.

"دەزگا وهؤکارەکانی ڕاگەیاندن ومیدیا ئەو زاراوانەیان بەکارهێناوەتەوە دەقاودەق وەك ئەوەی کە ڕێکخراوی داعش بڵاویکردونەتەوە بەبێ ڕەچاوکردنی ماناکانیان یان ئەو تەفسیرە ئایینیانەی کە بۆیانکراوە"

هەر بۆیە ئەم دەستەواژە وزاراوانە لە ڕێگەی هۆکار ودەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەکانی میدیا وڕاگەیاندنەوە چوونە گشت ماڵێکەوە، وهەندێکیشیان بوون بە زاراوەی بەکارهێنراوی باو کە ئەمەش دەرگای واڵاکرد بۆ بەکارهێنانیان لە بوارێکی فراواندا وەك زاراوەی "سەبایا" لە غیاب ونەبوونی زاراوەی جێگرەوە بە شێوازی ڕاست ودروست لەڕووی زمانەوانی ویاساییەوە کە ئەویش زاراوەی "ڕفێندراوان"ە.

داعش کارتەکانی تێکەڵاو بەیەکتر کرد بەهۆی یاریکردنی بە کۆمەڵێك دەستەواژە وزاراوە کە شیاوی لێکۆڵینەوە بوون، بەمەش توانی کە بە ئەسپایی دزەیان پێبکاتە ناو گەشتەکانی هەواڵ وبابەتە ڕۆژنامەوانیەکانەوە، ئەمەش تەنها بە دەزگا ڕاگەیاندنە عێراقیەکانەوە نەوەستا وبەڵکو تێیپەڕاندن بۆ دەزگا میدیایی وڕاگەیاندنە عەرەبی وجیهانییەکانیش کە زمانی عەرەبی پەخش دەکەن.

لێرەوە ولە سەنگەری ئیتیك ومۆڕاڵی کاری ڕۆژنامەوانیەوە پێویست بوو کە دوبارە دڵنیایی بکرێتەوە لە ئاگابوونی زۆر توند لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ زاراوە بەکارهێنراوەکاندا لە ئەدەبیاتی دەستە وتاقمە تیرۆرستیەکان ومیکانیزمی پڕوپاگەندە کردنیان وسەکۆکانی ڕاگەیاندنیان داعش بە نمونە، هەروەها بیرکردنەوەی زۆر لە مانای ئەم دەستەواژە وزاراوانە وئامانج لەبەکارهێنانیان لە گوتاری ڕق وکینەدا کە ئەو دەستە وتاقمە تیرۆرستیانە بڵاوی دەکەنەوە، لەگەڵ درك کردن بە بڕی ئەو زەرەر وزیانانەی کە داویانە لە دەروونی قوربانیان.

*بۆ زانیاری زیاتر سەیری ڕاپۆرتەکانی "جبەخانەی ڕاگەیاندنی داعش" بکە کە "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" بڵاویکردۆتەوە ساڵی 2015

 

 هەوڵی دۆزینەوەی زاراوای جێگرەوە بۆ زاراوەکانی داعش "پرۆسەیەك لەوپەڕی هەستیاریدا"

١- د. هاشم حەسەن ئەلتمیمی

*ڕاگری پێشووی کۆلیژی ڕاگەیاندن لە زانکۆی بەغداد

دیراسەکردن وپێداچوونەوە بە بەسەرهەڵدانی زاراوە زمانەوانیەکان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن وتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وجۆرەکانی دیکەی پەیوەندیکردن لە سەرجەم ئاستەکانیاندا ولە هەموو قۆناغەکانی مێژووی بەشەریەتدا بۆمان دوپات دەکاتەوە کە ئەم زاراوانە ڕەنگدانەوەی ئایدۆلۆجی ئایینی یان سیاسین وچوارچێوەی ڕؤشنبیریی ئەقڵی بەشەری پێکدەهێنن لە کات وشوێنی خۆیاندا وئەم زاراوانەش گەشە دەکەن بە دووبارەکردنەوەیان یان داهێنانکردن لە بەکارهێنانیاندا، وململانێ وناکۆکیە لۆکاڵی ونێودەوڵەتیەکانیش پەرەیان پێدەدەن وشێوازی ڕەواج پێدانیشاین چالاکیان دەکەن، بە جۆرێك لەوانەیە نەیارەکانیش زاراوەی لایەنی بەرانبەر بڵاو بکەنەوە، وە بە پێچەوانەشەوە ڕاستە.

لایەنە ڕکابەر ودژەکان لە هەوڵدان بۆ داڕشتنی زاراوەی زمانەوانی یان وێنەیی یان کردەیی، کە ببێتە هێما وسونبولی کاریگەر لەسەر جەماوەر و وەرگری بەئامانجگیراو بە دەربڕینە کورتە بەهێزەکانی کە هەستی قوربانیەکە دەهەژێنێت وهەوڵی چوونە ناو یادگە وبیرەوەرییەکانی دەدات بە مەبەستی دۆزینەوەی چوارچێوەیەکیبەڵگەیی هاوبەش.

لەکاتی تێڕوانین لە گوتار ودەستەواژە وزاراوەی جەنگە دێرین ونوێیەکانیش دەبینین کە پڕوپاگەندەکانیان  پشتی بەستووە بە بڕێکی زۆر لە هۆکارە دەروونی وتەکنیکیەکان بە مەبەستی کێشکردنی جەماوەر وبەدەستهێنانی متمانەیان.

داعش هێما وڕەمزی کاریگەری بەکارهێنا بۆ ڕاکێشانی شوێنکەوتووانی یان تۆقاندنی نەیارانی لە ڕێگەی زمان وزاراوەی هەڵهێنجراو لە قورئانی پیرۆز یان فەرموودەکانی پێغەمبەر لەگەڵ بەکارهێنانی وێنەی هاندەر بۆ هەستی ئایینی وپەرەپێدانی ئەم زاراوانە لەگەڵ گەورەبوون وتوندبوونەوەی ململانێکە.

ئەم ڕێکخراوە لە پێشدا "ئەلقاعیدە" ودواتر بوو بە دەوڵەتی ئیسلامی وپاشانی خەلافەت، ودەرکەوتنی داعش بە ئاڵا وجلوبەرگی ڕەش وبەکارهێنانی خەتی کوفی کۆن لە نوسینەکانیدا وەك دوبارە بەدەستهێنانەوەی ئاڵای پێغەمبەر موحەمەد و وەبیرهێنانەوەی جەنگەکانی دژ بە بێباوەڕان وهەڵگەڕاوەکان، واتە دوبارە هێنانەوەی ئاڵا ومێزەری ڕەشی عەلەوی وقوڕەیشی وزاراوەکانی سەردەمی یەکەمی"صدر"ی پەیامی ئیسلامی، وەك چۆن ئەبوبەکر بەغدادی وایکرد لە یەکەمین ووتار"خطبة"یدا هەروەك بڵێیت سەردەمی خەلافەتی گەڕاندبێتەوە.

"داعش هێما وڕەمزی کاریگەری بەکارهێنا بۆ ڕاکێشانی شوێنکەوتووانی یان تۆقاندنی نەیارانی لە ڕێگەی زمان وزاراوەی هەڵهێنجراو لە قورئانی پیرۆز یان فەرموودەکانی پێغەمبەر"

کە لە ناونیشانی پێگە ئەلکترۆنیە داعشیەکان دەڕوانین هەر هەموویان هەڵگری زاراوەی زمانەوانی ئیسلامی هاندەرانەن وتەنانەت وێنەکانیشیان هەر وان وپێکهاتەی نوسینەکانیشیان وڕەنگەکانیشیان وایە، لەو ناونیشانانەش.. دابق.. سەربازگەی ئەلبەتتار.. ئەلخەنساء.. ئەلئەنسار.. ئەلجەماعە.. ئەلفەتح.. نیدائی ئیسلام.. سەدای جیهاد.. ئەلبەلاغ.. هەڵقوڵان.. پەیام"الرسالة"..

هەوڵی دۆزینەوەی زاراوەی جێگرەوە وبەدیل بۆ زاراوەکانی داعش هەوڵءکە لەوپەڕی هەستیاریدایە وپێویستی بە ئاگابوونی قووڵ هەیە لە کەلەپووری عەرەبی ئیسلامیدا وهەوڵی دۆزینەوەی زاراوەی جێگرەوە وسەردەمیانە وەك ئەڵتەرناتیڤێك بۆ زاراوەکانی داعش بۆ بەرەنگاربوونی گوتاری ڕق وکینە بەبێ ئیستیفزازکردنی هەستە ئایینیەکان، بەپێی توانا ولەڕێگەی ووتاری میانڕەوانەی پیاوانی ئایینیەوە دەتوانرێت ئەم زاراوە ئەڵتەرناتیڤانە گەشەدار بکرێت وهێواش هێواش بەڕەکە لەژێر قاچی ڕەواجپێدەرانی ڕابکێشرێت، بە دڵنیاییشەوە ئەم پرۆسەیە وابەستەیە بە بەکارهێنانی هێما وسونبولە جێغرەوەکان وگرتنەبەری شێوازی نوێ بە هؤکاری ناڕاستەوخۆ وداهێنراو، هەروەها وابەستەشە بە سروشت وئەنجامی جەنگی دژ بە تیرۆر بە ڕاستەوخۆیی وبە شێوازی نەرم کە خەڵکانێکی زیرەك لە ڤوورە زیرەکەکاندا سەرپەرشتی دەکەن، لەمیانەی هەماهەنگیەکی بەردەوام لە نێوان دەزگا گەورە وزەبەلاحەکانی ڕاگەیاندن ومیدیا لە جیهاندا لەگەڵ ئیدارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە خاوەنداری پێگە وتۆڕە کۆمەڵایەتیە زۆر بەناوبانغ وکاریگەرەکان دەکەن.

*پرۆفسیۆر لە فەلسەفەی ڕاگەیاندندا / نوسەر وڕۆژنامەنووس لە ساڵی (1974)ەوە / چالاکوانی مەدەنی / ژمارەیەکی زۆر لە کتێب وتوێژینەوە وهەزاران ووتاری بڵاوکردۆتەوە

 

هەندێك زاراوەی هەڵەی دزەکردوو لە گوتاری داعشەوە بۆ ناو ڕاگەیاندن وزاراوەی ڕاست ودروستی پێشنیارکراو لە بەرانبەریان لەلایەن پسپۆر وشارەزایانەوە

 

زاراوەی هەڵە

زاراوەی ڕاست ودروست

بەکارهێنان

 

سەبیە – سەبایا

 

ڕفێندراو – ڕفێندراوان

 

 

رزگاربوو – رزگاربووان

 

وەسفی ئەو ژن وکچانەی کە لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە ڕفێندراون

 

وەسفی ئەو ژن وکچانەی کە رزگاریان بوو لە دەستی داعش

 

خەلیفە

 

سەرۆکی رێکخراو

 

وەسفی سەرۆکی رێکخراوی داعش

 

زەوی خەلافەت

 

ئەو زەوییانەی کە رێکخراوەکە دەستیبەسەرداگرتووە

 

ئەو زەوییانەی کە رێکخراوەکە دەستیبەسەرداگرتووە

 

غەزوە – غەزوات

 

هێرش – هێرشەکان

 

ئەو هێرشانەی کە ئەندامانی رێکخراوەکە ئەنجامیان داوە

 

غەنیمە – غەنائیم

 

دزی – دزییەکان

 

ئەو کردەوەی تاڵانی وبڕۆ ودزییانەی کە ئەندامانی رێکخراوەکە ئەنجامیان داوە

 

 

 ڕاپۆرتی یەكەم

 ئیستیغلال كردنی پرسی ژنە ڕفێندراوە ئێزدیەكان بۆ ڕاكێشانی سەرنج وكاریگەریی ڕاگەیاندن

 

 

‎”ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی” چاودێری ڕووماڵە راگەیاندنیەكانی پرسی ڕفاندنی ژنانی ئێزدی دەكات پاش كۆنترۆڵكردنی چەند بەشێك لە پارێزگای نەینەوا (لە باكوری خۆرهەڵاتی عێراق) لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە ”داعش”.

‎بەپێی راپۆرتەكە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی عێراقی وعەرەبی وبیانییەكان(ئەوانەی بە زمانی عەرەبی پەخش دەكەن)، بەشێوەیەكی بەرفراوان هەمان ئەو چەمك ودەستەواژە وزاراوانەیان بەكارهێناوە كە ڕێكخراوە توندڕەوەكە بەكاریهێناون لەكاتی باسكردنی ژنە ڕفێندراوەكاندا لە سەكۆ جیاوازە زانراوەكانی ڕاگەیاندنی خۆیەوە، وئەم دەزگایانەش(عێراقی وعەرەبی وبیانییەكان(ئەوانەی وبیانییەكان(ئەوانەی بە زمانی عەرەبی پەخش دەكەن) چەمك و ووشە راست و وورد ویاساییەكانیان فەرامۆش كردووە بۆ وەسفكردنی قوربانیانی ئەو كردە نامرۆییانە.

‎بە جۆرێك كە زاراوەی سەبیە ”سبیة” كە كۆكەی ”سەبایا ”سبایا”یە بەزۆری بەكارهێنراوە لە ڕووماڵە ڕۆژنامەگەری وڕاگەیاندنیەكانی دەزگاكانی ڕاگەیاندندا بۆ وەسفكردنی ژنان ومنداڵانی ڕفێندراو لەلایەن ڕێكخراوی ”داعش”ەوە لە ڕێكەوتی 15 ی مانگی ئابی ساڵی 2014 دا پاش هێرشكردنە سەر قەزای شەنگال(سنجار) وچەند بەشێكی دیكە لە پارێزگای نەینەوا.

‎كە ئەم زاراوەیەش هەمان ئەو زاراوەیەیە كە ڕێكخراوە تیرۆرستیەكە بەكاریهێناوە بۆ پاساو هێنانەوە بۆ كردەوەكانی كوشتن وڕفاندن وكۆیلایەتی سێكسی كە ئەنجامی داون دەرهەق بە (6417) كەسی ئێزدی كە زوربەی زۆریان ژن ومنداڵن.

‎پسپۆران وشارەزایان وڕۆژنامەنوسانی یاسایی وئەكادیمی خاوەن ئەزموون وڕۆژنامەنوسانی تایبەتمەند بە زمانی عەرەبی ئاماژەیان بە مەترسی بەكارهێنانی چەمك وزاراوەی سەبایا”سبایا” داوە لە وەسفكردنی ئەو ژن وكچانەی كەوتونەتە داوی ڕفاندنی ڕێكخراوی ”داعش”ەوە.

‎ئەم شارەزایانە جەختیان كردۆتەوە كە بەكارهێنانی زاراوەی ڕاست بریتیە لە ”ڕفێندراوان-مختطفات” یان ”ڕزگاربووان-ناجیات” لە چنگی ڕێكخراوی ”داعش”.

‎”ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی” هەستاوە بە تۆماركردنی سەمپڵێك لە ڕووماڵی ڕاگەیاندنی (30) دانە لە هۆكارە جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی وعەرەبی وعێراقی، وڕووماڵەكانیانی شیكردۆتەوە لە ساتەوەختی سەرهەڵدانیەوە لەڕێكەوتی مانگی ئابی ساڵی (2014) ەوە تا كاتی نوسین وئامادەكردنی ئەم ڕاپۆرتە.

ڕاپۆرتی چاودێرییەكە گەیشتە ئەم دەرئەنجامانەی لای خوارەوە:

‎1- زاڵبوونی بەكارهێنانی زاراوەی سەبایا”سبایا” لەلایەن هۆكارەكانی ڕاگەیاندنەوە بۆ وەسفكردن وگوزارشت لە حاڵی ئەو ژن وكچە ئێزدییانەی كەوتبوونە ژێر چنگی ڕێكخراوی ”داعش”ەوە، بە شێوەیەك كە بە تەواوەتی دەهاتەوە لەگەڵ بۆچوونەكانی ئەم ڕێكخراوە توندڕەوە كە بە پەرۆشەوە هەوڵی پێدانی شەرعیەتی دەدا بە كار وكردە تاوانكاریەكانی كە دۆخێكی نامرۆییانەی بۆ ژنان ومنداڵانی كەمینەی ئێزدی لە عێراقدا دروست كردبوو.

‎2- پشتگوێ خستنی بێ پاساو بۆ زاراوەی یاسایی باو وزانراو وناسراو لە یاسا عێراقی ونێودەوڵەتیەكانیشدا، بۆ وەسفكردن وگوزارشت كردن لە دۆخی ئەو ژن وكچانە وناوهێنانیان بە ”ڕفێندراوان-مختطفات” یان ”ڕزگاربووان-ناجیات” كە دوچاری دەستدرێژی كردنەسەری زۆر گەورەوگران هاتوون بە تاك وبەكۆمەڵ لەسەر دەستی ئەندامانی ڕێكخراوێكی تیرۆرستی بەپێی پێناسەی كۆی دامەزراوەكانی یاسادانان لەو دەوڵەتانەی كە ئەو هۆكارانەی ڕاگەیاندنی تێدا چالاكە كە چاودێریكردنەكە گرتونیەتەوە.

‎3- هەندێك لە هۆكارەكانی ڕاگەیاندن زاراوەی سەبایا”سبایا”یان لە نێوان دوو كەوانەی بچوكدا داناوەكە بە هێمای (تنصیص) ناسراوە، وەك ئاماژەیەك كە زاراوەكە زاراوەیەكی دەرەكیە وئەمەش وەك هەوڵێك بۆ خۆقوتاركردن لە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی لە بابەتەڕاگەیاندنیەكانیدا.

‎4- نەبوونی سیاسەتێكی نوسینەكی یەكگرتوو لەناو هەندێك لە دامەزراوەكانی ڕاگەیاندندا، وە لە پرسی ژنان وكچانی ڕفێندراوی ئێزدیدا هەندێك جار زاراوەی ”ڕفێندراوان-مختطفات” بەكارهاتووە وهەندێك جاری دیكە زاراوەی ”سەبایا-سبایا” بەكارهاتووە كە ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەبوونی جیاوازی لە بیروبۆچوون وتێڕوانینی سەرنوسەرەكاندا، لەگەڵ نەبوونی چاودێری ئیداری وبەدواداچوونی یاسایی لە دیاریكردنی زاراوەی شیاو ودروست بۆ بەكارهێنان.

‎5- گۆڕینی وەسفكردن وگوزارشت كردن لە دۆخی ئەو ژن وكچانە لەلایەن هەندێك لە هۆكارەكانی ڕاگەیاندن كە سەرەتا بە سەبایا”سبایا” ناوبراون ودواتر كراون بە ”ڕفێندراوان-مختطفات” یان ”بەدیلگیراوان-أسیرات” پاش تێپەڕبوونی ماوەیەك، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە پێداچونەوە كراوە بە سیاسەتی نوسیندا بەشێوەیەك كە ئەو هەڵانەی كە ئەو دەزگایانە پێشتر تێیكەوتوون ڕاست بكرێتەوە وتێبپەڕێندرێت.

‎6- هەندێك لە نوسینگە حكومیەكانیش هاوشێوەی دەزگاكانی ڕاگەیاندن كەوتنە هەمان هەڵەوە بەهۆی بەكارهێنانی زاراوەی سەبایا”سبایا” لەبری زاراوەی ”ڕفێندراوان-مختطفات”، ولە هەندێك لە ڕاگەیەنراوە حكومیەكاندا بەكاریانهێنا وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو ژن وكچە ئێزدییانەی لەژێر چنگی ”داعش”دان. كە ئەمەش ئاماژەیە بۆ كاریگەریی هۆكارە جیاواز وجۆراوجۆرەكانی ڕاگەیاندن بەتایبەتی ئەوانەیان كە ناسراون ومتمانەیان زیاترە لە دروستكردنی هۆشیاری بەكۆمەڵدا، لەگەڵ مەترسی ساكاری وبێ موبالاتی لە دیاریكردنی زاراوەی یاسایی دروست بۆ وەسفكردن وگوزارشتكردن لە كار وكردە تاوانكاریەكانی گروپە تیرۆرستیەكان ودەستە وتاقمە چەكدارەكان.

‎7- تەوزیفكردنی ئەو بارودۆخە قورس ونامرۆییەی كە ژن كچە ئێزدییەكان. پێیدا تێپەڕیون بۆ كاریگەری و ووروژاندنی ڕۆژنامەوانی، وەك نوسینی مانشێت كە دەربڕین. وئاماژەی سێكسی لەخۆبگرێت.

‎8- ناوهێنانی ڕفێندراوە ئێزدیەكان بە ”بەدیلگیراوان-أسیرات” لەلایەن هەندێك لە هۆكارەكانی ڕاگەیاندنەوە كە ئەم وەسفەش نەگونجاوە بۆیان چونكە ئەوان شەڕكەر نەبوون وسەر بەهیچ لایەنێكی چەكدار نەبوون و لە مەیدان وگۆڕەپانی جەنگیشدا نەگیراون.

‎9- هەندێك لە هۆكارەكانی ڕاگەیاندن بە ویست پشت بەست بوون بەو بابەتانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاوكراونەتەوە لە هەواڵ و وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی، بەبێ دڵنیابوون لە ڕاستی ئەو بابەتانە ولە سەرچاوەكانیشیان.

راسپاردەكان

‎1- لەسەر هۆكارەكانی ڕاگەیاندن پێویستە كە پەنا ببەن بۆ شارەزایانی بواری یاسا وڕاگەیاندن ومیدیا وزمان بۆ دیاریكردنی زاراوەی گونجاو لە پرسە كۆمەڵایەتییەكاندا وبەتایبەتی لە بواری ژنان ومنداڵاندا، وبەتایبەتی تریش لە كاتی ئەو قەیرانە مرۆییانەی كە سەرهەڵدەدەن بەهۆی توندوتیژی چەكداریەوە، لەبەر هەستیاریی زۆری ئەو بابەتانە لەنێو كۆمەڵگەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا كە كۆمەڵگەی كۆنزێرڤاتی وترادیشناڵن، وهەروەها خۆلادان لەو زاراوانەی كە لەسەر زاری زۆرینەی خەڵكن.

‎2- پێویستە لەسەر سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن كە ماوە ماوە پێداچونەوە بكەن بە سیاسەتی نوسینیاندا لەگەڵ یەكخستنی زاراوە بەكارهاتووەكان لە گوتاری ڕاگەیاندنیاندا، ودیاریكردنی شوێنی هەڵەو كەلێن وكەموكورتیەكان وڕاستكردنەوەیان.

‎3- لەسەر یاساناسان وسەندیكا وكۆمەڵە وڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی پێویستە كە ڕووبەڕوو بەرەنگاری ئەو هەڵانە ببنەوە كە لە ڕاگەیاندن ومیدیاكانەوە سەرچاوە دەگرن، لەگەڵ دیاریكردنی ئەو چەمك و ووشانەی كە دەبنە هۆی دروستبوونی هۆشیاری لای وەرگر بەشێوازێك كە ئامادەگی زیاتری لا دروست بكات بۆ وەرگرتنی ئەو شیكردنەوە توند وپەڕگیرانە كە گروپە تیرۆرستیەكان مزگێنیان بۆ دەكەن، وزیاتر لێبووردەن. دەربارەی ئەو پێشێلكارییانەی كە دەكرێن. دەرهەق بە مافی ڕۆڵەكانی كەمینە ئایینییەكان.

‎4- بانگەوازكردنی ڕێكخراوە مافپەروەرە پەیوەندارەكان بە مافی كەمینە ئایینییەكان وكەسایەتیە ناسراو وخاوەن پێگەكان لە ڕۆڵەكانی ئەو كەمینانە لە نمونەی ”نادیا موراد” كە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە بۆ چڕكردنەوەی فشارەكانیان لەسەر دەزگاكانی ڕاگەیاندنی عەرەبی ونێودەوڵەتی بۆ گۆڕینی فەرهەنگی ئەو ووشانەی كە بەكاریاندەهێنن لە ڕووماڵ كردنی هەواڵی كردەوە وجوڵە تیرۆرستییەكانی كۆمەڵ وگروپە جیهادییەكان بەتایبەتی، بۆ وەسفكردنی ئەو كردانەی ئەوان پێی هەڵدەستن وەك ”تاوانی تەواو” وپاساو نەهێنانەوە بە بیانووی ڕێساكانی بێلایەنی وبابەتی بوون، بەتایبەت لە بەردەوامیی ئەنجامدانی تاوانی هاوشێوە لە ناوچەكانی خۆرئاوای ئەفریقیا وچەند ناوچەیەكی ئاسیا كە ئاماژەیە بۆ گرنگی ڕێكەوتنەكە.

رای شارەزایان

‎پسپۆران وشارەزایان وڕۆژنامەنوسانی یاسایی وئەكادیمی خاوەن ئەزموون وڕۆژنامەنوسانی تایبەتمەند بە زمانی عەرەبی لە دەربڕینی ڕای خۆیاندا ئاماژەیان بە مەترسی بەكارهێنانی چەمك وزاراوەی سەبایا”سبایا” داوە لە وەسفكردنی ئەو ژن وكچانەی كەوتونەتە داوی ڕفاندنی ڕێكخراوی ”داعش”ەوە.

‎ئەم شارەزایانە جەختیان كردۆتەوە كە بەكارهێنانی زاراوەی ڕاست بریتیە لە ”ڕفێندراوان-مختطفات” یان ”ڕزگاربووان-ناجیات” لە چنگی ڕێكخراوی ”داعش”.

پێویستیی گۆڕینی زاراوەكان

مامۆستای زانكۆ د. هاشم حەسەن

‎پلەی مامۆستای هەیە لە فەلسەفەی ڕاگەیاندندا، نوسەر وڕۆژنامەنوسە لە ساڵی 1974، ژمارەیەكی زۆر لە كتێب وتوێژینەوە وهەزاران ووتاری بڵاوكردۆتەوە، وبۆ ماوەی ساڵانێكی دوور ودرێژ ڕاگری كۆلیژی ڕاگەیاندن بووە لە زانكۆی بەغدا.

‎مامۆستا حەسەن لە لێكۆڵینەوەیەكدا بە ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕاگەیاند: ”داعش هێمایەكی ووروژێنەری هەستەكانی بەكارهێناوە بە مەبەستی ڕاكێشانی لایەنگران یان تۆقاندنی نەیار وڕكابەرانی لە ڕێگەی زمان وزاراوەی وەرگیراو لە قورئانی پیرۆز یان. فەرمودەكانی پێغەمبەر (د.خ) لە پێناو ئەفراندنی وێنەیەكی هاندەر بۆ هەست وسۆزی ئایینی”.

‎ئەم مامۆستایەی ڕاگەیاندن جەخت دەكاتەوە كە هەوڵی دۆزینەوەی زاراوەی گونجاو وەك ئەڵتەرناتیڤێك بۆ زاراوەكانی داعش بابەتێكە ”لەوپەڕی هەستیاریدایە، پێویستی بە زانین وشارەزایی قووڵ هەیە لەبارەی كەلتوری عەرەبی ئیسلامی”.

‎وە ”هەوڵی دۆزینەوەی ئەم زاراوەی ئەڵتەرناتیڤی هاوچەرخ پێویستە بەردەوام كاری بۆ ئەنجام بدرێت بەبێ ئیستیفزازكردنی هەست وسۆزی ئایینی، لە ڕێگەی ووتارگەلێكی میانڕەوانەوە كە هێدی هێدی بەڕەكە لەژێر پێی هاندەرانی گوتاری ڕق وكینە دەربهێنێت”.

زاراوەی سەبییە”سبیة” لە تەرازووی یاسادا

دلۆڤان بەرواری

‎هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسا وڕۆژنامەنوسی بنكۆڵكاری كە سەرۆكایەتی تۆڕێك لە پارێزەرانی خۆبەخش دەكات بۆ بەرگریكردن لە ئازادی ڕادەربڕین

‎دلۆڤان بەرواری لە لێكۆڵینەوەیەكدا بە ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕاگەیاند: ”ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) كۆمەڵێك زاراوەی بەكارهێناوە كە دەریهێناون لە تێڕوانینە ئایینی وعەقیدەییەكان، ولە ئەدەبیاتی خەلافەتی ئیسلامی، وبەشێوەیەكی ڕێكوپێك وڕێكخراو ودیراسە بۆكراو ئەم زاراوانە بڵاو بكاتەوە تا ببێتە بەشێك لە واقیع وزمانی بەكارهێنراوی باو لەلایەن هەمووانەوە”.

‎ووتیشی كە ”ڕێكخراوەكە(داعش) بە ئاكاری توانیویەتی لە ماوەی فراونبوونیدا وا لە خەڵك بكات ئەم زاراوانە  لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەكاربهێنن بەشێوەیەكی ئاسایی، ولەمەش زیاتر ئەم زاراوانە دزەیان كردۆتە ناو ناوەرۆكی میدیایی وڕاگەیاندنەوە لە زۆربەی دامەزراوەكانی ڕاگەیاندندا، بەبێ ئەوەی كە ئەو دەزگا ودامەزراوانە بزانن كە ئەم زاراوانە لەوانەیە نایاسایی بن، یان. بەشێوەیەك لە شێوەكان وەك زاراوەی گوتاری ڕق وكینە لێیان بڕوانرێت وئەژمار بكرێن وسنووری تایبەتی هەندێك لە توێژەكانی ناو كۆمەڵگە ببەزێنن”.

زاراوەی سەبییە”سبیة” هیچ بنەمایەكی یاسایی نیە

‎بەرواری ڕوونیكردەوە كە ووشە وزاراوەی سەبییە”سبیة” لە زمانی عەروبیدا بەم شێوەیەیە (سَبَى العَدُوَّ سَبْياً وسِباءً: أسَرَهُ، كاسْتَباهُ، فهو سَبِيٌّ وهي سَبِيٌّ أيضاً، وجمعها: سَبايا)، كە ئەمەش بە مانای دیل یان بەدیلگیراو دێت، واتە ئەو ژن یا كچەی لە شەڕدا بەدیل دەگیرێت، وبەپێی بیروباوەڕە ئایینییەكان ئەم كەسە بەدیلگیراوە دەبێتە كۆیلەی ئەو كەسەی كە بەدیلی گرتووە ودەبێت بە موڵكی ئەو، وبەم جۆرەش دەكەوێتە ژێر ڕكێف وفەرمانیەوە ودەبێت بە خاوەنی ودەتوانێت چۆنی بوێت وا مامەڵەی لەگەڵدا بكات بە هەموو شێوازێك وەك (كارپێكردن، لاقەكردن، تەنانەت فرۆشتنیشی).

‎دلۆڤان ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەم زاراوەیە لە ئەدەبیاتی ئیسلامیدا بەكارهێنراوە وبەو ژن وكچانە ووتراوە كە لە شەڕەكاندا بەدیلگیراون وبەسەر چەكدارە شەڕكەرەكاندا دابەشكراون وەك بەشێك لە دەستكەوتەكانی شەڕ، هەر لەمەشەوە ڕێكخراوی داعش  ئەم زاراوەیەی دەرهێناوە وبەكاریهێناوە دەرهەق  بەو ژن وكچانەی كە ڕفاندونی بەتایبەتی ژنان وكچانی ئێزدی.

‎بەرواری جەخت دەكاتەوە كە بەكارهێنانی ئەم زاراوەیە هیچ بنەمایەكی یاسایی نیە، لەبەرئەوەی ”یاسا لە بنەڕەتدا ڕێگە بە بەدیلگرتنی ژنان ومنداڵان نادات لە شەڕ وناكۆكیەكاندا، ولەكاتی بەدیلگرتنیشیاندا پێویستە بەپێی بنەماكانی مافەكانی مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت كە كەرامەت وشكۆی مرۆڤانەیان دەپارێزێت وهەر دەستدرێژییەك بۆ سەر ئەوان بە تاوان دادەنێت”.

بەپێی یاسا ژنان وكچانی ئێزدی ”ڕفێندراو-مختطفات”ن

‎سەبارەت بە دۆخی تایبەت بەو ژن وكچە ئێزدییانەی كە كەوتونەتە ژێر دەستی چەكدارانی ڕێكخراوی (داعش)ەوە،  ئەوان ”ڕفێندراون، واتە دوچاری تاوانی ڕفاندن بوون بەپێی یاسا” بەپێی ووتەكانی بەرواری.

‎ئاماژەشی بەوەدا كە ”ناكرێت بەپێی یاسا ئەوان بە دیل ناوببرێن چونكە بەدیلگرتن كاتێك دەبێت كە ناكۆكی وشەڕ هەبێت لەنێوان كیان وقەوارەی نێودەوڵەتیدا (دوو دەوڵەت یان زیاتر)، بەڵام ئەم ڕێكخراوە كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەك باندێكی تاوانكاری(عصابة) پۆلێنكراوە وهەر كارێك كە پێی هەڵدەستێت ناچێتە چوارچێوەی ڕێساكانی ”یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی-القانون الدولي الانساني” بەڵكو وەك تاوانی تەواو پۆلێن دەكرێت.

‎بەرواری دوپاتی دەكاتەوە كە هەر بەپێی ئەم بنەمایە بەكارهێنانی زاراوەی سەبییە”سبیة” یان سەبایا”سبایا” دۆخی یاسایی قوربانیان دەگۆڕێت بەشێوەیەكی جیاواز لە واقیع لەگەڵ پێدانی پاساو  وڕەهەندێكی ئایینی عەقیدەیی بەو تاوانانەی كە ڕێكخراوی (داعش) ئەنجامی داون.

زاراوەی سەبییە”سبیة” لە زماندا

د. ئەحمەد حسێن ئەلزوفەیری

‎خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرا ومامۆستای زمانی عەرەبی، چەندین ووتار ولێكۆڵینەوەی هەیە لە بواری ڕاگەیاندندا.

‎د. ئەحمەد دەڵێت لە لێكۆڵینەوەیەكدا بە ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی دەڵێت كە پێناسەی زمانەوانی بۆ زاراوەی سەبی”سبي” ئەمەیە: (بردنی هەر شتێك لە ووڵاتێكەوە بۆ ووڵاتێكی دیكە بەزۆرەملێ، وسەبی”سبي” بە مانای بەدیلگرتن دێت، ودەوترێت دوژمنی بەدیلگرت وەكو دیل، وچاوگەكەشی سیبائە”سباء”، وبۆ مێینەش سەبییە”سبیة”  بەكاردێت وكۆی زاراوەكەش بریتیە لە ووشەی سەبایا”سبایا”یە - سَبَى العَدُوَّ سَبْياً وسِباءً: إذا أَسَرَهُ وأَخَذَهُ قَهْراً، فهو سَبِيٌّ، والأُنْثَى سَبِيَّةٌ ومَسْبِيَّةٌ، والنِّسْوَةُ سَبايا).

‎زوفەیری ئاماژەی بەوەشدا كە لە ڕووی زاراوەییشەوە ئەم ووشەیە بۆ ژنان وكچانی دوژمن دێت كە لە جەنگەكاندا دەگیرێن، وئەم زاراوەیە پاشخان وباكڕاوندێكی ئایینی هەیە بەهۆی ناوهاتنی لە فەرمودەكانی پێغەمبەر وژیاننامەكەیدا.

‎لەڕووی میدیایی وڕاگەیاندنەوە مامۆستاكەی زمانی عەرەبی ڕوونیكردەوە كە ”هەڵەیە ئەم زاراوەیە بەكاربهێنرێت دەرهەق بەو ژن وكچانەی كە داعش ڕفاندونی، چونكە بەو كارە ئێمە ئەو تێگەیشتنە دەچەسپێنین كە ئێمە دوژمنین و(داعش)یش نوێنەرایەتی ئیسلام دەكات، لە كاتێكدا ناوهێنان و وەسفكردنی یاسایی ولۆژیكی بۆ ئەم كارە بریتیە لە ڕفاندن وبازرگانیكردن بە مرۆڤەوە”.

ڕووماڵی ڕاگەیاندن ومیدیایی

یەكەم: چەند نمونەیەك لەسەر ئەو دەزگایانەی ڕاگەیاندن كە زاراوەی ”سەبایا-سبایا”یان بەكارهێناوە

 1- كەناڵە ئاسمانیەكان

كەناڵی ئەلسۆمەرییە

‎بەبێ هێمای ”تنصیص”

من سوق السبايا الى رسامة معروفة.. سهيلة العراقية تجسد وحشية "داعش ...

ادانة "داعشية" اشترت طفلة من سبايا التنظيم وشاركت بقتلها في العراق

وثائق تظهر هوس "دولة داعش" .. اللحى والسبايا

سبية داعش.. الايزيدية فريدة تمحو ذكريات المأساة بـ"فرحة العمر"

‎لەگەڵ هێمای ”تنصیص”

الحشد الشعبي يعلن مقتل مسؤول "السبايا" الايزيديات بقصف صاروخي ...

صبية ايزيدية من "سبايا داعش" تضطر للاختيار بين ابنها والهرب من الموصل

"داعش" يعرض مجموعة من النساء في "سوق السبايا" بالحويجة

"داعش" يحدد أسعار النساء "السبايا" بحسب أعمارهن بعد انخفاض كبير في موارده

 كەناڵی دیجلە

‎بەبێ هێمای ”تنصیص”

قناة دجلة تكشف فيديو يظهر عناصر داعش العرب يبيعون الفتيات الايزيدات ويتبادلوهن كسبايا

في تلعفر.. غموض في اختفاء سبايا داعش

تفاصيل جديدة يكشفنها زوجات الدواعش وكيفية بيع السبايا

استعادة أول سبية عراقية بيعت 5 مرات على يد داعش الارهابي

‎لەگەڵ هێمای ”تنصیص”

داعش يبيع نساء "سبايا" في الحويجة

القبض على مسؤول "السبايا" بداعش في ايسر الموصل

كەناڵی ئەلڕەشید

‎بەبێ هێمای ”تنصیص”

‎القبض على ما يسمى مسؤول السبايا بداعش في عملية امنية بأيسر الموصل

الشرطة الاتحادية تعثر على معمل لتفخيخ العجلات ومنزل اتخذه داعش معتقلا للسبايا جنوب الموصل

علاوي يدعو الى التحرير وانصاف ضحايا سنجار

كەناڵی رووداو

‎بەبێ هێمای ”تنصیص”

سبايا الخلافة... باعوني ثلاث مرات في يوم واحد

سبايا الخلافة... "لولا خيانة جيراننا لما احتل داعش أي قرية إزيدية"

سبايا الخلافة... أسعار اللواتي لا يعرفن العربية كانت أدنى

سبايا الخلافة.. "اتخذوا طفلتي الرضيعة رهينة حتى "يغتصبوني

سبايا الخلافة.. خاننا السائق الذي كان يفترض أن ينقذنا

 الفلوجة.. داعش باع 100 سبية سورية في سوق النخاسة 

‎لەگەڵ هێمای ”تنصیص”

داعش يبيع "السبايا" عبر الفيسبوك

"سبية" هدية للفائز بجائزة حفظ القرأن الكريم

كەناڵی ئافاق (افاق)

‎بەبێ هێمای ”تنصیص”

الشرطة الاتحادية تعثر على معمل لتفخيخ السيارات وسجن للسبايا جنوب الموصل

"أبو سراقة" يروي مجزرة الإيزيديين: قتلنا الذكور.. وأخذنا الفتيات سبايا‏

‎‏‎لەگەڵ هێمای ”تنصیص”

القبض على دواعش في الموصل يبيعون "السبايا" و يقتلون رجال الشرطة

القبض على مسؤول "السبايا" في داعش بأيسر الموصل

كەناڵی ئەلفورات

بەبێ هێمای ”تنصیص”

عصابات داعش تسبي أكثر من 4000 امرأة في ظاهرة تعد الأعنف ضد المرأة

نائبة يزيدية تناشد الحكومة لإنقاذ السبايا الإيزيديات في الأنبار

باع 130 امرأة كسبايا من خلال استدراجهن بالزواج

لەگەڵ هێمای ”تنصیص”

القاء القبض على مسؤول "السبايا الايزيديات"

القبض على مسؤول "السبايا" في داعش بأيسر الموصل

تحرير فتاة إيزيدية "من السبايا" من داخل بغداد!

 2- ئاژانس وپێگە هەواڵییەكان

 ئەلغەد پرێس (الغد برس)

 بەبێ هێمای ”تنصیص”

احدهم يبيع النساء.. القاء القبض على 7 دواعش مطلوبين للقضاء في نينوى

الايزيديات في البعاج..سبايا يواجهن خطر الاغتصاب او اعتناق دين جديد

داعش يفتتح سوقا لبيع السبايا قرب احد جوامع الفلوجة بسعر 500-2000$

براثا نيوز

 بەبێ هێمای ”تنصیص”

سوق داعش للنخاسة.. بيع سبايا في الفلوجة

"داعش" يفتتح سوق سبايا جديد حصري للـ"مهاجرين" بالموصل

تحرير سبايا ايزيديات من "داعش" في الرقة

لەگەڵ هێمای ”تنصیص”

سجن "سبايا داعش"

مصلاوي يشتري "سبايا" من داعش الوهابية بـ 280 دولارا ويطلق سراحهن في كركوك!

 ئاژانسی (الوكالة الاخبارية)

 بەبێ هێمای ”تنصیص”

أحدهم باع النساء كسبايا .. الأمن يعتقل سبعة عناصر من "داعش" في الموصل

سبايا داعش للبيع علي مواقع التواصل الاجتماعي

شاهد الوثيقة .. داعش يحدد أسعار السبايا و"الغنائم"!

ئاژانسی مەعلومە (وكالة معلومة)

بەبێ هێمای ”تنصیص”

ارهابيو داعش يبيعون السبية الايزيدية بـ″500″ دولار

زوجة الإرهابي ″أبو سياف″ المعتقلة في بغداد سبية إيزيدية

“داعش” يبيع 3000 سبية ايزيدية عبر “واتساب”

 ئاژانسی (بەغداد ئەلیەوم)ی هەواڵی (وكالة بغداد اليوم الاخبارية)

بەبێ هێمای ”تنصیص”

صراع الدين والانتماء يجبر الايزيديات السبايا على التخلي عن اولادهن.. لا احد يرحب بهم في العراق !

القبض على "ابو شيماء البيتوتي" مسؤول السبايا الايزيديات في البعاج

اتهام سعوديين واماراتيين بشراء سباياً ايزيديات من داعش بمبالغ كبيرة.. مصيرهن بيد هذه الزعامات

 لەگەڵ هێمای ”تنصیص”

القوات الامنية مطالبة بالتحقيق مع أهالي تلعفر بشأن "السبايا"

مەوازين (موازین)

بەبێ هێمای ”تنصیص”

في ذكرى سبي الفتيات... الإيزيديون يشيعون ضحايا الغارات التركية

بمبالغ ضخمة.. سعوديون وإماراتيون متهمون بشراء سبايا ايزيديات من داعش

ئاژانسی (نون)ی هەواڵی (وكالة نون الخبرية)

بەبێ هێمای ”تنصیص”

داعش يعرض النساء في الموصل للبيع سبايا ويختار الجميلات لأمرائه

الاعلام الامني تعلن اعتقال ما يسمى مسؤول السبايا في تنظيم "داعش" بالموصل

بالصورة: مسؤول السبايا الايزيديات في داعش بقبضة لواء الطفوف

لەگەڵ هێمای ”تنصیص”

(داعش) يحتجز 40 من قياداته بأمر من البغدادي بتهم الاختلاس و"تهريب السبايا"

داعش يبيع نحو 300 من النساء العراقيات الأيزيديات "سبايا" بـ1000 دولار للفتاة

ئاژانسی (الوكالة المستقلة)

‎بەبێ هێمای ”تنصیص”

وثيقة تكشف فتوى داعش عن أحكام جماع السبايا

تعاليم “داعشية” حول التمتع بالسبايا لإغراء الشباب

‎لەگەڵ هێمای ”تنصیص”

إحدى “سبايا داعش” تروي قصصاً مؤلمة عن بشاعة الإرهاب

داعش يعلن أسعار “السبايا” لتمويل عملياته + وثيقة

"يس عراق"

‎بەبێ هێمای ”تنصیص”

القوات الأمنية تعثر على المنزل المخصص للنساء السبايا جنوب الموصل

زوجات «داعش»… عزلة وسبايا بآلاف الدولارات

اعتقال سبعة ارهابيين احدهم كان ببيع النساء كسبايا في الموصل

‎لەگەڵ هێمای ”تنصیص”

فيديو وصور.. سجن “سبايا داعش”

الشرطة الاتحادية: العثور على منزل “سبايا” داعش الارهابي جنوب الموصل

گلگامش پرێس (كلكامش برس)

‎بەبێ هێمای ”تنصیص”

روايات جديدة لتجارة داعش بالسبايا.. والنجاة بالعوق

تحرير جديد لسبايا داعش من الإيزيديات

صور صادمة.. فتيات معروضات للبيع بمزاد داعشي للسبايا

‎لەگەڵ هێمای ”تنصیص”

القبض على مسؤول “السبايا” في نينوى

محاكمة المانية اشترت طفلة “سبية” من داعش وهذا ما فعلته بها

ئەلترا عێراق (الترا عراق)

‎بەبێ هێمای ”تنصیص”

سبايا الإيزيديين

ثار على أمه السبية بسكين.. ماذا تعرف عن "أشبال الخلافة" في المخيمات والسجون؟

تەسریبات نیو (تسريبات نيوز)

‎بەبێ هێمای ”تنصیص”

بعد عام على كارثة سنجار.. الإيزيديون يسألون عن مصير السبايا لدى داعش

دخيل تؤكد تورط “طبيب داعش” بسبي الأيزيديات

الحشد يقتل قيادياً بداعش مسؤول عن سبي الإيزيديات في تلعفر

‎لەگەڵ هێمای ”تنصیص”

خليجيون متهمون بشراء “سبايا” أيزيديات من داعش بمبالغ ضخمة

شەفەق نیوز (شفق نيوز)

‎بەبێ هێمای ”تنصیص”

بعد اختراقه حصن داعش.. هل يستطيع ابو شجاع تحرير جميع السبايا ووقف موجات الهجرة

روايات مروعة لإيزيديات كن سبايا لدى داعش

‎لەگەڵ هێمای ”تنصیص”

خليجيون متهمون بشراء "سبايا" أيزيديات من داعش بمبالغ ضخمة

 "سبايا" ايزيديات على خطوط القتال يبحثن عن الانتقام

ناس نيوز

‎بەبێ هێمای ”تنصیص”

عوائل في الموصل تحتفظ بـ السبايا .. حصيلة جديدة للإيزيديين الناجين من داعش

صحيفة: عرب وخليجيون من 3 دول اشتروا سبايا عراقيات

القبض على مسؤول السبايا في تنظيم داعش بنينوى

3- ڕۆژنامەكان

ڕۆژنامەی (الصباح الجديد)

‎بەبێ هێمای ”تنصیص”

سبايا أيزيديات يروين حكايات النار في جحيم داعش

داعش يستعمل موانع الحمل مع السبايا الأيزيديات

السبايا و نساء الموصل والرقة دروع بشرية لمقاتلي داعش

‎لەگەڵ هێمای ”تنصیص”

طفل ايزيدي شهد بيع أمه وشقيقاته كـ “سبايا” وطفلة نسيت لغتها بعد خطفها

مطالبات بعقد جلسة خاصة لبرلمان كردستان لمناقشة وضع «السبايا» الايزيديات

“داعش” يوزّع “السبايا” بين الفائزين بمسابقات رمضان

ڕۆژنامەی (الزوراء)

‎بەبێ هێمای ”تنصیص”

بعد سنوات ..سبايا يبحن بحلمهن بعد سنوات من جحيم “داعش

سبايا اجبرن على التبرع بالدم لارهابيي داعش

باعوها واشتروها في اطار الاستعباد الجنسي لاكثر من عامين .. ايزيدية كانت سبية لدى تنظيم “داعش” خائفة على مصير اخريات

‎لەگەڵ هێمای ”تنصیص”

أفعال مرعبة للداعشيات بحق الأيزيديات “السبايا” داخل سوريا

داعش الارهابي يفرض قوانين للتعامل مع “السبايا والعبيد"

ڕۆژنامەی (المدى)

‎بەبێ هێمای ”تنصیص”

السبايا الإيزيديات ... الصمت المعلَّب بعلامة العار

قبائل موصلية تحظر على أبنائها الداعشيين سبي النساء

مجلس المرأة الكردستاني يطالب حكومة الإقليم بالتحقيق مع أم سياف بشأن السبايا الايزيديات

 دووەم: چەند نمونەیەك لەسەر بەكارهێنانی زاراوەی سەبایا”سبایا” لە میدیا وڕاگەیاندنی ڕێكخراوی (داعش)دا

‎”داعش” زاراوەی ”سەبایا-سبایا”ی بەكارهێنا دەرهەق بەو ژن وكچە ڕفێندراوانەی كە لە كەسوكاریان ڕفێندران لەلایەن چەكدارانی ڕێكخراوەكەوە كاتێك هاتنە ناو شار وگوندەكانی پارێزگای نەینەوا لە ناوەڕاستی ساڵی 2014، وئەم زاراوەیەی خستە نزو زۆرێك لە بابەتە بینراو وچاپكراوەكانیەوە. نمونەش لەسەر ئەمە بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2014 كە تیایدا ژمارەیەك لە چەكدارانی ڕێكخراوەكە دەردەكەون كە لە ژوورێكی قەرەباڵغدا دانیشتوون ولەسەر یەكێك لە دیوارەكانی ژوورەكە ئاڵا ولۆگۆی ڕێكخراوەكە هەڵواسراوە وچەكدارەكانیش چاوەڕێی دابەشكردنی ڕفێندراوەکان دەكەن بەسەریاندا.

‎هەر لە ڤیدیۆكەدا؛ كەسێك دەڵێت: ”ئەمڕۆ ڕۆژی بازاڕی ”سەبایا-سبایا”یە، ڕۆژی بازاڕی ئەوانەیە كە بەهۆی ئیمانتانەوە دەستتان كەوتووە وبۆتە موڵكی خۆتان، ئەمڕۆ ڕۆژی دابەشكردنە، ئەمڕۆ هەر یەك لە ئێمە بەشی هەیە ” ئەمەی ووت كاتێك كە دەستی بە ڕیشە درێژەكەیدا دەهێنا هەر لەو گرتەیە ڤیدیۆییەدا دەڵێت ”هەر كەس بیەوێ سەبییە”سبیة”ەكەی خۆی بفرۆشێت ئەوا من لێی. دەكڕم”.

‎لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2014 دا، ڕێكخراوەكە چاپكراوێكی بڵاوكردەوە لەژێر ناوی ”ڕێبەری سەرجێیی كردن لەگەڵ سەبایاكان”، كە ژمارەیەك پرسیاری لەخۆ گرتبوو دەربارەی چۆنیەتی مامەڵە كردن لەگەڵ ڕفێندراوەکان ئەوانەی كە ڕێكخراوەكە بە زاراوەی سەبایا”سبایا”كان ناوی دەبردن.

 

‎ڕێكخراوەكە هەر بە بابەتی میدیایی وڕاگەیاندنەوە نەوەستا، وچەندین بڵاوكراوە وئاگاداری بڵاوكردەوە كە ئەو زاراوەیەی تێدا بوو هەر وەك چۆن لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2015 دا كردی كاتێك لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە بۆ بەشداریكردن لە كێبڕكێیەكدا كە سێ خەڵاتی یەكەمی كێبڕكێكە بریتی بوون لە سێ سەبییە”سبیة” كە لە ڕاگەیەنراوەكەدا وا ناوی بردبوون.

سێیەم: چەند نمونەیەك لەسەر بەكارهێنانی زاراوەی سەبایا”سبایا” لە ڕاگەیاندنی ودیاریكردنی حكومی عێراقیدا

‎هەندێك لە بەیانە فەرمیەكانی بەرپرسە حكومییە دیارەكان زاراوەی ”سەبایا-سبایا”ی لەخۆگرتووە وەك ئاماژەیەكی ئەوان بۆ ئەو ژن وكچانەی كە ڕفێندران لەلایەن ڕێكخراوی ”داعش”ەوە كاتێك هاتنە ناو پارێزگای نەینەواوە، ئەمانەش نمونەن لەسەر ئەو بابەتە:

سەرۆكایەتی كۆمار

‎فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری پێشوو بە بۆنەی یادی سێیەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژ كردنی ئێزدییەكانەوە ووتارێكی پێشكەشكرد لە كۆنفراسێكی تایبەت بەو یادەدا كە لە بەغداد بەسترا، لە ڕێگەی ڕاوێژكارەكەیەوە(قەحتان ئەلجبوری) كە نوێنەرایەتی ئەوی دەكرد، ولە ووتارەكەدا هاتبوو: ”.... هەمووان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی مرۆیی وئەخلاقی لە بەردەوامبوون لە كاركردن بۆ ئازادكرنی ”سەرجەم دیل و سەبایا”سبایا”كان لە هاوڵاتیانی ئێزدی وئەوانی تریش”.

‎‎ئەنجومەنی نوێنەران

‎لە ڕێكەوتی 2020/4/20 پێگەی ئەنجومەنەكە بەیانێكی گردبوونەوەی پەرلەمانتارە ژنەكانی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتبوو: ”هەرگیز لە بیری ناكەین ئەوەی كە بەسەر سەبایا”سبایا” ئێزدیەكاندا هات ئەوانەی لە بازاڕی كۆیلایەتی ”نخاسة” بە كەمترین نرخ فرۆشران، هەروەها گۆڕە بەكۆمەڵەكانیش لەیاد ناكەین كە 83 دانەیان لە شەنگال دۆزرانەوە”.

‎پێگەی ئەنجومەنەكە لە ڕێكەوتی 2019/8/3 لە یادی ساڵانەی  بەیانێكی گردبوونەوەی پەرلەمانتارە ژنەكانی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتبوو: ” ... حكومەتی عێراق داوای گێڕانەوەی سەبایا”سبایا”كان دەكات لە ژنان منداڵان وبەتەمەنەكان، ئەوانەی تا ئێستا بە ڕفێندراوی ماونەتەوە”.

وەزارەتی بەرگری

‎وەزارەتی بەرگری لە ڕێكەوتی 2016/3/16 دا لە بەيانێكدا  ڕایگەیاند كە تیایدا هاتبوو: ”لە ئۆپەراسیۆنێكی جۆریدا كە لە دەرەوەی شاری موسڵ ئەنجامدرا ژمارەیەك لەو ژن وكچە ئێزدییانەی كە سەبایا”سبایا” بوون لەلای باندە تاوانكاریەكانی داعش ڕزگار كران...”.

وەزارەتی ناوخۆ

‎وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێكەوتی 2016/9/10 دا لە بەيانێكدا ڕایگەیاند كە تیایدا هاتبوو: ” ... تا سزا بسەپێنێت بەسەر ئەو تاوانبارانەی كە گەندەڵیان لەسەر زەوی بڵاوكردەوە، وبۆ سەندنەوەی تۆڵەی قوربانیانی عەین تەمر(عین تمر)ی خۆشەویست وسەربەزانی كەڕڕادەی بەخشین و سەبایا”سبایا”كانی سۆمای چاوان لە ئێزدیەكان...”.

ئەنجومەنی باڵای دادووری

‎ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەكانیدا زاراوەی سەبییە”سبیة” یان سەبایا”سبایا” ی بڵاونەكردۆتەوە، بەڵام ژمارەیەك ڕاپۆرتی بڵاوكردۆتەوە كە دانپێدانانی هەندێك لە ئەندامانی ڕێكخراوی (داعش)ی تێدایە كاتێك ووتەكانیان. لە كاتی لێكۆڵینەوەدا دەڵێن كە زاراوەی ”سەبایا-سبایا”یان بەكارهێناوە وئەمانیش لەو ڕاپۆرتانەدا لە نێوان دوو كەوانەی بچوكدا ”اقواس التنصیص” دایانناون ولەسەر پێگەی ئەلكترۆنی فەرمی ئەنجومەنەكە بڵاویان كردۆتەوە.

شفاء النعمة.. خطيب إرهابي ومنظر مراوغ وماكنة فتاوى إرهابية لا تهدأ ‏

أبو سراقة: قتلنا الشبان وكبار السن والأطفال.. وأخذنا الفتيات الايزيديات!‏

 چوارەم: چەند نمونەیەك دەربارەی ئیستیغلال كردنی دۆزی ژن وكچە ئێزدییە ڕفێندراوەكان بە مەبەستی زیادكردنی ووروژاندنی میدیایی وڕاگەیاندن

‎بە ئامانجی كاریگەری ڕاگەیاندن ومیدیایی وكۆكردنەوەی ژمارەیەكی زۆری خوێنەران دەزگاكانی ڕاگەیاندن پرسی ژنان وكچانی ڕفێندراوی ئێزدییان قۆستەوە لەڕێگەی بەكارهێنان ونوسینی مانشێتی سەرنج ڕاكێش كە هەندێك جار ئاماژەی سێكسیان لەخۆگرتبوو، یان فۆكەس خستنە سەر ئەو زاراوانەی كە پەیوەندارن بە كۆیلایەتی وئارەزووی سێكسی وەك ”حەب ودەرمانی ڕێگری كردن لە دووگیانبوون” یان ”بەڕووتیی” یان ”شەوانی سیكس لە ژوورەكانی. نوستنی داعش”.

‎هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنیش هەستان بە دانانی وێنەی كچانێك بە جەستەی نیمچە ڕووتەوە كە هەندێك لەو وێنانە ڕاستەقینە نەبوون و وەرگیراو وخوازراو بوون لە فیلم یان گرتەی جیاواز كە هیچ پەیوەندییەكی بە پرسی ژنان وكچانی ڕفێندراوی ئێزدییەوە نیە. هەروەها بەكارهێنانی هەندێك وێنە پاش وەرگرتنیان لە سەكۆكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بەبێ دڵنیابوون لە ڕاستی ودروستی ئەو وێنانە وسەرچاوەكانیشیان.

‎نمونەش لەسەر ئەم حاڵەتانە؛ پێگەی گەلگامش(كلكامش) لە ڕێكەوتی 2019/1/2 هەواڵێكی بڵاوكردۆتەوە بە مانشێتی وێنەی شۆكهێنەر.. كچانی دانراو بۆ فرۆشتن لە زیادكردنێكی داعشیدا ‎ ”صور صادمة.. فتيات معروضات للبيع بمزاد داعشي للسبايا"

‎كە وێنەی كچێكی دیاری لەخۆگرتبوو لەخۆگرتبوو بە جلێكەوە كە بەشێكی زۆری جەستەی بەڕووتی دیار بوو

‎لە ڕێكەوتی 2017/7/23 پێگەی بەغداد ئەلیەوم(موقع بغداد اليوم) هەواڵێكی بڵاوكردۆتەوە كە ئەمە مانشێتەكەی بووە "صور.. بەوێنە.. لە دۆخێكی ئابڕووبەرانەدا.. تیرۆرستێكی داعشی یەكێك لە سەبایا”سبایا” ئێزدیەكانی لە ئامێز گرتووە - في أوضاع خادشة للحياء.. إرهابي داعشي يحتضن إحدى "السبايا الأيزيديات" كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە گوازراوەتە، ووتراوە چەكدارێكی ڕێكخراوی ”داعش”  لەگەڵ یەكێك لە سەبایا”سبایا” ئیزدییە بەدیلگیراوەكان، ولە هەواڵەكەدا هاتووە كە ”چەند وێنەیەك كە تێیدا مەلا ساجد ئەحمەد عەلی شەرجی، قازیی ویلایەتی دیجلە دەردەكەوێت لەگەڵ ژمارەیەك لە ژنانی ئێزدیی لە چەند بارودۆخێكی سۆزداری ئابڕووبەرانەدا”

 ‎پێگەكە لەگەڵ هەواڵەكەدا دوو وێنەی كەسێكی هاوپێچ كردووە لەگەڵ كچێكی قژ زەرددا كە جلی بوكێنیی پۆشیوە، وپێگەكە دڵنیا نەبۆتەوە لە ڕاستی ودروستی وێنەكان یان ناسنامەی ڕاستەقینەی كچەكە كە ئایا ئەو كچە خێزانی ئەو كەسەیە یان كچێكی دی یاخود ئایا بەڕاستی ئەو كچە یەكێكە لە ڕفێندراوە ئێزدییەكان.

‎لە هەڵوێستێكی تریشدا ژمارەیەكی زۆر لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن هەستان بە دوبارە بڵاوكردنەوەی لێكۆڵینەوەیەك كە ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لە مانگی ئازاری ساڵی 2016 دا ئەنجامی داوە، ولێكۆڵینەوەكە ئاشكرای كرد كە چەكدارانی ڕێكخراوی ”داعش”  ژن وكچە ئێزدیە ڕفێندراوەكانیان ناچاركردوە كە دەرمانی دژە دووگیانبوون بخۆن تا چەكدارەكان بتوانن بۆ سێكس كردن بەكاریانبهێنن.

‎هەرچەندە كە ئەم لێكۆڵینەوە هیچ شتێكی نوێ یان  سەنگێكی ڕاگەیاندنیی وهەواڵیی تێدا نەبوو بەڵام گرنگییەكی زۆری پێدرا لەلایەن دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە.

‎نمونەش لەسەر ئەم گرنگیدانیە:

 سەباح ئەلجەدید (صباح الجدید)

داعش يستعمل موانع الحمل مع السبايا الأيزيديات

‎مەعلومە (معلومة)

نيويورك تايمز: داعش يستخدم موانع الحمل مع "السبايا"

‎ئەلسۆمەرییە (السومرية)

نيويورك تايمز: داعش يستخدم موانع الحمل مع السبايا

‎ئەلغەد پرێس (الغد بريس)

‎داعش يستخدم موانع الحمل مع "السبايا" الايزيديات

‎ئەلمەسەللە (المسلة)

نيويورك تايمز: داعش يستخدم موانع الحمل مع الايزيديات

‎ئەم ڕاپۆرتە دەنگ وسەدای دایەوە لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی عەرەبیشدا، نمونەش لەسەر ئەمە:

‎ئەلمیسری (المصري)

نيويورك تايمز: "تنظيم الدولة" يستخدم موانع الحمل مع "السبايا

‎ ئیلاف (ايلاف)

نيويورك تايمز: "تنظيم الدولة" يستخدم موانع الحمل مع "السبايا

‎ئەلعەرەبیە (العربية)

أسيرات بيد "داعش" أُجبرن على حبوب منع الحمل

‎ئەلوەفد (الوفد)

"نيويورك تايمز": "داعش" يستخدم موانع الحمل مع الفتيات

‎عەرەبی (21)

تنظيم الدولة يجبر "سبايا" أيزيديات على تناول موانع الحمل

 

 ڕاپۆرتی دووەم

 ناوهێنانی سەرۆكی ڕێكخراوێكی تیرۆرستی بە "خەلیفە" .. بەیعەتپێدانێكی بێ مەبەستە

 

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" چاودێری ناوهێنانی سەرۆکی ڕێکخراوی "داعش" کە ناوی (ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم ئەلبەدری) لەلایەن راگەیاندنە عێراقیەكانەوە  دەکات لە نێوان ساڵانی 2019 – 2013، کە خۆی ناونابوو "ئەبوبەکر ئەلبەغدادی"، وخۆی وەك "خەلیفە" ناساندبوو پاش ئەوەی ڕێکخراوەکەی دەستی بەسەر شاری موسڵدا گرت (دووەم گەورە شاری عێراق) لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 دا، ودواتر ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ناوینا بە "خەلافەت" کە چەند بەشێکی فراوانی لە عێراق وسوریا لەخۆگرتبوو.

لەو کاتەوە هەندێك لە هۆکار ودەزگاکانی ڕاگەیاندنی عێراقی وعەرەبی وبیانی(ئەوانەی بە زمانی عەرەبی پەخش دەكەن) لەسەرجەم سەکۆکانیانەوە زاراوەکانی (خەلیفە، خەلافەت)، (Caliph، Caliphate)یان بەکارهێناوە لە کاتی ناوهێنانی سەرۆکی ڕێکخراوی "داعش" یان باسکردنی ئەو ناوچانەی کە کەوتونەتە ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکە.

ئەم زاراوانەش زاڵبوون بەسەر زاراوە ڕاست ویاساییە ووردەکاندا بۆ ناوهێنانی ڕێکخراوە تیرۆرستیەکە وئەو ناوچانەی ژێر کۆنترۆڵی شوێنکەوتووەکانیەوە.

شارەزایان وڕۆژنامەنووسانی یاسایی وئەکادیمی ولێزان وپسپۆرانی زمانی عەرەبی ئاماژەیان بە مەترسی بەکارهێنانی زاراوەی "خەلیفە" یان "خەلافەت" کرد وپێشنیاری بەکارهێنانی زاراوەی ڕاست ودروستیان کرد لەبری ئەو دوو زاراوەیە کە زاراوە ڕاستەکان بریتین لە "سەرۆکی ڕێکخراوەکە" و"ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکە" یان هەر زاراوەیەکی نزیك وهاومانا.

ئەمەش دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە ڕێکخراوەکە هەمیشە هەوڵی بەدەستهێنانی شەرعیەت دەدات لەبەردەم لایەنگران وپشتیوانەکانیدا لەگەڵ دابینکردنی پاساوی عەقیدەیی وئایینی بۆ هەڵسوکەوت وکردارە تیرۆرستییەکانی ڕێکخراوەکە وسەرۆکەکەی، کە بەناوی ئایینی ئیسلامەوە ئەنجامیانداوە.

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی"ش هەستاوە بە چاودێریکردنی سەمپڵێك لە ڕووماڵی ڕاگەیاندن ومیدیایی ژمارەیەك لە هؤکار ودەزگای جیاوازی ڕاگەیاندن ومیدیای نێودەوڵەتی وعەرەبی وعێراقی، وشیکردنەوەی هەندێكیان هەر لە سەرەتای ڕودانیانەوە لە مانگی ئابی ساڵی 2014 تا ساتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە.

 

ڕاپۆرتەکە گەیشتە ئەم ئەنجامانەی لای خوارەوە:

1- ڕاپۆرتەکە بەکارهێنانی زاراوەی خەلیفە "خلیفة" ی تۆمارکردووە لەلایەن هەندێك لە هۆکارەکانی ڕاگەیاندنەوە بۆ ناوهێنانی سەرکردەی ڕێکخراوی "داعش"، بە شێوەیەك کە بە تەواوی لەگەڵ ڕێنماییەکانی ڕێکخراوە توندڕەوەکەدا هاتۆتەوە کە لەڕێگەی سەکۆکانی ڕاگەیاندنی تایبەت بە خۆیەوە پەرۆشانە هەوڵی دەدا بۆ شەرعیەتدان بە کردەوە تاوانکارییەکانی. 

بە هەمان شێوە ڕێکخراەوەکە کاری دەکرد لە بەکارهێنانی زاراوەی خەلافەت "خلافة" لە ناوهێنانی ئەو ناوچانەی کەوتبوونە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.

2- پشتگوێخستن وگوێپێنەدانی هۆکارەکانی ڕاگەیاندن ومیدیایی بە شێوەیەکی بی پاساو بۆ زاراوەی یاسایی باو وناسراو لە یاساکانی عێراق ویاسا نێودەوڵەتییەکاندا بۆ ناوهێنانی سەرکردەی ڕێکخراوەکە "داعش"، بە هەمان شێوە بۆ ناوهێنانی "ئەو ناوچانەی کەوتبوونە ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکەوە".

3- هەندێك لە هؤکارەکانی ڕاگەیاندن ودەزگا میدیاییەکان هەردوو زاراوەی خەلیفە "خلیفة" یان خەلافەت "خلافة" یان لە نێوان دوو کەوانەی بچوکدا"علامتي تنصيص" دادەنا وەك ئاماژەیەك کە ئەم ووشەیە ووشەیەکی دەرەکیە وەك هەوڵێك بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی لە بابەتە بڵاوکراوەکانی.

4- بەشی هەرە زۆری ئەو سەمپڵانەی کە لە چاودێرییەکەدا تۆمارکراون هەردوو زاراوەکەیان بەکارهێناوە بەبێ ئاماژەکردن بۆ سەرچاوە بنەڕەتییەکەی کە بریتییە لە داتا وزانیاری وتۆمارە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراو داعش.

5- زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنانی پاشگری زیادکراو بۆ زاراوەی خەلافەت"الخلافة"، بۆ نمونە وەك خەلافەتی داعش"خلافة داعش" وخەلافەتی خورافە"خلافة الخرافة"، هتد...، بە هەمان شێوەش بۆ زاراوەی خەلیفە "خلیفة"، بۆ نمونە خەلیفەی داعش"خلیفة داعش" یان خەلیفەی درۆزن "الخلیفة الکذاب".

6- نەبوونی سیاسەتێکی نوسینی یەکگرتوو لەناو هەندێك لە دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن ومیدیادا، تایبەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە پەیوەندارەکان بە ناوهێنانی ڕێکخراوی "داعش"، کە ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی جیاوازی لە دید وتێڕوانینی هەواڵسازان وسەرنوسەراندا لەگەڵ نەبوونی چاودێری ئیداری وبەدواداچوونی یاسایی لە دیاریکردنی زاراوەی ڕاست ودروست بۆ بەکارهێنان.

 

راسپاردەکان

1- پێویستە پێداچوونەوە بکرێت بەو زاراوە وناولێنانانەی کە راگەیاندن ومیدیا ولایەنگر وپشتیوانانی دەستە وتاقمە تیرۆرستییە چەکدارەکان بەکاریاندەهێنن، بۆ ئەوەی نەکەوێتە خانەی رەواجدان وریکلام کردن بۆ هزر وبیروباوەڕی ئەو ڕێکخراوانە.

2- لە حاڵەتی بەکارهێنانی هەردوو زاراوەی خەلافەت"خلافة" یان خەلیفە"خلیفة" پێویستە ئاماژەبەوە بدرێت کە ئەم دوو زاراوەیە وەرگیراون لەو بڵاوکراوانەی کە ڕێکخراوی "داعش" تەبەنیان دەکات یان روونکەرەوەی ئەو میتۆدە ئایدۆلۆجییەن کە ڕێکخراوەکە پەیڕەوی دەکات.

3-لەسەر هۆکار ودەزگاکانی راگەیاندن ومیدیا پێویستە کە پەنا بۆ شارەزایانی بواری یاسا وراگەیاندن وزمان ببەن بۆ دیاریکردنی زاراوەی گونجاوی پەیوەندار بە تیرۆرەوە، بەتایبەتی لە کاتی قەیرانە مرۆییەکاندا کە دەرهاویشتەی توندوتیژیی چەکدارین، لەبەر هەستیاری زۆری ناو کۆمەڵگەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە کۆمەڵگەی کۆنزیرڤاتیز (موحافزکار) وترادیشناڵ (تەقلیدی)ن، لەگەڵ خۆلادان لەو دەستەواژانەی کە بەشێوەیەکی گشتی لەسەر زاری هەمووان بەکاردەهێنرێن.

4- پێویستە ماوەماوە هۆکارەکانی ڕاگەیاندن ودەزگا میدیاییەکان پێداچوونەوە بکەن بە تەواوی سیاسەتەکانی نوسینیاندا وزاراوەی تایبەت وەك زاراوەیەکی دیاریکراوی یەکگرتوو بەکاربهێنن لە گوتاری راگەیاندنیاندا، لەگەڵ دۆزینەوەی سەرچاوە وجێگەی هەڵە وکەموکورتییەکان وچارەسەرکردنیان. 

5- لەسەر یاساناسان وسەندیکا وکۆمەڵە وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێویستە رووبەڕووی هەڵە باوە بەکارهێنراوەکانی ناو راگەیاندن ومیدیا بوەستنەوە وئەو زاراوانەش دیاری بکەن کە دەبنە هۆی دروستبوونی هۆشیاری لای وەرگر(بیسەر وبینەر وخوێنەر) بە شێوەیەك کە ئامادەی بکات بۆ قبوڵکردنی ڕاڤە وشیکارە توندڕەویەکان کە دەستە وتاقمە تیرۆرستیەکان مژدەیان پێدەبەخشنەوە، ودەبنە هۆکار بۆ چاوداخستن ولێبووردەیی زیاتر بەرانبەر ئەو پێشێلکارییانەی کە دەرهەق بە ڕۆڵەکانی کەمینە ئایینییەکان ئەنجام دەدرێن.  

  

ڕای شارەزایان

 پێویستی گۆڕینی زاراوەکان

دکتۆر هاشم حەسەن

هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە ومامۆستای فەلسەفەی ڕاگەیاندنە، نوسەر ورۆژنامەوانە لە ساڵی (1974)ەوە، ژمارەیەك کتێب وتوێژینەوەی بڵاوکراوەی هەیە لەگەڵ هەزاران ووتار، ساڵانێکی زۆر سەرۆکی کۆلیژی راگەیاندن بووە لە زانکۆی بەغداد.

مامۆستا هاشم لە لێکۆڵینەوەیەکدا بۆ "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" ووتی "داعش هێمایەکی ووروژێنەری هەست وسۆزی بەکارهێناوە بە مەبەستی بەدەستهێنانی شوێنکەوتەی زیاتر بۆ خۆی یان تۆقاندنی نەیارەکانی لەڕێگەی زمان وئەو زاراوانە کە لە قورئانی پیرۆزەوە یان لە فەرموودەکانی پێغەمبەرەوە(د.خ) وەریگرتوون لەپێناو نیشاندانی وێنەیەکی هاندەر بۆ هەستە ئایینییەکان".

ئەم مامۆستایەی ڕاگەیاندن جەخت لەوە دەکاتەوە کە دۆزینەوەی زاراوەی شوێنگرەوە بۆ زاراوەکانی داعش " لەو پەڕی هەستیاریدایە، وپێویستی بە ئاگابوون وموتاڵای قووڵ هەیە دەربارەی کەلتوری عەرەبی ئیسلامی".

"هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی زاراوەی شوێنگرەوە وسەردەمیانە پێویستە بەبێ ئیستیفزازکردنی هەستە ئایینییەکان، ولەڕێگەی گوتارێکی میانڕەوانەوە کە بتوانێت هێواش هێواش بەڕەی ژێر پێی ڕەواجپێدەرانی گوتاری ڕق وکینە ڕابکێشێت، وسەلمێنەری نیەتی باشە بێت".

 زاراوە لە تای تەرازووی یاسادا

دلۆڤان بەرواری

هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسا وڕۆژنامەنوسی بنكۆڵكاری كە سەرۆكایەتی تۆڕێك لە پارێزەرانی خۆبەخش دەكات بۆ بەرگریكردن لە ئازادی ڕادەربڕین.

دلۆڤان بەرواری لە لێكۆڵینەوەیەكدا بە ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕاگەیاند: "ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) كۆمەڵێك زاراوەی بەكارهێناوە كە دەریهێناون لە تێڕوانینە ئایینی وعەقیدەییەكان، ولە ئەدەبیاتی خەلافەتی ئیسلامی، وبەشێوەیەكی ڕێكوپێك وڕێكخراو ودیراسە بۆكراو ئەم زاراوانە بڵاو بكاتەوە تا ببێتە بەشێك لە واقیع وزمانی بەكارهێنراوی باو لەلایەن هەمووانەوە".

‎ووتیشی كە "ڕێكخراوەكە(داعش) بە ئاكاری توانیویەتی لە ماوەی فراونبوونیدا وا لە خەڵك بكات ئەم زاراوانە  لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەكاربهێنن بەشێوەیەكی ئاسایی، ولەمەش زیاتر ئەم زاراوانە دزەیان كردۆتە ناو ناوەرۆكی میدیایی وڕاگەیاندنەوە لە زۆربەی دامەزراوەكانی ڕاگەیاندندا، بەبێ ئەوەی كە ئەو دەزگا ودامەزراوانە بزانن كە ئەم زاراوانە لەوانەیە نایاسایی بن، یان بەشێوەیەك لە شێوەكان وەك زاراوەی گوتاری ڕق وكینە لێیان بڕوانرێت وئەژمار بكرێن وسنووری تایبەتی هەندێك لە توێژەكانی ناو كۆمەڵگە ببەزێنن".

ووشەی خەلیفە"خلیفة" لە زمانی عەرەبیدا بەم شێوەیەیە(خليفة: من يخلف غيره ويقوم مقامه)، واتە خەلیفە: ئەو کەسەی کە جێی کەسێکی تر دەگرێتەوە ولە شوێنی ئەو دادەنیشێت، ئەم ووشەیەش لە ئەدەبیاتی ئایینیی ئیسلامدا بۆ وەسفکردنی ئەو کەسە بەکارهێنراوە کە شوێنی پێغەمبەر(د.خ) دەگرێتەوە ( ئەو کەسەی کە پێگەی ئیمامەتی تەواوی موسڵمانانی پێدەدرێت)، ئەمەش بە مانای  سەرۆکی باڵا ویەکەمی دەوڵەتی ئیسلامی. ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەم زاراوەیەی بەکارهێناوە بۆ وەسف وناوهێنانی سەرۆکی ڕێکخراوەکە، ووشەی خەلافەتیشی بەکارهێناوە بۆ وەسف وناوهێنانی ڕێکخراوەکە، وەك هەوڵێك بۆ پێدانی ڕەهەندێکی ئایینیی بە ڕێکخراوەکە وەك ئاماژەیەك وبنەمایەك کە ڕێکخراوەکە هەوڵی زیندووکردنەوەی ئەو دەوڵەتەیە کە پێغەمبەر(د.خ) دایمەزراندبوو.

زاراوەی خەلیفە"خلیفة" یان خەلافەت"خلافة" هیچ گونجاوییەکی یاسایی نیە بەپێی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی نوێ، کە تیایدا دەوڵەتان وێنا دەکات بەپێی سیستمە سیاسییەکانیان وەك (کۆماری، پاشایەتی، هتد...)، وە لەم دەوڵەتانەشدا ئەو کەسەی کە پۆستی باڵای دەوڵەت بەدەستدەهێنێت بە شێوەی پشتاو پشت ومیراتی لەو دەوڵەتانەی سیستمی پاشایەتی پەیڕەو دەکەن، یان بە هەڵبژاردن لەو دەوڵەتانەی کە پاشایەتی نین واتە (کۆمارین).

بەکارهێنانی زاراوەی خەلیفە یان خەلافەت پاساوێکی عەقیدەیی وئایینیی دەدات بە ڕێکخراوەکە وسەرۆکەکەی، وهەروەها پاساویش دەهێنێتەوە بۆ زوربەی تاوانەکانی ئەو ڕێکخراوە کە بە ناوی ئایینی ئیسلامەوە ئەنجامیداون، لەوانەشە بەجۆرێك لە جۆرەکانیش کاریگەری لەسەر ئەو موسڵمانانەش دابنێت کە پێیان وایە ئەم ڕێکخراوە نمایندەی ئایینی ئیسلامی ناکات.

 

خەلیفە"الخليفة" وخەلافەت"الخلافة" لە زماندا

د. ئەحمەد حسێن ئەلزوفەیری

‎خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرا ومامۆستای زمانی عەرەبی، چەندین ووتار ولێكۆڵینەوەی هەیە لە بواری ڕاگەیاندندا.

زاراوەی خەلیفە: پێناسەی ووشەی خەلیفە لەڕووی زامنەوانیەوە لە زمانی عەرەبیدا: کەسێك جێگەی کەسێکی گرتەوە کەواتە بوو بەجێگرەوەی(خەلیفەی). دەووترێت: جێگەی گرتەوە لەناو قەومەکەیدا وبوو بە جێگرەوەی(خەلیفەی). لە قورئانیشدا هاتووە: (وقال موسى لأخيه هارون أخلفني في قومي) واتە موسی بە هارونی برای ووت ببە بە جێگرەوەم لە قەومەکەمدا.

لەڕووی زاراوەییشەوە: بەو کەسە دەووترێت کە کاروباری دەوڵەتی ئیسلامی دەگرێتەدەست  لەبەر ئەوەی دەبێتە جێگرەوەی پێغەمبەر موحەمەد(د.خ) لە ئوممەتەکەیدا.

لەم پێناسانەوە تێبینی ئەوە دەکەین کە چەمکی خەلافەت هەڵگری بیرۆکەیەکی ئایینیی عەقیدەییە، مانای هەبوونی حوکمێکی سیۆکراتی(ئایینی) دەگەیەنێت، وشەرعیەتێکی ئاسمانی وەردەگرێت، هەر بۆیە بەکارهێنانی زاراوەی خەلیفە(الخلیفة) ڕەوایەتی دەدات بە سەرۆك یان سەرکردەی جوڵانەوە تیرۆرستییەکە کە دەسەڵاتێکی ئایینیی هەبێت بەو پێیەی کە جێگرەوەی پێغەمبەرە(د.خ)، لە کاتێکدا ئەو واتە سەرۆكی جوڵانەوە تیرۆرستییەکە تەنها نمایندە ونوێنەرایەتی دەستە وتاقمێکی چەکداری تاوانبارە کە هەموو جۆرە تاوانێك ئەنجام دەدات.

ڕووماڵە ڕاگەیاندنییەکە

یەکەم: چەند نمونەیەك لە بەکارهێنانی هەردوو زاراوەی "خەلیفە" و"خەلافەت" لەلایەن ڕاگەیاندنە عێراقیەکانەوە

کەناڵی ئەلسۆمەرییە (قناة السومرية) 

من هو أبو علاء العفري .. خليفة داعش الجديد

"داعش" يبرر لبس خليفته العمامة السوداء في الموصل

"داعش" يهدد بإعلان الخلافة الإسلامية في أمريكا

 

کەناڵی دیجلە (قناة دجلة)

بعد الهزيمة .. داعش يسعى لإقامة خلافة على منصات التواصل الإجتماعي

عبدالله الخربيط لـ(دجلة): "الخلافة" سقطت و "داعش" لم ينتهي بعد

داعش يختطف 25 مدنياً بكركوك بتهمة ترك أرض الخلافة

 

کەناڵی ڕووداو (قناة رووداو)

سوريا.. انحسار مساحة "دولة الخلافة" لأقل من كيلومتر مربع واحد

عوائل مسلحي داعش تترك "دولة الخلافة" خلفها

القوات العراقية تنهي "دولة الخلافة" مع تحرير جامع النوري

 

کەناڵی کوردستان TV (قناة كوردستان TV)

ترحيب دولي بانتهاء "خلافة داعش" وتحذير من بقاء خطر التنظيم

 

کەناڵی ئافاق (قناة افاق)

داعش يخطف 55 مدنياً في الحويجة بتهمة ترك أرض الخلافة

والي "الرقة" ينقلب على البغدادي ويطالب بـ "الخلافة"

 

کەناڵی ئەلفورات (قناة الفرات)

القبض على ارهابيين من تنظيم "جند الخلافة" في الصقلاوية

سوريا.. ساعات على نهاية "خلافة" داعش

بالصور.. القبض على 3 من "أشبال الخلافة" في الرطبة

 

براسا نیوز (براثا نيوز)

مجاهدة نكاح تطلب من خليفة داعش إجازة استراحة! + (بالوثيقة)

ضربة جوية تقتل خليفة الارهابي ابو بكر البغدادي وقادة كبار في داعش باجتماع لهم في تلعفر

البغدادي: فشله في الدراسة فصار خليفة للمسلمين!

 

ئاژانسی ئەلئەخبارییە (الوكالة الاخبارية)

"الخليفة بلا قيمة" .. "داعش" يعتمد إستراتيجية جديدة (تفاصيل)

"من الإلحاد الى داعش" .. منصف المغير يروي قصته مع الخلافة بعد استسلامه: هكذا تحولت لارهابي!

داعش يسحب "جيش الخلافة" من الموصل الى الرقة السورية

 

ئەلمەوازین (الموازين)

عازم على إحياء الخلافة.. العراق والتحالف الدولي يكثفان الضغط على داعش

كانا يعملان بديوان جند الخلافة.. القبض على داعشيين بايسر الموصل

 

ئاژانسی نون (وكالة نون)

داعش يسحب فورا ما تبقى من جيش الخلافة الى الرقة

انتفاضة الموصل تقلب موازين دولة الخلافة

مقتل 250 مسلحاً وتدمير مركز "خلافة داعش" غرب الرمادي

 

ئاژانسی ئەلموستەقیللە (الوكالة المستقلة)

بوكو حرام تعلن انضمام نيجيريا لدولة الخلافة الاسلامية

“جند الخلافة في الجزائر” يجدد ولاءه لداعش والبغدادي

ابو بكر البغدادي خليفة داعش يأمر بجلد نفسه 39 جلدة لانه شوهد متلبسا

 

شەفەق نیوز ( شفق نيوز)

"دولة خلافة" في مكان غير متوقع قد تستقطب عراقيين

رحلة أبو بكر البغدادي من لاعب كرة قدم إلى "خليفة المسلمين"

الموظفون المدنيون في "خلافة داعش": من هم وهل يشكلون خطراً؟

 

ئەلسەباح ئەلجەدید (الصباح الجديد)

أمتار تفصل القوّات المشتركة عن تحرير مقر “خلافة أبو بكر البغدادي”

نصف مليون طالب في الموصل ضائعون بين أوامر الخليفة وقرارات الحكومة

هذا ما تبقى من منبر «خلافة داعش» بعد تحريره من قبل القوّات العراقية

 

ئەلزەمان (الزمان)

أسرار دولة الخلافة الداعشية من البغدادي إلى قرداش

مراكزخاليةووثائقمطمورةوشعارات.. مخلفاتهزيمةخلافةداعش

أحوال الرعية في دولة الخلافة الإسلامية

 

ئەلمەدا (المدى)

عام على خلافة داعش : العراق لا يُحصي ضحاياه.. وتعافيه قد يتطلّب عقداً كاملاً

بعد خلافة داعش.. جبهة النصرة تعلن تأسيس إمارة إسلامية في الشام

خلافة داعش تثبت أنّ الحرب العالمية الأولى لم تنته وقد تُستأنف

 

دووەم: چەند نمونەیەك لە بەکارهێنانی هەردوو زاراوەی "خەلیفە" و"خەلافەت" لە ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی "داعش" دا

لە 29 ی مانگی حوزەیرانی ساڵێ 2014 دا، ولەپاش کۆنترۆڵکردنی شاری موسڵ لەلایەن ڕێکخراوی "داعش"ەوە کە بە دووەم گەورەترین شاری عێراق ئەژمار دەکرێت لە دوای بەغدای پایتەخت، بۆ یەکەم جار ڕێکخراوەکە زاراوەی خەلافەت"خلافة"ی بەکارهێنا لە ڕاگەیاندنی ئەوەی ناوی نابوو خەلافەتی ئیسلامی"الخلافة الاسلامیة" کە ئەو ناوچانەی لەخۆ دەهرت کە کەوتبوونە ژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوەکەوە.

لە هەمان بەرواردا بۆ یەکەمین جار ناوی سەرۆکی ڕێکخراوەکە هات بە خەلیفەی موسڵمانان"خلیفة المسلمین"، ئەمەش لە تۆمارێکی دەنگیدا بوو کە درابووە پاڵ ڕێکخراوەکە ولەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوکرابووەوە. ولەم تۆمارەدا ئاماژە بەگؤڕینی ناوی ئەو قەوارەیە درابوو لە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وشام"الدولة الإسلامية في العراق والشام" بۆ دەوڵەتی ئیسلامی"الدولة الإسلامية".

لە 5 ی مانگی تەمووزی ساڵی 2014 دا، بۆ یەکەمین جار سەرۆکی ڕێکخراوەکە دەرکەوت لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لەسەر تۆڕەکانی ئینتەرنێت کە لە مزگەوتی گەورەی شاری موسڵ ووتاریدا. سەرجەم ئەو بابەتانەی کە ڕاگەیاندنی داعش بەرهەمیانهێنابوو لەو بۆنەیەدا فۆکەسی خستبووە سەر کەسایەتی سەرۆکەکەیان بەوەی کە ئەو پۆستی خەلیفە"الخلیفة"ی هەیە و پێویست و واجبە کە گوێڕایەڵی بکرێت.

 

سێیەم: چەند نمونەیەك لە بەکارهێنانی هەردوو زاراوەی "خولافەت" و"خەلیفە" لە ڕاگەیاندنە عەرەبی وبیانییەکان(ئەوانەی بە زمانی عەرەبی پەخش دەکەن)

 

ئەلنەهار ئەلعەرەبی (النهار العربي)

"داعش" يستعد لبناء دولة الخلافة في غرب أفريقيا

 

ئەلمەیادین (الميادين)

ما بعد خلافة داعش

وصول القوات العراقية الى جامع النوري والمنارة الحدباء ينهي خلافة داعش

 

میدڵ ئیست عەرەبی (مدل ايست عربية)

داعش يؤسس لنواة لدولة "الخلافة" في غرب إفريقيا

 

عەرەبی 21 (عربي 21)

"بروفايل" .. أبو بكر البغدادي.. "الخليفة الغامض"

قُتل خليفة "الدولة" وبقي التنظيم حياً

الهجرة إلى "خلافة داعش" بين الإغراء والتشكيك

 

BBC عەرەبی (BBC العربية)

"سبايا الخلافة"

داعش" يعلن إقامة "الخلافة الإسلامية" ويبايع زعيمه خليفة

 

(فرانس 24)

"خلافة" تنظيم الدولة الإسلامية انتهت لكنّ معاناة أهالي المفقودين مستمرة

احتضار "الخلافة" يثير غضب نسوة خرجن من كنفها في شرق سوريا

 

DW عەرەبی (DW العربية)

ترحيب دولي بانتهاء "خلافة داعش" وتحذير من بقاء خطر التنظيم

″داعش تعلن قيام دولة ″الخلافة″ والبغدادي ″خليفة

 

یۆرۆ نیوز (يورو نيوز)

دولة "خلافة" داعش من الصعود إلى الإنهيار 

 

ڕاپۆرتی سێیەم

 بەکارهێنانی هەردوو زاراوەی غەزوە"غزوة" وغەنیمە"غنيمة".. شێواندنی ڕاستییە

 

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" چاودێری بەکارهێنانی هۆکارەکانی ڕاگەیاندن ودەزگاکانی میدیای عێراقی دەکات بۆ زاراوەی غەزوە"غزوة" کە لە زمانی ئینگلیزیدا بەرانبەرە بە زاراوەی (Foray)، وە کۆی ئەم زاراوەیە لە زمانی عەرەبیدا غەزوات"غزوات"ە، لە ناوهێنان و وەسفکردنی ئەو هێرشانەی کە ڕێکخراوی داعش ئەنجامیداون،  هەروەها بەکارهێنانی زاراوەی غەنیمە"غنیمة"، کەکۆی ئەم زاراوەیە لە زمانی عەرەبیدا غەنائیمە"غنائم"ە،لە ناوهێنان و وەسفکردنی کارە دزی وتاڵانکارییەکان کە ئانجامدراون لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی ڕێکخراوەکە بەسەر ڕووبەرێکی فراوانی باکوور وخۆرهەڵاتی عێراق لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 دا.

لەو کاتەوە هەندێك لە هۆکار ودەزگاکانی ڕاگەیاندنی عێراقی وعەرەبی وبیانی(ئەوانەی بە زمانی عەرەبی پەخش دەكەن) لەسەرجەم سەکۆکانیانەوە زاراوەکانی غەزوە"غزوة" وغەنیمە"غنیمة" یان بە بەربڵاوی بەکارهێناوە لە کاتی ڕووماڵکردنیاندا بۆ ئەو هێرشانەی کە ئەندامانی ڕێکخراوەکە پێیهەستاون.

ئەم زاراوانەش زاڵبوون بەسەر زاراوە ڕاست ویاساییە ووردەکاندا بۆ ناوهێنانی لێکەوتی هێرشەکانی ڕێکخراوە تیرۆرستیەکە.

شارەزایان وڕۆژنامەنووسانی یاسایی وئەکادیمی ولێزان وپسپۆرانی زمانی عەرەبی ئاماژەیان بە مەترسی بەکارهێنانی زاراوەی "غەزوە" کرد وپێشنیاری بەکارهێنانی زاراوەی ڕاست ودروستیان کرد لەبری ئەو زاراوەیە کە زاراوە ڕاستەکە بریتیە لە هێرش"هجوم"، بە هەمان شێوە بۆ زاراوەی غەنیمە"غنیمة"ش پێشنیاری بەکارهێنانی زاراوەی ڕاست ودروستیان کرد لەبری ئەو زاراوەیە کە زاراوە ڕاستەکەش بریتیە لە دزی"سرقة" یان لێسەندن"سلب" یان هەر زاراوەیەکی نزیك وهاومانا.

ئەمەش دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە ڕێکخراوەکە هەمیشە هەوڵی بەدەستهێنانی شەرعیەت دەدات لەبەردەم لایەنگران وپشتیوانەکانیدا لەگەڵ دابینکردنی پاساوی عەقیدەیی وئایینی بۆ هەڵسوکەوت وکردارە تیرۆرستییەکانی ڕێکخراوەکە وسەرۆکەکەی، کە بەناوی ئایینی ئیسلامەوە ئەنجامیانداوە.

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی"ش هەستاوە بە چاودێریکردنی سەمپڵێك لە ڕووماڵی ڕاگەیاندن ومیدیایی ژمارەیەك لە هۆکار ودەزگای جیاوازی ڕاگەیاندن ومیدیای نێودەوڵەتی وعەرەبی وعێراقی، وشیکردنەوەی هەندێكیان هەر لە سەرەتای ڕودانیانەوە لە مانگی ئابی ساڵی 2014 تا ساتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە.

 ڕاپۆرتەکە گەیشتە ئەم ئەنجامانەی لای خوارەوە:

1- ڕاپۆرتەکە بەکارهێنانی زاراوەی غەزوە "غزوة"ی تۆمارکردووە لەلایەن هەندێك لە هۆکارەکانی ڕاگەیاندنەوە بۆ ناوهێنان و وەسفکردنی هێرشەکانی ڕێکخراوی "داعش"، وهەر کارێکی دزی تاڵانکاری کە بەدوایدا هاتبێت کە داعش زاراوەی غەنائیم"غنائم"ی بۆ بەکارهێناوە، بە شێوەیەك کە بە تەواوی لەگەڵ ڕێنماییەکانی ڕێکخراوە توندڕەوەکەدا هاتۆتەوە کە لەڕێگەی سەکۆکانی ڕاگەیاندنی تایبەت بە خۆیەوە پەرۆشانە هەوڵی دەدا بۆ شەرعیەتدان بە کردەوە تاوانکارییەکان.

2- پشتگوێخستن وگوێپێنەدانی هۆکارەکانی ڕاگەیاندن ومیدیایی بە شێوەیەکی بی پاساو بۆ زاراوەی یاسایی باو وناسراو لە یاساکانی عێراق ویاسا نێودەوڵەتییەکاندا بۆ ناوهێنانی "هێرش"ەکانی ڕێکخراوەکە "داعش"، بە هەمان شێوە بۆ ناوهێنانی "هەر کارێکی دزی تاڵانکاری".

3- هەندێك لە هؤکارەکانی ڕاگەیاندن ودەزگا میدیاییەکان هەردوو زاراوەی غەزوە "غزوة" یان غەنائیم "غنائم"یان لە نێوان دوو کەوانەی بچوکدا"علامتي تنصيص" دادەنا وەك ئاماژەیەك کە ئەم ووشەیە ووشەیەکی دەرەکیە وەك هەوڵێك بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی لە بابەتە بڵاوکراوەکانی.

4- بەشی هەرە زۆری ئەو سەمپڵانەی کە لە چاودێرییەکەدا تۆمارکراون هەردوو زاراوەکەیان بەکارهێناوە بەبێ ئاماژەکردن بۆ سەرچاوە بنەڕەتییەکەی کە بریتییە لە داتا وزانیاری وتۆمارە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی داعش.

5- نەبوونی سیاسەتێکی نوسینی یەکگرتوو لەناو هەندێك لە دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن ومیدیادا، تایبەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە پەیوەندارەکان بە ناوهێنانی ڕێکخراوی "داعش"، کە ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی جیاوازی لە دید وتێڕوانینی هەواڵسازان وسەرنوسەراندا لەگەڵ نەبوونی چاودێری ئیداری وبەدواداچوونی یاسایی لە دیاریکردنی زاراوەی ڕاست ودروست بۆ بەکارهێنان.

راسپاردەکان

1- پێویستە پێداچوونەوە بکرێت بەو زاراوە وناولێنانانەی کە راگەیاندن ومیدیا ولایەنگر وپشتیوانانی دەستە وتاقمە تیرۆرستییە چەکدارەکان بەکاریاندەهێنن، بۆ ئەوەی نەکەوێتە خانەی رەواجدان وریکلام کردن بۆ هزر وبیروباوەڕی ئەو ڕێکخراوانە.

2- لە حاڵەتی بەکارهێنانی هەردوو زاراوەی غەزوە"غزوة" یان غەنیمە"غنیمة" پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت کە ئەم دوو زاراوەیە وەرگیراون لەو بڵاوکراوانەی کە ڕێکخراوی "داعش" تەبەنیان دەکات یان روونکەرەوەی ئەو میتۆدە ئایدۆلۆجییەن کە ڕێکخراوەکە پەیڕەوی دەکات.

3- لەسەر هۆکار ودەزگاکانی راگەیاندن ومیدیا پێویستە کە پەنا بۆ شارەزایانی بواری یاسا وراگەیاندن وزمان ببەن بۆ دیاریکردنی زاراوەی گونجاوی پەیوەندار بە تیرۆرەوە، بەتایبەتی لە کاتی قەیرانە مرۆییەکاندا کە دەرهاویشتەی توندوتیژیی چەکدارین، لەبەر هەستیاری زۆری ناو کۆمەڵگەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە کۆمەڵگەی کۆنزیرڤاتیز (موحافزکار) وترادیشناڵ (تەقلیدی)ن، لەگەڵ خۆلادان لەو دەستەواژانەی کە بەشێوەیەکی گشتی لەسەر زاری هەمووان بەکاردەهێنرێن.

4- پێویستە ماوەماوە هۆکارەکانی ڕاگەیاندن ودەزگا میدیاییەکان پێداچوونەوە بکەن بە تەواوی سیاسەتەکانی نوسینیاندا وزاراوەی تایبەت وەك زاراوەیەکی دیاریکراوی یەکگرتوو بەکاربهێنن لە گوتاری راگەیاندنیاندا، لەگەڵ دۆزینەوەی سەرچاوە وجێگەی هەڵە وکەموکورتییەکان وچارەسەرکردنیان. 

5- لەسەر یاساناسان وسەندیکا وکۆمەڵە وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێویستە رووبەڕووی هەڵە باوە بەکارهێنراوەکانی ناو راگەیاندن ومیدیا بوەستنەوە وئەو زاراوانەش دیاری بکەن کە دەبنە هۆی دروستبوونی هۆشیاری لای وەرگر(بیسەر وبینەر وخوێنەر) بە شێوەیەك کە ئامادەی بکات بۆ قبوڵکردنی ڕاڤە وشیکارە توندڕەویەکان کە دەستە وتاقمە تیرۆرستیەکان مژدەیان پێدەبەخشنەوە، ودەبنە هۆکار بۆ چاوداخستن ولێبووردەیی زیاتر بەرانبەر ئەو پێشێلکارییانەی کە دەرهەق بە ڕۆڵەکانی کەمینە ئایینییەکان ئەنجام دەدرێن.

ڕای شارەزایان

پێویستی گۆڕینی زاراوەکان

دکتۆر هاشم حەسەن

هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە ومامۆستای فەلسەفەی ڕاگەیاندنە، نوسەر ورۆژنامەوانە لە ساڵی (1974)ەوە، ژمارەیەك کتێب وتوێژینەوەی بڵاوکراوەی هەیە لەگەڵ هەزاران ووتار، ساڵانێکی زۆر سەرۆکی کۆلیژی راگەیاندن بووە لە زانکۆی بەغداد.

مامۆستا هاشم لە لێکۆڵینەوەیەکدا بۆ "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" ووتی "داعش هێمایەکی ووروژێنەری هەست وسۆزی بەکارهێناوە بە مەبەستی بەدەستهێنانی شوێنکەوتەی زیاتر بۆ خۆی یان تۆقاندنی نەیارەکانی لەڕێگەی زمان وئەو زاراوانە کە لە قورئانی پیرۆزەوە یان لە فەرموودەکانی پێغەمبەرەوە(د.خ) وەریگرتوون لەپێناو نیشاندانی وێنەیەکی هاندەر بۆ هەستە ئایینییەکان".

ئەم مامۆستایەی ڕاگەیاندن جەخت لەوە دەکاتەوە کە دۆزینەوەی زاراوەی شوێنگرەوە بۆ زاراوەکانی داعش " لەو پەڕی هەستیاریدایە، وپێویستی بە ئاگابوون وموتاڵای قووڵ هەیە دەربارەی کەلتوری عەرەبی ئیسلامی".

"هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی زاراوەی شوێنگرەوە وسەردەمیانە پێویستە بەبێ ئیستیفزازکردنی هەستە ئایینییەکان، ولەڕێگەی گوتارێکی میانڕەوانەوە کە بتوانێت هێواش هێواش بەڕەی ژێر پێی ڕەواجپێدەرانی گوتاری ڕق وکینە ڕابکێشێت، وسەلمێنەری نیەتی باشە بێت".

زاراوەکان لە تای تەرازووی یاسادا

دلۆڤان بەرواری

هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسا وڕۆژنامەنوسی بنكۆڵكاری كە سەرۆكایەتی تۆڕێك لە پارێزەرانی خۆبەخش دەكات بۆ بەرگریكردن لە ئازادی ڕادەربڕین.

دلۆڤان بەرواری لە لێكۆڵینەوەیەكدا بە ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕاگەیاند: "ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) كۆمەڵێك زاراوەی بەكارهێناوە كە دەریهێناون لە تێڕوانینە ئایینی وعەقیدەییەكان، ولە ئەدەبیاتی خەلافەتی ئیسلامی، وبەشێوەیەكی ڕێكوپێك وڕێكخراو ودیراسە بۆكراو ئەم زاراوانە بڵاو بكاتەوە تا ببێتە بەشێك لە واقیع وزمانی بەكارهێنراوی باو لەلایەن هەمووانەوە"

‎ووتیشی كە "ڕێكخراوەكە(داعش) بە ئاكاری توانیویەتی لە ماوەی فراونبوونیدا وا لە خەڵك بكات ئەم زاراوانە  لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەكاربهێنن بەشێوەیەكی ئاسایی، ولەمەش زیاتر ئەم زاراوانە دزەیان كردۆتە ناو ناوەرۆكی میدیایی وڕاگەیاندنەوە لە زۆربەی دامەزراوەكانی ڕاگەیاندندا، بەبێ ئەوەی كە ئەو دەزگا ودامەزراوانە بزانن كە ئەم زاراوانە لەوانەیە نایاسایی بن، یان بەشێوەیەك لە شێوەكان وەك زاراوەی گوتاری ڕق وكینە لێیان بڕوانرێت وئەژمار بكرێن وسنووری تایبەتی هەندێك لە توێژەكانی ناو كۆمەڵگە ببەزێنن".

 غەزوە"غزوة" یان غەزوات"غزوات"

دلۆڤان بەرواری لە لێكۆڵینەوەیەكدا بە ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕاگەیاند: "ووشەی غەزوە لە زمانی عەرەبیدا بەم شێوەیەیە: (غزَا غَزْوًا، فهو غازٍ، غزا العدوَّ: هاجمه، سار إلى قتاله في أرضه)، واتە غەزوە: بە مانای هێرش دێت وئەوەشی غەزوە دەکات بە مانای هێرشبەر دێت، وغەزوکردنی دوژمنیش بە مانای: هێرشکردنە سەری، یان ڕۆشتن بۆ شەڕکردن لەگەڵی لەناو خاکی خۆیدا)، بەم جۆرە غەزوە واتە ئەو هێرشەی کە دەستە وتاقمێك دەیکاتە سەر دەستە وتاقمێکی تر بە مەبەستی تێكوپێك شکاندنی وداماڵینی لە هێز وماڵەکەی.

بەرواری دەڵێت کە "غەزوە(غزوة) بەپێی باوەڕی ئایینیی پێویستە بکرێت دژ بە هەر کەسێك کە لە دەرەوەی بازنەی ئایین بێت وخۆی سازدابێت بۆ شەڕکردن، بە واتایەکی دیکە ئەوانەی کە دەچنە خانەی کافرەکانەوە، بەم پؤلێن کردنەش خوێن وماڵ وکەسوکاری ئەو کەسانە حەڵاڵ دەبێت".

هەروەها بەرواری جەخت دەکاتەوە کە "ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەم زاراوەیەی بەکارهێناوە لە وەسفکردن وناوهێنانی ئەوهێرشانەی کە ئەنجامی دەدان بۆ کۆنترۆڵکردنی شار ولادێکان لە عێراق وسوریا، چونکە ئەو(ڕێكخراوی داعش) ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەستی خۆیدا بوون بە خاکی ئیسلام یان خاکی خەلافەت ناوزەدی کردبوون، وئەو ناوچانەشی کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی خۆیدا بوون بە خاکی کوفر ناوزەدی کردبوون، وەك هەوڵێك بۆ پێدانی ڕەهەندێکی ئایینیی بۆ کارە تاوانکارییەکانی".

بەرواری ووتیشی کە ووشەی غەزوە"غزوة" هیچ بنەمایەكی یاسایی نیە، بە تایبەتی کە ڕێكخراوەکە(داعش) پۆلێن کراوە وەك باندێکی تاوانکاری یان (کۆمەڵێکی تیرۆرستی) وهەموو هێرشەکانی بۆ سەر تەواوی ناوچەکان بە تاوان دروەتە قەڵەم، وبەکارهێنانی ئەم زاراوەیەش ڕەهەندێکی ئایینیی دەدات بە ڕێکخراوەکە وپاساوێکی عەقیدەییش دەبێت بۆ کارە تاوانکارییەکانی، یان بەشێوەیەك لە شێوەكان وەك زاراوەی گوتاری ڕق وكینە لێیان دەڕوانرێت وئەژمار دەكرێن دژ بە کۆمەڵە ئایینییەکانی دیکە، وڕاستتر وایە زاراوەی هێرش یان هەڵکوتانە سەر بەکاربهێنرێت.

 غەنیمە"الغنیمة"، غەنائیم"الغنائم":

بەرواری ڕوونیشی دەکاتەوە کە مانایزمانەوانی ووشەی غەنیمە"غنیمة" بریتیە " لەهەر شتێك کە لە جەنگاوەران دەسێندرێت بەزۆر وزەبری هێز لە کاتی جەنگدا، وکۆی ئەم ووشەیەش غەنائیم"غنائم"ە، وئاماژەشی بەوەدا کە ئەم زاراوەیە لە ئەدەبیاتی ئیسلامیدا بەکارهاتووە وبەو کاڵا وکەلوپەل وشتانە ووتراوە کە جەنگاوەرانی سوپای موسڵمانان دەستیانکەوتووە لە جەنگەکانیاندا دژ بە هۆز وعەشیرەت ومیللەتانەی کە بەپێی تێگەیشتنی ئەو سەردەمانە پۆلێنکراون بە کافر ولەئایین دەرچوو(كفرة أو خارج الملة) بەم شێوەیەش ماڵ وموڵك وخوێنیشیان حەڵاڵە.

"ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەم زاراوەیەی بەکارهێناوە لە وەسفکردن وناوهێنانی هەر شتێك کە لە خەڵکی زەوت کردووە لەو هێرشانەی کە ئەنجامی دەدان بۆ کۆنترۆڵکردنی شار ولادێکان لە عێراق وسوریا، تا بیکاتە پاساوێك بۆ تاوانەکانی وڕەهەندێکی عەقیدەیی وئایینیی پێبدات بەپێی وەسف وناوزەدکردنی خۆی بۆ ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەستی خۆیدا بوون بە خاکی ئیسلام یان خاکی خەلافەت، وئەو ناوچانەشی کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی خۆیدا بوون بە (خاکی کوفر) ناوزەدی کردبوون، وەك هەوڵێك بۆ پێدانی ڕەهەندێکی ئایینیی بۆ کارە تاوانکارییەکانی" بەپێی ووتەکانی بەرواری.

لە ووتەکانیشیدا بەرواری جەختی لەوەش کردەوە کە زاراوەی غەنیمە"غنیمة" هیچ بنەمایەكی یاسایی نیە و"ئەم ڕێکخراوە(داعش) پۆلێنکراوە وەك باندێکی تاوانکاری تیرۆرستی، وسەرجەم کارەکانی تاوانن وئەوەشی لە هاوڵاتیانی زەوتکردووە بریتیە لە تاوانی دزی وڕاوڕووت وزەوتکردن".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە بەکارهێنانی ئەم زاراوەیە "پاساو دەهێنێتەوە بۆ تاوانەکانی ڕێکخراوەکە، ولەهەمان کاتیشدا قوربانیەکانی دەستی ڕێکخراوەکە بە کافر لە قەڵەم دەدات، وڕاستتر ئەوەیە کە زاراوەی دزراوەکان(المسروقات) بە کاربێت.

غەزوات"غزوات" وغەنائیم"غنائم" لە زماندا

د. ئەحمەد حسێن ئەلزوفەیری

‎خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرا ومامۆستای زمانی عەرەبی، چەندین ووتار ولێكۆڵینەوەی هەیە لە بواری ڕاگەیاندندا.

د. ئەحمەد دەڵێت كە پێناسەی زمانەوانی بۆ زاراوەی غەزوە"غزوة" ئەمەیە: "ڕۆشتن بەرەو دوژمن بە مەبەستی شەڕکەدن لەگەڵی، غەزوەش هێرشێکە لەسەر خاکێك ئەنجام دەدرێت کە خاکی هێرشبەرەکان نەبێت، بە مانای هێزێك بڕوات بۆ هێرش کردنە سەر خاکێکی تر کە خاکی خۆی نەبێت".

ئەم مامۆستایەی زمانی عەرەبی دەڵێت لە ڕووی چەمکەوە زاراوەی غەزو"غزوة" لە ڕوانگەی شارەزایانی سیرە وفەرمودەوە مەبەست لێی بریتیە لە: ئەو شەڕانەی پێغەمبەر(د.خ) خودی خۆی تێیدا ئامادە بووە، وئەوانەشی خۆی تێیدا ئامادە نەبووە بە بەعس"بعث" یان سەرییە"سَرِيَّةً" ناونراون.

زوفەیری وای دەبینێت کە لە ڕووی زمانەوانی وچەمکیشەوە "بەکارهێنانی ووشەی غەزوە(غزوة) هەڵگری بەڵگەیەکی ئایینیی ڕاستەوخۆیە، واتای پشتگیری پێغەمبەر وئامادە بوونی خودی خۆی دەگەیەنێت لەو هێرشەدا، بەم پێیەش پێویستە بەکارهێنانی ئەم زاراوەیە هەموار بکرێتەوە وبکرێت بە (هێرش، دەستدرێژی) لەبری غەزوە(غزوة)".

غەنیمە"الغنيمة" یان غەنائیم"الغنائم"

د. ئەحمەد دەڵێت كە پێناسەی زمانەوانی بۆ زاراوەی غەنیمە"غنیمة" لە بنەڕەتدا واتە بەدەستهێنان ولە ووشەی "الغُنْمِ"ەوە هاتووە (بأن أَصْلُها مِن الغُنْمِ) کە ئەویش بە مانای بردنەوە ودەستخستنی شتێکە بەبێ ماندووبوون (وهو: الفَوْزُ والظَّفْرُ بِالشَّيْءِ مِن غيرِ مَشَقَّةٍ)، ودەوترێت پارەکەم دەستکەوت، بە دەستکەوتن وبە غەنیمە، واتە: پارەکەم بەدەستهێنا (يُقال: غَنِمْتُ المالَ، غُنْماً وغَنِيمَةً، أيْ: فُزْتُ بِهِ). ولە ماناکانی تری غەنیمە : قازانج وزیادی وسوود، وکۆی ئەم زاراوەیەش غەنائیم"غنائم"ە، وغەنیمە بریتیە لە: هەر بڕێك لە پارە وماڵ وموڵکی دوژمن لە جەنگدا، ودەوترێت: جەنگاوەرەکە بەدەستیهێنا، واتە: پارە وماڵ وموڵکی دوژمنی بەدەستخست لە جەنگدا.

بەڵام لە ڕووی چەمکەوە زوفەیری پێناسەی دەکات ودەڵێت: بریتیە لەو پارە وماڵەی کە لە جەنگدا بەدەستخراوە بە زۆر وبەناچارکردن. ولە نمونەی ئەوەش ڕەوایەتی غەنیمەیە بۆ موسڵمانان لە دوژمنەکانیان لە جەنگدا، وحەڵاڵ بوونیەتی پێیان، ودابەشکردنیەتی لە نێوان ئەوانەی کە شایانین.

زوفەیری جەخت لەوە دەکاتەوە کە "بەکارهێنانی ئەم زاراوەیە لەڕووی میدیایی وڕاگەیاندنەوە تێڕوانینێکی شەرعی وڕەوای پێدەدات بەهۆی هەبوونی چەند ئایەتێکی قورئانی وفەرموودەی پێغەمبەر(د.خ) کە ڕەوایەتی دەدەن بەم کردە نەخوازراوە لە کاتی ئێستادا، هەروەها بیرۆکەی دزین دووردەخاتەوە کە وەسفی ڕاستەقینەی کار وکردەی تاوانکاری وتاڵانکارییە".

‎زوفەیری دوپاتیشی دەکاتەوە کە بردنی پارە وماڵ وموڵك وسامانی خەڵکی بە زۆرەملێ وناچارکردن پێویستە کە بە "دزی" ناوزەد بکرێت لە هەموو بارودۆخێکدا هەتاکو ئەم سیفەت وخەسڵەتەی لەسەر جێگیر بکرێت وببێتە لەکەیەکی لکاو بە کردەی "تاوانکاری" ڕێکخراوەکەوە.

ڕووماڵە ڕاگەیاندنیەکە

یەکەم:هەندێك نمونە لە بەکارهێنانی زاراوەکانی غەزوە"غزوة"، غەزوات"غزوات"، غەنیمە"غنیمة"، غەنائیم"غنائم" لەلایەن هۆکارەکانی ڕاگەیاندن ودەزگا میدیاییەکانەوە

ئەلسۆمەرییە (السومرية)

عمليات نينوى تؤكد احباط غزوة داعش الكبرى جنوبَ الموصل

الاطاحة بشبكة "إرهابية" كانت تخطط لـ"غزوة العيد"

امنية ديالى: ملايين الدنانير دخلت خزينة داعش من غزوات الغنم

بالصور .. معسكر لـ"داعش" خطط لـ"غزوة" فتحول الى ركام

مقتل 16 عنصراً من داعش باشتباكات بينهم بسبب غنائم في الموصل

قتلى وجرحى من مسلحي "داعش" باقتتال عنيف بينهم بسبب "الغنائم"

دیجلە (دجلة)

احباط "غزوة ارهابية" في بابل

الأمن الوطني يحبط غزوة جديدة لداعش من خلال عملية "صيد الضباع

إحباط مخطط ارهابي لداعش لاستهداف بغداد سمي بـ"غزوة رمضان"

رووداو

غزوة غويران: داعش.. القنبلة التي لم يُنزَع صاعقها

بالصور.. "غنائم" داعش استمرار لتسليحه

 القبض على "أمين صندوق الزكاة" ومسؤول غنائم داعش

براسا نیوز (براثا نيوز)

إلقاء القبض على احد المخططين لـ"غزوات داعش" الارهابي

طائرات عراقية تدمر مبنى "غنائم" (داعش) الارهابي في الشرقاط

قائد الغزوات والمففخات في "داعش" الارهابي في قبضة

زعيم "جبهة النصرة" الارهابية في سوريا يتوعد بغزوات ثأرية

ئەلئیخبارییە (الإخبارية)

الاستخبارات العسكرية تطيح بأمير غزوات داعش

سيارات "داعش" .. غنائم حرب تباع في "سوق العلوج" بأربيل

ئەلمەوازین (الموازين)

كنز من وثائق داعش يكشف تفاصيل غزواته وغنائمه وجنسيات

الكاظمي يعلن إحباط غزوة إرهابية لـ"داعش"

اعتقال مسؤول الغنائم بداعش في أيسر الموصل

نون

القبض على عصابة تتاجر بغنائم داعش في النجف الاشرف

عمليات البصرة تعلن عن احباط "غزوة" ارهابية

تفكيك خلية "إرهابية" حاولت تنفيذ "غزوة العيد" غربي العراق

شەفەق نیوز (شفق نيوز)

إحباط "غزوة" لداعش شمالي بابل

تفكيك خلية "إرهابية" حاولت تنفيذ "غزوة العيد" غربي العراق

أربيل تفكك عصابة وتضبط "غنيمة" أسلحة ومخدرات

بەغداد الایخبارییە (بغداد الإخبارية)

الكاظمي يعلن احباط غزوة إرهابية بعد اعترافات لـ''قرداش''

مسؤول محلي يكشف سر ''غزوات العظيم'' بديالى

 ئەلترا ئەلئیخبارییە (الترا الإخبارية)

"الغزوات" تهدد نينوى مع استمرار الأزمة.. من يعرقل اختيار المحافظ؟

الكاظمي: أحبطنا "غزوة" كشف عنها قرداش.. ونبحث عن حلول صعبة

 ئەلسەباح (الصباح الجديد)

إحباط 7 غزوات لـ”داعش” خلال رمضان في ديالى

أكثر من 2300 أفادوا من مشروع لدعم الناجين الايزيديين من غزوة داعش

 ئەلمەدا (المدى)

الاستخبارات تطيح بمسلحين خططوا لـ غزوات مؤقتة جنوب الموصل

الأجهزة الأمنية تحبط غزوة العيد وتضبط أكبر مضافات داعش

القوّات الأمنيّة تصدّ غزوة ثأر الشام فـي الكرمة وجرف النصر

 دووەم:هەندێك نمونە لە بەکارهێنانی زاراوەکانی غەزوە"غزوة"، غەزوات"غزوات"، غەنیمە"غنیمة"، غەنائیم"غنائم"لە ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی داعشدا

داعش بە مەبەست زاراوەکانی غەزوە"غزوة"، غەزوات"غزوات"، غەنیمە"غنیمة"، غەنائیم"غنائم"ی بەکارهێناوە لە زۆرینەی تۆمارە بینراوەکانی وبەیاننامە نوسراوەکانیدا تەنانەت پێش کۆنترۆڵ کردنی شاری موسڵ لەلایەن ڕێکخراوەکەوە لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 دا.

هێرشەکانی ڕێکخراوەکە کە بە غەزوە"غزوة" یان غەزوات"غزوات" ناوزەدی دەکردن زوربەی کات بە ناوی ئەو شوێن وشارانەی کە ئەو هێرشانەی تیادا ئەنجام دەدان، وەکو غەزوەی کەرکوك"غزوة کرکوك"، غەزوەی ئەلئەنبار"غزوة الانبار" .. هتد ...، یان دەیبەستنەوە بەو بەروارە تایبەتانەی کە پەیوەندارن بە ئایینەوە وەك غەزوەی ڕەمەزان"غزوة رمضان"، غەزوەی جوژن"غزوة العید"، یان ناوی هەندێك لە سەرکردەی ڕێکخراوەکەی لێدەنان کە لە کردە سەربازییەکانیدا کوژراون.

وێنەیەك کە ڕێکخراوی داعش لە 18  ئایاری ساڵی 2015 بڵاویکردۆتەوە

 

ڕێکخراوی داعش بە مەبەست وەك ریکلامێك زاراوەکانی غەنیمە"غنیمة" یان غەنائیم"غنائم" ی پەخش وبڵاوکردۆتەوە لەکاتی ئاماژەدان بە کردەی دزی وزەوتکردن وتاڵانکردن ودەستبەسەرداگرتنی موڵكی گشتی وتایبەت لەو ناوچانەی کە لەکەوتبوونە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارەکانیەوە.

ئەم بابەتی ناوهێنان و وەسفکردنەش تەنها بە کەلوپەل وشمەك وموڵکەوە نەوەستاوە، بەڵکو ڕێكخراوە تیرۆرستیەكە بە مەبەست وبە ئەنقەست ئەم زاراوەیەشی بەكاریهێناوە بۆ وەسفکردن وناوهێنانی ئەو ژن ومنداڵانەی کە ڕفاندبوونی لە 15 ی مانگی ئابی ساڵی 2014 دا پاش کۆنترۆڵکردنی قەزای شەنگال(سنجار) وهەندێك ناوچەی دیکە لە پارێزگای نەینەواو ئەوانی بە غەنائیم"الغنائم" ناوزەدکردووە وهەروەها وەك پاساوێك بەکاریهێناوە بۆ كردەوەكانی كوشتن وڕفاندن وكۆیلایەتی سێكسی كە ئەنجامی داون دەرهەق بە (6417) كەسی ئێزدی.

سێیەم: هەندێك نمونە لە بەکارهێنانی زاراوەکان لە ڕاگەیاندنی حکومیی عێراقیدا:

هەندێك لە بەیاننامەکانی لایەنە فەرمیەکان کە زاراوەکانی غەزوە"غزوة"، غەزوات"غزوات"، غەنیمە"غنیمة"، غەنائیم"غنائم"، بۆ نمونە:

وەزارەتی دەرەوە (وزارة الداخلية)

بەیاننامەیەك بڵاوکراوەتەوە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە لە بەرواری 2012021 سەبارەت بە دەستگیرکردنی یەکێك لە ئەندامانی ڕێکخراوی داعش، کە "دانی بەوەدا ناوەکە بەشداریکردووە لە سێ غەزەوەی داعشدا لە ساڵی 2014 دا دژ بە هێزە ئەمنیەکان" بەپێی دەقی بەیاننامەکە.

 ئەنجومەنی باڵای دادوەری (مجلس القضاء الأعلى)

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەکانیدا زاراوەکانی غەزوە"غزوة"، غەزوات"غزوات"، غەنیمە"غنیمة"، غەنائیم"غنائم"ی بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام هەندێك ڕاپۆرتی بڵاوکردۆتەوە ژمارەیەك دانپێدانانی ئەندامانی ڕێکخراوی داعشی تێدایە کە لە ووتەکانیاندا ئەم زاراوانە هەیە کە لە ناو کەوانەی تەنسیسدا(اقواس التنصيص) بڵاوکراوەتەوە لەسەر پێگەی فەرمی ئەنجومەنەکە.

قيادي بارز في داعش يكشف الهيكلية الجديدة.. ويروي أحداث "غزوة رمضان"‏

"القضاء" تنفرد بعرض اعترافات نائب البغدادي الإرهابي "حجي حامد"

 چوارەم: چەند نمونەیەك لە بەکارهێنانی زاراوەکانی غەزوە"غزوة"، غەزوات"غزوات"، غەنیمە"غنیمة"، غەنائیم"غنائم" لە ڕاگەیاندن ومیدیای عەرەبی وبیانی کە بە عەرەبی دەدوێن

ئەلمەیادین (الميادين)

تداعيات غزوة داعش للموصل وحدودها

العراق: مراسل الميادين: الإرهابي أبو الغزوات هرب مع داعش الى سوريا 

 ئەلنەهارولعەرەبی (النهار العربي)

'داعش' يطلق غزوة 'لبّوا النّداء'.

 عەرەبی 21  (عربي 21)

"غزوة الفتح".. إصدار لتنظيم الدولة يوثّق سيطرته على الحسكة

 "داعش" يعلن "تحرير" الموصل ويتعهد بـ"غزوات" جديدة

 غزوة الخندق.. تكتيك الدولة الإسلامية لحماية الموصل

سەحیفەتولعەرەب (صحيفة العرب)

تنظيم داعش في العراق يُحْيي أجواء ما قبل غزو الموصل

 ئەلعەرەبیە (العربية)

العراق يعرض غنائم داعش..مدفع طائرات وسيارات ملغومة

CNNئەمریکی (سي ان ان الامريكية)

بالصور.. داعش ينشر لقطات من "الغنائم" في الرمادي 

 بالصور.. غنائم وخسائر من مواقع استولى عليها "داعش" من القوات

فرانس 24

"داعش" تعلن سيطرتها على محافظة نينوى وتتعهد "بغزوات" أخرى

DW عەرەبی ( DW العربية)

دبابات وصواريخ ضمن عرض لغنائم تنظيم الدولة الإسلامية

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

پێڕست

لاپەڕە

بابەت

2

پێشەکی

3

هەوڵی تێکەڵکردنی کارتەکان.. بۆچی ئاگاداربوون پێویستە لە زاراوەکانی داعش؟

5

هەوڵی دۆزینەوەی زاراوای جێگرەوە بۆ زاراوەکانی داعش "پرۆسەیەك لەوپەڕی هەستیاریدا"

7

هەندێك زاراوەی هەڵەی دزەکردوو لە گوتاری داعشەوە بۆ ناو ڕاگەیاندن وزاراوەی ڕاست ودروستی پێشنیارکراو لە بەرانبەریان لەلایەن پسپۆر وشارەزایانەوە

 

8

ڕاپۆرتی یەکەم

ئیستیغلال كردنی پرسی ژنە ڕفێندراوە ئێزدیەكان بۆ ڕاكێشانی سەرنج وكاریگەریی ڕاگەیاندن

23

ڕاپۆرتی دووەم

ناوهێنانی سەرۆكی ڕێكخراوێكی تیرۆرستی بە "خەلیفە" .. بەیعەتپێدانێكی بێ مەبەستە

31

ڕاپۆرتی سێیەم

بەکارهێنانی هەردوو زاراوەی غەزوە"غزوة" وغەنیمە"غنيمة".. شێواندنی ڕاستییە

 

ئامادەکردنی

ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

2020

بە پشتیوانی ڕێکخراوی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی IMS

  • بيت الاعلام العراقي

    رصد تسلل مصطلحات "داعش" إلى أروقة الصحافة

    أصدر "بيت الإعلام العراقي" سلسلة تقارير رصد فيها المصطلحات المستخدمة من قبل تنظيم الدولة الإسلامية المعروف بـ"داعش" في حملاته الدعائية والتي تسللت بصورة واسعة إلى التغطية الصحفية لوسائل الإعلام المختلفة.

  • ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

    ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

    "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

  • The killing of journalist Shireen Abu Akleh must be condemned

    The Palestinian journalist was shot and killed on Wednesday 11 May while she was on duty covering the occupation’s illegal actions in the Palestinian city Jenin. IMS condemns what looks like a extrajudicial execution and calls on all human rights organisations and democratically minded States to do the same.

  • منظمة تمكين النساء في الاعلام

    في اليوم العالمي لحرية الصحافة: 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات

    كشفت نتائج استبيان أجرته منظمة تمكين النساء في الاعلام ان 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات مما يعرقل عملهن ويشكل تحديا كبيرا للمهنة.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية